٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
پەيوەندی گشتی

"گوڕوتینى سەرۆك بارزانى بۆ نیشتمانسازى و نەتەوەسازى هێندە بە تینە هیچ هێزێك ناتوانێ ڕێگاى لێ بگرێ"

سەرچاوە: KDP.info
مێرگەسوور-KDP.info-  ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی  کوردستان لە سمینارێکدا دەڵێ، گوڕوتینى سەرۆك بارزانى بۆ نیشتمانسازى و نەتەوەسازى هێندە بەتینە هیچ هێزێك ناتوانێت ڕێگاى لێ بگرێ.

ناوەندى باڵاى لاوانى مێرگەسوور لە ٢٩/٨/٢٠١٦ کراوەکۆڕێکی سیاسیی بۆ (هێمن هەورامى) ئەندامى ئەنجوومەنى سەركردایەتى و بەرپرسى پەیوەندییەكانى دەروەى پارتى دیموكراتى كوردستان ڕێك خستبوو، بەم ناونیشانە: (باروودۆخى ئێستاى كوردستان و ئەگەرەكانى ئایندە). بە ئامادەبوونى جەماوەرێكى بەرفراوان و بەرپرس و كارمەندانى یەكە ئیدارى و حزبی و لاوانى ئەو دەڤەرە.

هێمن هەورامى لە سەرەتاى سیمینارەكەدا، تیشكى خستە سەر  سەرهەڵدانى بزاڤى ڕزگارىخوازى كوردستان كە بۆ ئازادى نیشتمانى و نەتەوەیى هاتە گۆڕێ تا بە ئێستا دەگات، هەورامى ڕەوشى ئێستاى كوردستانى بۆ ئامادەبووانى ڕوون كردەوە و هەڵوێستى پارتى دیموكراتى كوردستان و جەنابى 'سەۆك بارزانى'ـیشی لەو بارەیەوە خستە ڕوو.  لەو بارەیەوە ئەو ئەندامەى سەركردایەتى بەم شێوەیە دیدگاى پارتى دیموكراتى كوردستانى بۆ ئێستاى هەرێمى كوردستان بە سەركردایەتى كردنى سەرۆك بارزانى، پاراستنى هەرێمى كوردستان و بەرەوپێشبردنى و بەسەربەخۆیى كردنى هەرێمى كوردستان ستراتیژییەتى لە پێشینەیە بۆ پارتى، ئەمەش پێویستى بە بەرچاو ڕوونى و ستراتیژییەتێكى نیشتمانى هەیە، كە سەرۆك بارزانى توانیویەتى لە یەككاتدا كوردان لە مەترسى بپارێزێت هەر لە شنگالەوە تا كۆبانێ و لەلایەكى دیكەشەوە وەها دیپلۆماسییەتێكى وەگەڕخستووە كە زارى دیپلۆماتكاران و وڵاتانى زلهێز بەبێ ناوى كوردستان و هێزى پێشمەرگە نەتوانن هیچ قسەیەك لە داڕشتنەوەى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستى نوێ بكەن. هەروەها سەبارەت بە پەیوەندى نێوان هەولێروو بەغداد هەورامى ڕایگەیاند كە ئێمە لە هەرێمى كوردستان خاوەنى سیاسەتێكین كە نامانەوێت هەرێمى كوردستان بگەڕێتەوە بۆ ئەزموونى چەند ساڵەى ڕابردوو و بەشێك بین لەو وەزعەی ئێستای عێراق، بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێت كە بەغدا وەلاوە بنین، بە گفتوگۆ و دیالۆگ دەگەینە ڕێكەوتنێك كە هەم عێراق و هەم هەرێمى كوردستان ئایندەیەكى ڕوونیان هەبێت، بەڵگەش بۆ ئەمە شاندێكى باڵاى هەرێمى كوردستان بە سەرۆكایەتیی كاك نێچیرڤان بارزانى سەردانى بەغدایان كردووە بۆ تاوتوێكردنى ئەو پرسە هەڵواسراوانەى نێوان هەولێر و بەغداد.

لە بەشێكى دیكەى سیمینارەكەیدا هەورامى ئەوەى خستە ڕوو، گوڕوتینى سەرۆك بارزانى بۆ نیشتمانسازى و نەتەوەسازى كوردستان هێندە بە تینە هیچ لەمپەرێك ناتوانێت ڕێگاى لێ بگرێت، ئەو هێزەش ئەو هێزە نەتەوەى و نیشتمانییەیە كە گەل بە (سەرۆك بارزانى)ـیان بەخشیوە. ئیتر لێرەولەوێ قسەكردن، بەماناى تەسككردنەوەى بیرى كوردانەیە نەك ڕكابەرایەتیى سیاسى.

سەنگەر هەورامى

هەواڵی پەیوەندیدار