هێمن هەورامى: سەركەوتنەكەى ئۆپڕاسیۆنى خازر و گوێڕ هەرێم زیاتر سەقامگیر دەکات
__2016_08_15_h16m24s5__HK.jpg)
هەولێر-KDP.info- بەرپرسى پەیوەندییەكانى دەرەوەى پارتى دیموكراتى كوردستان سەردانى كونسوڵخانەى هۆڵەندایى لە هەولێر كرد، مەبەست لە سەردانەكەى هەورامى بۆ ماڵئاوایكردنبوو لە (یۆن ڤان دێر زەندێ)ـى كونسوڵى گشتى شاهانەى هۆڵەندا، كە كۆتایهاتنى ئەركى وەك كونسوڵى گشتى هۆڵەندا لە هەولێر تەواوبووە.
هێمن هەورامى بەرپرسى پەیوەندییەكانى دەرەوەى پارتى و چەند ئەندام مەكتەبێك، پێکەوە سەردانى كونسوڵخانەى هۆڵەندایان كرد؛ لەوێ (یۆن ڤان دێر زەندێ)ـى كونسوڵى گشتى هۆڵەندا و (كۆر ستۆتان) جێگیرى كونسوڵ پێشوازییان لێیان كرد. مەبەست لەم سەردانەش ماڵئاوایكردنى ڤان دێرى سەركونسوڵى هۆڵەندا بوو كە ماوەى كاركردنى بەپێى یاسایى وڵاتەكەیان كۆتایى هاتووە. لە سەرەتاى دانیشتنەكەیاندا هەورامى بەناوى سەركردایەتى پارتییەوە سوپاسى كونسوڵى كرد، كە لەو ماوەیەدا زۆر بە دڵسۆزانە توانیوییەتى لە هەرێمى كوردستان ڕۆڵى وڵاتەكەى بگێڕێت. هەورامى هەر لە رێگاى كونسوڵەوە سڵاو و پێزانینى سەرۆك بارزانى بۆ گەلى هۆڵەندا و حكوومەتەكەیان نارد، كە لەو ماوەیەدا هاوكارى و پاڵپشتیی هەرێمى كوردستانیان كردووە و هیوادارین بەردەوامیش بن لەو هاوكاریکردنە.
دیوێكى دیكەى دانیشتنەكەیان قسەكردن بوو لەسەر ڕەوشى ناوچەكە و هەرێمى كوردستان. بەرپرسى مەكتەبى پەیوەندییەكانى دەرەوەى پارتى دیدگاى پایتى دیموكراتى كوردستان لەسەر گشت پرسەكان خستە ڕوو، هەروەها سەبارەت بە پرسە سیاسییە ناوخۆییەكان و نێوان هەولێر و بەغداد، هەورامى رایگەیاند، سەرۆك بارزانى دەستپێشخەرییەكى بۆ چارەسەرى نێوخۆیى خستووەتە بەردەم لایەنە سیاسییەكان كە گرێكوێرەى هەموو ناكۆكییەكانە و دەبێت نێوخۆى هەرێم رێك بخرێتەوە تا بەهێزتر بتوانین ڕووبەڕووى كێشە دەرەكییەكان ببینەوە، ئەو كاتیش هەڵوێستمان ڕوون دەبێت بەرامبەر بەغدا و ئایندەى هەرێمى كوردستان.
بەرپرسى مەكتەبى پەیوەندییەكانى پارتى باسى لەو هێرشە سەركەوتووەى دوێنێ كرد كە ڕاستەوخۆ سەرۆك بارزانى لەناو سەنگەرەكانەوە سەرپەرشتیی دەكرد و هێزى پێشمەرگەى كوردستان توانییان ناوچەیەكى بەرفراوانى ستراتیژیکی سەربازی ئازاد بكەنەوە، كە ئاسایشى هەرێمى كوردستان پێ سەقامگیرتر دەكرێ و ئاسانكاریییەکەیشە بۆ ئازادكردنەوەى مووسڵ.
سەركونسوڵى هۆڵەندا خۆشحاڵى خۆى دەربڕى بۆ ئەم سەردانە و بە سەرسوڕمانەوە باسى قارەمانەتییەکەی پێشمەرگەى كرد لە سڕینەوەى داعش؛ هەر لەو روانگەیەشەوە هۆڵەندا بەردەوام دەبێت لە هاوكارى و پاڵپشتییەكانى بۆ هەرێمى كوردستان. هەروەها پیرۆزبایى ١٦ـی ئابى لە ئەندامان و لایەنگرانى پارتى كرد. هەردوو لا تەئكیدیان لە پتەوتركردنى پەیوەندییەكان كردەوە.

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
