٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
پەيوەندی گشتی

هەورامی: پێشمەرگە تاکە هێزێکە داعشی پێ بشكێت

سەرچاوە: KDP.info

جنێف-KDP.info- هێمن هەورامی ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی، لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سۆسیال‌ئینتەرناسیۆنال، تیشکی خستە سەر دوا پێشهاتەکانی بارودۆخی ئەمرۆی کوردستان و، سەرکەوتنەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە بەرەکانی جەنگ دژ بە تیرۆریستانی داعش. هەورامی لە ڕۆژی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا وتاری پارتی دیموکراتی کوردستانی پێشکەش کرد و،ێڕای گەیاندنی سڵاو و ڕێزی جەنابی سەرۆک بارزانی بە ئامادەبووان، باسی لە دوا پێشهاتەکانی کوردستان و ناوچەکە کرد، ئاماژەی بەو مەترسییانە کرد کە ڕووبەرووی ئاشتی و ئازادی جیهان دەبێتەو، باسی لە سەقامگیری كوردستان کرد و،ەک ناوچەیەکی ئارام لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.


شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان کە پێک هاتبوو لە هێمن هەورامی و، زۆزان بەرواری لەسەر بانگهیشتی فەرمی ئامادەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سۆسیال‌ئینتەرناسیۆنال بوو، کە لە ماوەی ١-٢/٧ لە شاری جنێڤدا بەڕێوە دەچێت؛ لە میانەی ئەو کۆبوونەوەیەدا شاندی پارتی چاوی کەوت بە چەند شاند و کەسایەتیییەک و، باسی ڕاوبۆچوون لەسەر دوا پێشهاتەکانی ناوچەکە و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی دوو لا کرا.
دەقی وتاری پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سۆشیالیستی نێودەوڵەتی (سۆسیال‌ئینتەرناشیۆناڵ)، لە لایەن هێمن هەورامی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشکەش کرا.


دەقی وتارەکە:


بەڕێز سکرتێری گشتی
ئامادەبووانی بەرێز
سڵاو و ڕێزی جەنابی سەرۆک بارزانی بۆ ئەندامانی سۆسیالیستی نێودەوڵەتی و بەشداربووان.
زۆر سپاس بۆ بانگهێشتکردنمان و ئامادەبوونی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سۆسیالیستی نێوەدەوڵەتی و، گفتوگۆکردن سەبارەت بە پێداویستیە هەنووکەییە سیاسی و مرۆییە نێودەوڵەتییەکان، هەروەک ئاگادارن ئەمڕۆ ڕووبەرووی کۆمەڵێک بەرەنگاری نێودەوڵەتی دەبینەوە، یەکەم هەڕەشەکانی داعش بۆ سەر ئاشتی و ئارامیی نێودەوڵەتی، دووەم ئەو قەیرانە مرۆییە، کە بریتییە لە پەناهەندە و ئاوارەبوون لە ئاکامی ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
شەرەفمەندم ئەمڕۆ لێرە ئامادەم بۆ باسکردنی کۆمەڵێک لەو بەرەنگاریانەی ڕووبەرووی هەرێمی کوردستان، هەروەها ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی گەورە دەبێتەوە.
١.(باکگراوندی) قەیران و دەسکەوتەکان
بەڕێزان

هەرێمی کوردستان ڕۆڵێکی گرنگ و چارەنووسسازی هەیە لە بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی داعش بۆ سەر جیهان


بارودۆخی هەرێمی کوردستان لە عێراق و، سووریا ئیستا لە قەیرانێکی مەترسیدار و گرنگدایە، هێزەکانی کورد کە بە پێشمەرگە ناسراون، لە بڕی جیهانی ئازاد ڕووبەڕووی دژوارترین ڕێکخراوی تیرۆریستی دەبنەوە، ساتێک ئێمە لێرەدا لە گفتوگۆداین، ئەوان لە بەرەکانی جەنگن بە هاوکاری هاوپەیمانی دژ بە داعش لە جەنگدان.
لەسەر ئەم خاڵە دەمەوێت هەندێ زانیاریتان پێ ڕابگەیەنم سەبارەت بەو سەرکەوتنانەی بەدەست هاتووە لە جەنگی دژ بە تیرۆر.

