٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
پەيوەندی گشتی

هێمن هەورامى: دەستپێشخەرییەكەى سەرۆك بارزانى، دەرگاى گفتوگۆ واڵا دەکات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  هێمن هەورامی دەڵێ دەستپێشخەرییەكەى جەنابى سەرۆك بارزانى، درگاى گفتوگۆ بۆ لایەنە سیاسییە نێوخۆیى و عێراقییەكان واڵا دەكات؛ هەڵوێستى پارتى دیموكراتى كوردستان تەواوكەرى ئەو سیاسەتە دەبێت كە سەرۆكى هەرێمى كوردستان لە چوارچێوى دەستپێشخەرییەكەدا بەبێ مەرجى پێشوەختە خستویەتە ڕوو.

هێمن هەورامى ئەندامى سەركردایەتى و بەرپرسى پەیوەندییەكانى دەرەوەى پارتى دیموكراتى كوردستان پێشوازى لە (هێنرى هاگەرد) جێگیرى سەركونسوڵى ئەمریكا لە هەرێمى كوردستان و هەردوو یاوەرى جێگیرى كونسوڵ (ستیڤن فێسنبێرگ) و (جیڤ مەزور) كرد.

هەورامى لە سەرەتاى قسەكانیدا باسى ڕەوشى سیاسى ناوچەكە بە گشتى و عێراق و هەرێمى كوردستانى كردوو و ڕۆڵى ویلایەتە یەكگرتووەكانى ئەمریكایشى لە قەڵاچۆڵكردنى تیرۆر و هاوكارییە مرۆیى و سەربازییەكانیان كرد و هیواى بەردەوامبوونی خواست. بەرپرسى  پەیوەندییەكانى دەرەوەى پارتى دەستپێشخەرییەكەى جەنابى سەرۆك بارزانى، كە خستۆیەتییەگەڕ درگاى گفتوگۆكانى لایەنە سیاسییە نێوخۆیى و عێراقییەكان واڵا دەكات. هەروەها هەڵوێستى پارتى دیموكراتى كوردستان تەواوكەرى ئەو سیاسەتە دەبێت كە سەرۆكى هەرێمى كوردستان لە چوارچێوى دەستپێشخەرییەكەدا خستویەتییە ڕوو و بە بێ مەرجى پێشوەختە. هەورامى ئەوەى ڕاگەیاند كە پارتى لەم ڕوانگەیەوە دەڕوانێتە چارەسەرییە سیاسییەكانى عێراق و هەرێمى كوردستاندا.

مەسەلەى ئازادكردنەوەى مووسڵ بەشێكى دیكە بوو قسەكانى هەورامى، كە پێی وابوو خاڵى دەستپێكى ئازادكردنەوەى مووسڵ رێككەوتنى سیاسییە نەك پێشڕەوى سەربازى. ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ململانێ سیاسیانەى دواى داعش لە مووسڵ.

هێنرى هاگەرد لەلاى خۆیەوە ستایشى هێزى پێشمەرگەى كوردستانى كرد بۆ ڕووبەڕووبوونەوەى تیرۆریستان و هیواى خواست هەموو لایەنە سیاسییە عێراقییەكان لە دەورى مێزى گفتوگۆدا كۆ ببنەوە و كێشەكانیان یەكلا بكەنەوە. هەروەها ئامادەبوونى ئەمریكاى بۆ هاوكارییە مرۆیى و سەربازییەكانى شەڕى داعش دووبارە كردەوە، ئەوەشى ڕاگەیاند كە لە ئایندەدا هاوكارییەكان زیاتر دەكات، داواشى لە هاوپەیمانان كرد لە هەرێمى كوردستان كار بكەن بۆ چارەسەرى كێشەكان، چونكە ئەمە كۆدەنگیی پێویستە.

هەواڵی پەیوەندیدار