٣٧٥٢ خێزانه ئاواره هاوكاری کران

دهۆک -KDP.info- دەزگای خێرخوازی بارزانی و سوورەمانگی ئیمارات، پێکەوە خورما و شیر و ئاو و پێداویستی منداڵانیان به‌سه‌ر ٣٧٥٢ خانه‌واده‌ی ئاواره‌ی نیشتەجێی كه‌مپه‌كانی به‌رده‌ڕه‌ش و گه‌ویلاندا دابه‌ش كرد.
٢٥/٦/٢٠١٦ له‌درێژه‌ی دابه‌شكردنی كۆمه‌ك و هاوكاری و پێداویستیه‌كان به‌سه‌ر په‌نابه‌ر و ئاواره‌كان له هه‌رێمی كوردستان، له كه‌مپی گه‌ویلان له‌سنوری پارێزگای دهۆك كه تایبه‌ته به ئاواره‌كانی ده‌وروبه‌ری موسڵ، ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ سوورەمانگی ئیمارات و خێرخوازێك له هه‌ڵمه‌تێكدا وشكه‌خۆراك و ٢٨٠٠ مریشكی به‌ستوو و ئاو و خورما و شیر و لانك و پێداویستی و جلوبه‌رگی منداڵانەیان به‌سه‌ر ١٤٠٢ خانه‌واده‌ی ئاواره‌دا دابه‌ش كرد.
له‌لایه‌كی دیكه له درێژه‌ی دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی و سوورەمانگی ئیمارات و كونسوڵی ئیمارات له كه‌مپی به‌ره‌ده‌ڕه‌ش له سنوری پارێزگای دهۆكدا، پێداویستی منداڵانەیان پێشكه‌شی ٢٣٥٠ خانه‌واده كرد و، بۆ بەربانگیش خواردنیان بۆیان برد؛ هەر خانه‌واده‌یه‌ك و پارسێلێك خۆراك و دوو سێت ئاو و خورما و شیریان پێ درا.

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