هەرێمی کوردستان ڕۆڵێکی گرنگ و چارەنووسسازی هەیە لە بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی داعش بۆ سەر جیهان، پێشمەرگەکانمان بە پاڵپشتی هێزەکانی هاوپەیمانی بۆ لەناوبردنی داعش، سەرکەوتنی مەزنیان تاوەکو ئیستا تۆمار کردووە.ڕوبەری زیاتر لە ٢٧٥٠٠ کیلۆمەتر دووجا ڕزگار کراوە، هەروەها پاراستنی زیاتر لە ١٠٠٠ کیلۆمەتر دووجا لە بەرەکانی جەنگ بە جەگ و پێداویستیەکی سنووردار و، بە گوێرەی سەرچاوە باوەرپێکراوەکان زیاتر لە ٢٤٠٠٠ چەکداری داعش کوژراون، نیوەیان ڕاستەوخۆ لە بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ پێشمەرگەدا کوژراون، نیوەکەی تریشی بە هۆی بوردمانی ئاسمانی هێزە هاوپەیمانەکانی دژ بە داعش کوژراون، پێشمەرگە توانیویەتی سەر کەوێت و ئەفسانەی داعش تێک بشکێنێت، بە مانایەکی دیکە هێزەکانی ئێمە سەلماندیان کە داعش هێزێک نییە لەناو نەچێت.

کوردستان بووەتە پەناگەی زیاتر لە ١،٨ملیۆن هاووڵاتی ئاوارە و دەربەدەری ناوەخۆ


دووچاری گرفتی زۆر هاتووین لە ئاکامی ئەو جەنگەی بەسەرماندا سەپێندرا، تاوەکو ئیستا ١٤٧٥ پێشمەرگە شەهید بوون، ٨٦٠٠ بریندار لەگەڵ چارەسەرکردنێکی سنووردار بۆیان، لەو ١٤٧٠ پێشمەرگە شەهیدە ٤٠٠ یان لە سەرکردە و پێشمەرگە دێرینەکانن.
لەگەڵ ئەو قوربانییە زۆرەدا، کوردستان بووەتە پەناگەی زیاتر لە ١،٨ملیۆن هاووڵاتی ئاوارە و دەربەدەری ناوەخۆ، لە ئێزدی و کریستان و عەرەب.لە ماوەی ئەم دوو ساڵەی ڕابردوو، کوردستان بە ڕێژەی ٣١% دانیشتووانی زیادی کردووە، ئەم زێدەیەش هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ گەرانی هاووڵاتیان بۆ ناوچەیەکی ئارام و هێور، لە ئاکامی سەرکەوتنی داعش لە ناوچەکانی دیکە، بەهۆی شکەست و سیاسەتی چەوتی حکوومەتی عێراق.
لە ٣٥٠٠٠٠ خێزانی كریستیانی نیشتەجی عێراق، کە بوونیان هەبوو، زۆربەیان ڕوویان لە کوردستان یا لە هەندران کردووە، ئیستا کوردستان مێوانداریی ٣٣٥٠٠٠ خیزانیان دەکات.
گەلی کوردستان و حکوومەتی هەرێم، پابەندن بە پێشوازیکردن لە پەناهەندە و ئاوارەکان، سەرەرای ئەوەی ئەم قەیرانە مرۆییە بەرپرسایەتی نێودەوڵەتییە و، پێویستی بەهاوکاری بە پەلەی کۆمەڵگای نێوەدەوڵەتی هەیە، بۆیە داوای هاوکاریتان لێ دەکەین بۆ ئەو پەناهەندە و ئاوارانە و، پشتگیری و هاوکاری پێشمەرگە قارەمانەکان، کە ئیستا لە هێلەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی داعشدان و، دابینکردنی ناوچەی ئارام بۆ ١،٨ ملیۆن هاووڵاتی لە کاتێک ڕووبەڕووی قەیرانێکی ئابووری سەخت بوینەتەوە، ئەمە کێشەیەکی ناوخۆیی نییە بە تەنیا، بۆیە پێویستمان بە هاوکاریکردن هەیە بۆ دۆزینەوە چارەسەر.
٢. ستراتیژیەتی کاریگەر بۆ چارەسەرکردنی کێشە نێودەوڵەتییەکان.

