هێمن هه‌ورامی: گه‌لی كوردستان ناتوانێت چاوه‌ڕوانی چاره‌نووسێكی نادیار بێ

هێمن هه‌ورامی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ شاندی باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان؛ جۆرجی بۆزستن یاریده‌ده‌ری نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عێراق و، ڕیكاردۆ ڕۆدریگز بەر‌پرسی نوینه‌رایه‌تیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له هه‌رێمی كوردستان، ڕایگەیاند گه‌لی كوردستان ئه‌زموونی سه‌د ساڵه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌موو سیسته‌مه‌كانی ڕابردووی عێراقدا كوشتن و وێرانكران و كیماباران بووە، دوایینەکەیشان بڕینی بوودجە و مووچه‌ی خه‌ڵكی كوردستان و بێبه‌شكردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بووه له مافه ده‌ستوورییه‌كانی خۆی؛ گه‌لی كوردستان له چوارچێوه‌ی ئەو عێراقەدا هەر نەهامەتی به‌سه‌ریدا هاتووه؛ هیچ گرنتییەک نییه دیسان تووشی نەکەن؛ گه‌لی كوردستان چیتر ناتوانێ ملکەچی چاره‌نووسێكی نادیار ببێت."
جۆرجی بۆزستنیش گوتی: "من به ناوی سكرتێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه سپاسبژێری ئه‌و هه‌ڵوێسته مه‌ردانه‌یەی گه‌لی كوردستانین له پێشوازی و هاوكاری ئاوه‌راكان. له‌گه‌ڵ هڵوێسته مرۆییه‌دا نابێت قاره‌مانەتییەکەی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیش له‌بیر بكرێت له پاراستنی ژیانی ئاواره‌كان و تێكشكاندنی تیرۆرستاندا. به‌ڕێز بۆزستن نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ئاماده‌ی هه‌موو جۆره هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كه پێشكه‌شی بكات هەر کاتێ داوای لێ بكرێت و پشتگیرش له‌و ڕیكه‌وتن و بڕیارانه ده‌كه‌ین که هه‌ڵقوڵاوی ئیراده‌ی گه‌له, له‌و ڕوانگه‌یه‌شه‌وه داوا ده‌كه‌ین كه جیاوازییه‌كان به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر بكه‌ن."

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
