"ڕەوشی سیاسیی ناوخۆی بەریتانیا كار ناکاتە پەیوەندییەكانی هەرێم و بەریتانیا"

هەولێر-KDP.info- لە درێژەی كۆبوونەوە و دیدارە دیپلۆماتیکەکانی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان، ١٢/٧/٢٠١٦ هێمن هەورامی بەرپرسی مەكتەبی پەیوەندییەكانی دەرەوە بە جودا پێشوازی لە (ئەنگەس مەكی) سەركونسوڵی شانشینی یەكگرتووی بەریتانیا و (ئاندری ستانیسكۆ) كونسوڵی ڕۆمانیا كرد و ڕایگەیاند کە ڕەوشی سیاسیی ناوخۆی بەریتانیا كار ناکاتە سەر پەیوەندییەكانی هەرێم و بەریتانیا.
بەرپرسی پەیوەندییەكان بە ناوی سەركردایەتیی پارتییەوە زۆر سوپاسی بەریتانیای كرد، كە لە ٢٥ ساڵی ڕابردوودا هاوكاریی هەرێمی كوردستانی كردووە و، بە تایبەتی لە پارەوە. هەروەها سەبارەت بە ڕەوشی سیاسیی ناوخۆی بەریتانیا، هەردوو لا پێیان وایە ئەو ڕەوشە ناوخۆییە كاریگەری لەسەر پەیوەندییەكانی نێوانیان نابێت و بگرە زیاتر پتەوتر دەبێت. هەروەها سەبارەت بە كۆتاهاتنی كاری مەكیی وەك كونسوڵی بەریتانیا لە هەولێر، هەورامی بە ناوی سەركردایەتی پارتییەوە سوپاسی ماندووبوونی كرد كە لە چەند ساڵی ڕابردوودا وەك كونسوڵی وڵاتەكەی لە هەرێمی كوردستان كاری كردووە و هیوای سەركەوتنیان بۆ خواست لە كاری ئایندەیدا.
بەشێكی دیكەی قسەكانی هەورامی لە هەردوو دانیشتنەكەدا، قسەكردن بوو لەسەر ڕووشی سیاسی نێوخۆی هەرێمی كوردستان و ناوچەكە. دیدگای پارتییشی لەو بارەیەوە خستە ڕوو، كە پارتی دیموكراتی كوردستان بەپێی پێگە سیاسی و جەماوەرییەكەی هەوڵی ئاسایی كردنەوەی ڕەوشەكە دەداتوو ئەوەشی پتشڕاست كردەوە كە پارتی سەرمەشقە لە بەرەودەوڵەتبردنی هەرێمی كوردستان بەو مەرجەی كە میللەت بڕیاردەر بێت. هەروەها زۆر سوپاسی وڵاتی ڕۆمانیای كرد و هیوای خواست كردنەوەی كونسوڵخانەكەیان لە هەولێر زیاتر پەرە بە پەیوەندییەكانیان بدرێت لە گشت كایەكاندا.

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