لە بری ئەوەی بەغدا ببێتە پایتەختێکی هاوکار و بەرپرسی فیدراڵ بۆ پشتیوانیکردنی هەرێمی کوردستان کە پێویست بوو بەو شێوەیە ببووایە، بەڵام بووەتە گەورەترین سەرچاوەی گرفت و کێشە بۆ کوردستان؛ بەڕێزان! لەوە دڵنیام کە ئێوە ئاگادارن، بوودجەی هەرێمی کوردستان لە شوباتی ٢٠١٤وە لە لایەن بەغداوە بڕاوە و ڕاگیراوە و، هیچ هاوکارییەکی پێشمەرگەیشی لە جەنگی دژ بە داعش نەکردووە.
عێراق دەوڵەتێکی شکەستخواردووە و سەرکەوتوو نەبوو، پێویستە ئەوە بزانین و، دان بەوەدا بنێن کە بوونی داعش لە ئاکامی ئەو لاوازییە و، داعش لە ناودەچێت بەڵام مەترسییەکانی دەمێنێت.
پابەندنەبوون بە دەستوور، نەبوونی توانای کۆنترۆڵکردنی سنوور، نەبوونی هێزێکی سەربازی نیشتمانی، ڕۆڵی ملیشییەکان و نەبوونی دەزگاکانی فیدراڵ، كیشەی هۆزهۆزانێ) و نەبوونی خزمەتگوزاری و بەرزبوونەوەی ڕێژەی بێکاری و، ئاوارەبوونی سێملیۆن هاووڵاتی، سەرجەمیان هێمای دەوڵەتی سەرنەکەوتوو و شکەستخواردووی عێراقن.
سیاسەتە دۆرا و سەرنەکەوتووەکانی عێراق و ناوچەکانی دەورووبەری، بوون بە هۆکاری دروستبوونی ژینگەیەکی لەبار بۆ توندڕەوی.
شكستی ڕژێم لەو ناوچانە، کە پانتایەکی زۆر لە ژێر دەسەڵاتی حکوومەت نییە، یا ئەوەتا حکوومەت توانای کۆنترۆڵکردنی نییە، بوون بە هۆکاری پەرەسەندنی داعش.
بۆ مامەلە کردن لەگەڵ ئەم هەرەشە مەترسیدارە بۆ سەر ئاسایشی جیهان، پێویستە سەرەتا سەبارەت بە هۆکارەکانی گفتوگۆ بکەین و، دواتر بە شێوازێکی زانستی چارەسەریان بکەین.
چارەسەرکردنی ئەم گرفتانە پێویستە لەلایەن نوێنەرانی گەلانی (نوینەری گەلانی) ناوچەکە بێت و، پێویستە خواستی میللەت لە یاد نەکرێت.
بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشانە پێویستە چارەسەرێکی بنەڕەتی کێشەکان بکرێت، ئەمەش دەبێت سیستەمێکی هەرێمی نوێ دابمەزرێت، پابەند بە ڕووداوەکان و ڕاستییەکان و داواکارییەکانی میللەت، پیویستە سیستەمێکی نۆیی هەبێت، پێویستی بە ڕێککەوتنی کۆمەڵایەتی نوێیە، چارەسەرکردنی کێشەی کورد بە شێوازی دیموکراسی و دیالۆگ، دەبێتە کلیلی بنیادنانی سیستەمێکی نوێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

هەرێمی کوردستان هەر لەگەڵ دامەزراندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی ١٩٩٢، فاکتەری سەرەکی هێوری و ئارامییە لە ناوچەکە


هەرێمی کوردستان هەر لەگەڵ دامەزراندنی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ساڵی ١٩٩٢، فاکتەری سەرەکی هێوری و ئارامییە لە ناوچەکە، بەڵگەش بۆ ئەمە دوایین ڕاپۆرتی و ڕاپرسی یەکەی ئیکۆنومیست لە ڕاپرسییەکی بێلایەنە سەبارەت ئاشتی و ئاسایش و، ژینگەی سیاسی و، کارکردن و شێوازی ژیان لە کوردستان ساڵی  ٢٠١٣بەم شێوەیە بوو:
•  لە ئاستی ئاشتی نێودەوڵەتی کوردستان لە پلەی ١١٥ دێت لە کۆی ١٦٣ وڵات و، بە ئارامتر هەژمار دەکرێت لە تورکیا و ئێران، لە کاتێکدا عێراق لە پلەی ١٦٠ـەمین وڵات دێت، کە لە پێش سووریا و ئەفغانستان و باشووری سوودان دێت.


• لە ئاستی ئاسایش و سەقامگیری کوردستان لە پلەی ٨٣ دێت لە کۆی ١٨١ وڵات، یەک سانە لەگەڵ چین و بەرازیل، لە بەرامبەردا عێراق لە پلەی ١٧٧ دێت، کە بە یەکێک لە نێوان وڵاتە هەرە ناسەقامگیری و نائارامییەکانی جیهان هەژمار دەکرێت.
•  بە گوێرەی پێوەری ژینگەی سیاسی کوردستان لە پلەی ٥٥ هەژمار کراوە لە نێوان ٨٣ وڵات، یەکسانە لەگەڵ تایلەند، هیند، تورکیا، عێراق لە پلەی ٧٢دایە.
•  پێوەری کارەکانی ژینگە، کوردستان لە پلەی ٥٧ هاتووە لە کۆی ٨٣ وڵات، لە سەرووی ئەندەنوسیا و یاباندایە و، عێراق لە پلەی ٧٢دایە
•  پێوەری پەرەپێدانی مرۆیی کوردستان لە ڕیزبەندی ٧٦ هاتووە، زۆر لە سەرووی ناوچەکانی دیکەی عێراقە کە لەریزبەندی ٩٧ هاتووە لە کۆی ١٨٨ وڵات.


