کونسووڵی ئوردن: دنیا دەزانێ پێشمەرگە چەندە قارەمانە و چۆن داعشی شکاندووە

هەولێر-KDP.info- هێمن هەورامى بەرپرسى پەیوەندییەكانى دەرەوەى پارتى دیموكراتى كوردستان لە كۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ (هەیسەم ساڵح ئەبولفەول) كونسووڵى نوێى ئوردن لە هەرێمى كوردستان، ڕایگەیاند سەرۆك بارزانى لە ڕەهەندێکی مێژووییەوە دەڕوانێتە پەیوەندییەکی نێوان هەرێمى كوردستان و شانشینى ئوردندا؛ بۆیە لە پەیوەندییە دەرەكییەكانماندا ئوردن خاڵى لە پێشینەیە.
بەرپرسى مەكتەبى پەیوەندییەكانى دەرەوەى پارتى هێمن هەورامى و كونسوڵى نوێى ئوردن (هەیسەم ساڵح ئەبولفەول) كۆ بوونەوە؛ هەورامى لە سەرەتاى دانیشتنەكەدا بە ناوى سەركردایەتىی پارتى دیموكراتى كوردستانەوە پیرۆزبایى دەستبەكاربوونى ئەبولفولی كرد و هاوكارى و پاڵپشتیى پارتیشى بۆ دەربڕى لە كارەكانیدا لە هەرێمى كوردستان. بەرپرسى پەیوەندییەكانى دەرەوەى پارتى دوا ڕەوشى ناوچەكە و هەرێمى كوردستان و پەیوەندى نێوان هەولێر و بەغداى لە دیدگاى پارتییەوە بۆ شاندى میوان خستە ڕوو.
هەیسەم ساڵح دواى خۆشحاڵى دەربڕینى كە وەكو كونسوڵى وڵاتەكەى لە هەرێمى كوردستان دەستبەكار بووە، زۆر سوپاسى سەرۆك 'بارزانى'ـی كرد بۆ ئەو پێشوازییەى كە دوێنى لە سەلاحەدین لێی كردن. كونسوڵى نوێى ئوردن باسى ئەو قارەمانەتییەى كرد كە هێزى پێشمەرگەى كوردستان لەبەرامبەر داعش نواندوویانە و بە داعششكێن خۆیان بە جیهان ناساند، هەروەها سوپاسى خەڵكى كوردستانى كرد بۆ خۆڕاگرییان لە بەرامبەر ئەو ڕەوشە نالەبارەى ناوچەكە، كونسووڵ ئەوەشى ڕاگەیاند كە لە بارى گرانى هەرێمى كوردستان تێدەگەین، چونكە ئوردنیش وەك هەرێمى كوردستان بێبەش نەبووە لە پەناهەندەى دەستى داعش.

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
