"هەرێمی كوردستان بۆ فەرەنسا جێگای بایەخە"

هەولێر-KDP.info- کونسوڵی فەرەنسا لە هەولێر لە دیداری لەگەڵ هێمن هەورامیدا، ڕایگەیاند گەلی فەرەنسا بە چاوێكی دوستانە دەڕوانێتە گەلی كوردستاندا و ئێمەش وەك گەلی كوردستان قوربانی دەستی تیرۆرین و بەردەوام دەبین لە هاوكاری سەربازی و سیاسی و مرۆیی هەرێمی كوردستان.
ئەمڕۆ چوارشەمە هێمن هەورامی بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی كرد لە (ئالان كۆپغێت) كونسوڵی فەرەنسا لە هەولێر. هەورامی باسی دواپێشهاتە سیاسی و ئەمنییەكانی ناوچەكە و هەرێمی كوردستانی بۆ كونسوڵ كرد؛ بەرپرسی پەیوەندییەكان بە ناوی سەركردایەتیی پارتییەوە زۆر سپاسی گەل و حكوومەتی فەرەنسای كرد كە لە كاتی پێویستدا هاوكاریی گەلی كوردستانیان كردووە و ئەمەش بەها دۆستایەتی فەرەنسا دەسەلمێنیت كە دامەزراندن و كاركردن بۆ ئایندەیەكی گەش و جیهانێكی ئازاد و ئارام، دوا هاوكاری سەربازیشیان بۆ هەرێم لە چەند ڕۆژی ڕابردودا بوو.
گەلی كوردستان ئەو هاوكاریانە بەرز دەنرخێنێت و بە دڵنیاییەوە كار دەكات بو بەهێزتركردنی پەیوەندییەكانی لەگەڵ فەرەنسادا. دیوێكی دیكەی دانیشتنەكە قسەكردنی هەورامی بوو لەسەر پەیوەندیەكانی هەولێر و بەغدا بۆ شاندی میوان؛ ڕوونی كردەووە كە ئێمە خاوەنی دژمنێكی هاوبەشین و چارەنووسێكی هاوبەشمان هەیە. هەر لەو دیدگایەشەوە ئاییندەی هەرێمی كوردستان لە دەست گەلی كوردستانە و هەر بڕیارێك بدا ئێمە تەواوكەری دەبین. گەر لەگەڵ بەغداش نەمێنین ئەوا دراوسێی بەغداین بۆ ئەوە كار دەكەین تاكو پەیوەندییەكانمان بەهێزتر و باشتر بێت.
پرۆسەی سیاسی لە عێراق و هەرێمی كوردستان بە قوناغێكی هەستیاردا تێدەپەڕێت و پێویستە بە وریایی و یەكگرتوییەوە مامەڵەی لەگەڵ بكەین. كاریگەرییەكانی شەڕی داعش و قەیرانی ئابووری گرفتی زیاتری بۆ ئەم پرۆسەیە دروست كردوە بەڵام بە دڵنیاییەوە ئەم قوناغەش بە سەركەوتووی تێدەپەڕێنین.
ئالان كۆپغێت كۆنسوڵی فەرەنسا، دوپاتی كردوە گەلی فەرەنسا بە چاوێكی دوستانە دەڕوانێتە گەلی كوردستان و ئێمەش وەك گەلی كوردستان قوربانی دەستی تیرۆرین بەردەوام دەبین لە هاوكاری سەربازی و سیاسی و مرۆییی هەرێمی كوردستان. چونكە هەرێمی كوردستان جێگای بایەخە و قوربانی هاوبەشمان هەیە لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعش.

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
