"پارتی نەتەوەی سکۆتلەند پشتگیری لە ڕیفراندۆمی هەرێم دەکات"

هەولێر-KDP.info- پەرلەمانتارێکی 'پارتى نەتەوە'ی سكۆتلەند ڕایدەگەیێنێ کە پارتەکەی هەموو پاڵپشتییەكى خۆی بۆ ئەنجامدانى ڕیفراندۆم لە هەرێمى كوردستان ڕادەگەیێنێ، هەروەها حكوومەتى سكۆتلەند ڕێز لە هەر بڕیارێكى هەرێمى كودرستان دەگرێ كە بۆ ئایندەى خۆیان بیدەن و هەموو هاوكارى و پاڵپشتییەكى لۆجیستى و مرۆیش دەكەین.
بەرپرسى پەیوەندییەكانى دەرەوەى پارتى دیموكراتى كوردستان پێشوازى لە (ستیفن گێسن)ـى ئەندام پەرلەمانى بەریتانیا و وتەبێژى لیژنەى پەیوەندییەكانى دەرەوەى پەرلەمانى بەریتانیا سەربە پارتى نەتەوەى سكۆتلەند و شاندى یاوەرى كرد، كە پێك هاتبوون لە (مۆرەیگ هیدسون)ـى بەرپرسى ڕێكخراوى (ۆیستمەنیستەر فاوندەیشنفۆر دیمۆكراسى) و (جەیمس برۆسیرتون)ـى بەرپرسى كۆمیونیكەشنى پارتى نەتەوەى سكۆتلەند.
هێمن هەورامى بە ناوى سەركردایەتیی پارتى دیموكراتى كوردستانەوە سپاسى پارتى نەتەوەى سكۆتلەندى كرد، كە وەختی خۆی بە فەرمی بانگهێشتى پارتى دیموكراتى كوردستانیان كرد بۆ بەشدارى كۆنگرەى حزبەكەیان و ئەم سەردانەیان بۆ هەرێمى كوردستان؛ هەورامى ڕەوشى سیاسى و ئەمنىی ناوچەكە و عێراق و بەتایبەتى هەرێمى كوردستانى بۆ شاندى میوان خستە ڕوو و تیشكى خستە سەر پەیوەندییەكانى نێوان هەولێر و بەغدا، لەمبارەیەوە بەرپرسى پەیوەندییەكانى دەرەوەى پارتى دیموكراتى كوردستان ڕوانگە و سیاسەتى حزبەكەى لەو بارەیەوە گەیاندە شاندى میوان، هەورامى پێى وابوو بەردەوام بوون لەگەڵ حكوومەتى ناوەند بە ماناى پەشەكشەكردنە لە دیموكراسیەت و گەشە سەندن، چونكە ئەزموونێكى مێژووییمان هەیە لەگەڵ حكوومەتە یەك لە دواى یەكەكانى عێراق، كە هەریەكەیان لە فۆرمێكى جیاوازەوە دەستەلاَتى وەدەستەوە گرتووە، بەلاَم تەواوكەروو جێبەجێكەرى ئەو ستراتیژییەتە بووە كە پێشتر لە فۆرمێكى دیكەدا بە پاساوى نابەجێ كوردیان جینۆساید و كیمیاباران كردووە، لە ئێستاشدا بە پێشێلكردنى دەستوور و بڕینى قووتى كوردستان دەستیان بە سیاسەتى نەپساوەى ڕابردووى خۆیان كردووە. پارتى دیموكراتى كوردستان و جەنابى سەرۆك بارزانى لەم ڕوانگەیەوەیە كار بۆ سەرخۆبوونى هەرێمى كوردستان دەكە بە گەڕانەوە بۆ دەنگى خەڵك، نامانەوێت بەشێك بین لە حکوومەتى شكستخواردوو عێراق، بۆیە عێراقى دواى داعش هەمان عێراقى پێش داعش نامێنێت، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو سیاسەتە چەوتەى حكوومەتى عێراق.
ستیفن گێسن لەلایەن خۆیەوە سپاسى هەورامىی كرد بۆ وەها پێشوازییەك و خستنەڕووى دواپێشهاتەكان؛ ئەوەشى ڕاگەیاند كە پارتى نەتەوەى سكۆتلەند هەموو پاڵپشتییەكى خۆیى بۆ ڕیفراندۆم لە هەرێمى كوردستان دەكات، لەبەر ئەوەى ئەزموونێكى باشمان هەیە لە چۆنیەتى شێواز و میكانیزمى ڕیفراندۆم و گفتوگۆكردن لەگەڵ حكوومەتى ناوەند بۆ زیاتر بەدەستهێنانى مافەكانى گەلى كورد، هەروەها حکوومەتى سكۆتلەند ڕێز لە هەر بڕیارێكى هەرێمى كودرستان دەگرێن كە بۆ ئایندەى خۆیان بیدەن و هەموو هاوكارى و پاڵپشتییەكى لۆجیستیک و مرۆییش دەكەین.

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
