هێمن هەورامى: پەیامەكەى سەرۆك بارزانى، ڕووە ڕاستەقینییەكەى لایەنە سیاسییەكان دەردەخات

هەولێر-KDP.info- هێمن هەورامی لە پێشوازی شاندێکی ڕێکخراوی (IRI) ڕایگەیاند کە ئەو پەیامەى چەند ڕۆژى ڕابردووى سەرۆك بارزانى ڕووى ڕاستەقینەى لایەنەكان دەردەخات و بۆ خەڵكى كوردستان ڕوون دەبێتەوە كێ كۆسپە لە ڕێی سەربەخۆبوونى كوردستانییان.
هێمن هەورامى بەرپرسى پەیوەندییەكانى دەرەوەى پارتى دیموكراتى كوردستان پێشوازى لە شاندێكى ڕێكخراوى (IRI) كە پێكهاتبوون لە (هەڵام ڤێرگسن)ـى جێگیرى ڕێكخراوى ئینتەرناشناڵ ڕیپۆبڵیكان (IRI) بۆ ڕۆژهەلاَتى ناوەڕاست و باكورى ئەفریقا و (دینا سادق) ڕاوێشكارى ڕێكخراوى ناوبراو بۆ كاروبارى ڕۆژهەڵاتى ناوڕاست و باكورى ئەفریقا دەكات.
شاندى ناوبراو مەهامى سەردانەكەیان بۆ هەرێمى كوردستان و عێراق، خستەڕوو، ڕایانگەیاند عێراق بە ڕەوشێكى دژوارى سیاسى و ئەمنیدا تێدەپەرێت، وەها بروات ئایندەیان ڕوون نابێت، هەر لەم دیدگایەوە ڕێكخراوى (IRI) كار بۆ گەیاندنى هەموو لایەنە سیاسییەكانى عێراق دەكەین و هەموو پاڵپشتییەكى هێزەكانى عێراق دەكەین بۆ لەناو بردنى تیرۆریستانى داعش. ئەوەى كە جێگاى تێڕمانینە لەناو قسەكانى ڕێكخراوى (IRI) هەرێمى كوردستان و هێزى پێشمەرگەى كوردستانیان بە جودا لە عێراق و هێزەكانى دیكەى عێراق باسدەكردوو ئامادەیى خۆیان بۆ پاڵپشتى و هاوكارى هێزى پێشمەرگەیان دەدەن، هەروەها سەبارەت بە ئایندەى هەرێمى كوردستانیش، ڕایانگەیاند، كە دەبێت خەڵكى كوردستان ئایندەى خۆیان دەست نیشان بكەن، ئێمەش ڕێز لە دەنگى خەڵك دەگرین. هەروەها ئەمریكا لە ڕۆژهەلاَتى ناوەراستدا هەرێمى كوردستان بەو دەرچەیە دەزانێت كە ئارامی و سەقامگیرى ئاین و ڕەگەزى تێدایە، بۆیە بۆ ئەمریكا و ڕێكخراوەكەى ئێمە هەرێمى كوردستان جێگاى بایەخە.
بەرپرسى پەیوەندییەكانى دەرەوەى پ. د. ك ئەو ڕەوشەى كە ئەوانى هێناوەتە عێراق لە دیدگاى پارتییەوە بۆ شیكردنەوە، كە پارتى كار لەسەر گەڕانەوەى سەروەرى تاك دەكات لە هەرێمى كوردستان و عێراقدا، هەر ئەمەشە كە ئایندەى عێراق و هەرێمى كوردستان نیشانە دەكات، بۆیە جەنابى سەرۆك بارزانى و پارتى دیموكراتى كوردستان لەم زۆنگەوە دەڕوانە ڕەوشەكە بۆیە ئایندە و چارەنووسى هەرێمى كوردستان لە گشت پرسى هاولاَتیانە و سەربەخۆیش ئامانجى سیاسیمانە. هەروەها ئەو پەیامەى چەند ڕۆژى ڕابردووى سەرۆك بارزانى ڕووى ڕاستەقینەى لایەنەكان دەردەخات و بۆ خەڵكى كوردستان ڕوون دەبێتەوە كێ كۆسپە لە بەردەم سەرخۆبوونى كوردستانییان. هەورامى گوتیشی كە پارتى دیموكراتى كوردستان هەموو جۆرە هاوكارى و پاڵپشتییەكى ئەم ڕێكخراوە دەكات بۆ كارەكانى لە عێراق و هەرێمى كوردستاندا.

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