ئێمەی کورد دەمانەوێت لە پرۆسەیەکی ئاشتیانە و بە شێوازێکی دیموکراسی ڕیفراندۆم بکەین


بەڕێزان!
ئەمە هەندێک لە ئاکامی ئەو ڕاپۆرتە بوو، ئەوەی جێگیا بایەخە، ئەگەر بوار بڕەخسێت بۆ ئەنجامدانی پێشکەوتن و خۆشگوزاری کوردستان لە سەرووی زۆر وڵاتەوە دەبێت.
٣.ئایندە؛ هەنگاوی یەکەم لەناوبردنی داعش، کە پێویستی بە سترتتیژیەتیكی سەربازی هەمەلایەن هەیە، هەنگاوی دووەم ستراتیژی کۆمەڵی نێودەوڵەتی، کە لە هەوڵی لەناوبردنی ئەم بیرۆکە ڕادیکاڵییە، کە ئەمەش جەنگی ئایدلۆجییە و، شێوازی سەرکەوتووی دەسەڵاتە، هەوڵی یەکڕیزیی نێوان خەڵکانی جیاجیا لە پێکهاتە جیاوازەکان، ئەم دوو هەنگاوەش دەبێتە هۆکاری لە ناوبردن و کۆتایی هێنان بە داعش.
بۆ وەبیرهێنانەوە تاکە هێزی کاریگەر بۆ شکستهێنان بە داعش هێزی پێشمەرگەیە، كە پێویستیان بە هاوکاری و پاڵپشتی هەیە.
گەلی کوردستان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان پابەندن بە دابینکردنی شوێنی حەوانەوە بۆ پەناهەندە و ئاوارەکانی ناوخۆ.
لە چەند مانگی ئایندە ناوەرۆکی ئۆپراسیۆنی مووسل ڕوون دەبێتەوە، هەروەها پێشکەوتنی گرنگ لە کوردستان ڕوو دەدات، گەلی كوردستانی عێراق چیتر ئارەزوومەند نییە بەشێک بێت لە دەوڵەتێکی شکەستخواردوو.
سنوری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە گۆران دایە و،ڵات و دەوڵەتی لاواز و شکەستخواردوو  لە پەرەسەندندان، کە ئەمەش دەبێتە هۆکارێك کە توند ڕەوەکان بتوانن لایەنگرانیان پەیوەندیان پێوە بکەن.
سنووری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕەنگدانەوەی خەڵک و ئیرادەی ئەوان نییە، کوردستان نایەوێت بەشێک بێت لە وڵاتێکی شکستخوازی وەک عێراق، ئێمە هەوڵ دەدەین بە ئاشی و لێكتێگەیشتن و دیالوگ بگەین بە شێوازێکی نوێ.
ئێمەی کورد دەمانەوێت لە پرۆسەیەکی ئاشتیانە و بە شێوازێکی دیموکراسی ڕیفراندۆم بکەین لە ژێر چاودێری ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان وەک ئەو ڕێکخراوەی ئێوە سۆسیال‌ئینتەرناسیۆنال و، ڕێکخراوەکانی دیکەی نەتەوە یەکگرتووەکان و، یەکێتیی ئەوروپا، ئێمە پێویستیمان بە هاوکاریی ئێوە هەیە لە کاتی جێبەجێکردنی ئەو ڕاپرسییەدا.
ئێمە مەبەستمان دابەشبوون نییە، بەڵکو دۆزینەوەی شێوازێکی گونجاو نوییە بۆ هەماهەنگی و پێكەوەژیانی ئاشتیانە و بریاردان لە مافی چارەی خونووسین.


ئامادەبووانی بەڕێز!
تکایە ئەوەتان لە بیر بێت، لەو ساتەی حکوومەتی هەرێم دامەزرا لە ساڵی ١٩٩٢، هەرێمی کوردستان سەرچاوەیەکی گەورەی ئارامی و هێورییە لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵکو جیهان و دەبێتە ناوچەیەکی زیاتر ئارام و، کراوە، لێبوردەیی و پێکەوەژیان و، بنەمای سەقامگیری زیاتر لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست.
زۆر سپاس

هەواڵی پەیوەندیدار