٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
پەيوەندی گشتی

هێمن هەورامى: ئەدەبیاتى پارتى بۆ نەتەوە و نیشتیمانێك دارێژراوە

سەرچاوە: KDP.info
 
هەولێر-KDP.info-  هێمن هەورامی رایگەیاند کە ئەدەبیاتی پارتی بۆ نەتەوە و نیشتمانێک داڕێژراوە و بۆیە خۆ دابەزاندن بۆ ئەو ئاستەی کە ململانێی تەکسی خزبایەتی پێبکرێ نەتەوە و نیشتمان لەبیردەکرێ، بۆیە پارتی نایەتە ئەو ئاستە.

ئەمرۆ لە پیرمام هێمن هەورامى ئەندامى سەركردایەتى و بەرپرسى پەیوەندییەكانى دەرەوەى پارتى دیموكراتى كوردستان بە جودا پێشوازى لە هەریەكە لە نوێنەرى یوئێن لە هەولێر (ریكاردو رودربگز) و (یەسیكا سڤێردسڤرۆم)ـى جێگیرى سەرۆكى سەفارەتى سوید لە عێراق و سەرۆكى نووسینگەى سەفارەتى سوید لە هەولێر كرد.

هەورامى باسى لە دواپێشهاتە سیاسى و ئەمنییەكانى ناوچەكە و عێراق و هەرێمى كوردستانى بەگشى بۆ هەردوو شاندى میوان كردەوە و ستراتیژییەتى پارتیشى لەوبارەیەوە، بۆ رووبەڕووبوونەوەى تیرۆر و گەشەپێدانى هەرێمى كوردستان لەگشت ئاستەكان خستە ڕوو. بەرپرسى پەیوەندییەكانى دەرەوەى پارتى زۆر بەگەرمى پیرۆزبایى لە رودربگز كرد بۆ دەست بەكاربوونى وەك نوێنەرى یوئێن لە هەولێر و هەموو جۆرە پاڵپشتییەكى پارتى بۆ دووپات كردەوە. هەروەها زۆر سوپاسى گەل و حكوومەتى سویدیشی كرد بۆ ئەو هاوكارییە جۆرییانەى كە ئاڕاستەى هەرێمى كوردستانى كردووە.

لەلایەكى دیكەوە هەورامى سەبارەت بە رەوشى سیاسى نێوخۆیى هەرێمى كوردستان بەم شێوەیەك بۆ هەردوو شاندى میوان دوا، ئەدەبیاتى پارتى بۆ نەتەوە و نیشتیمانێك داڕێژراوە، بۆیە ئێستا كاتى فەراهەم كردنى ئەو مافانەن كە لەم نیشتیمانە و نەتەوەیە زەفتكراوە، نەك چوونە ئاستێكى تەسكى حزبایەتییەوە بۆ ململانەیەكى ئاست نزم. پارتى ئەركێكى گەورەى لەسەر شانە و هەر شتێكیش خزمەت بە پاراستن و گەشەپێدان و بەرەو سەربەخۆى ئەم هەرێمە بدات، ئێمە ئامادەین بەبێ هیچ پێشمەرجییەك گفتوگۆ و دانیشتنى لەگەڵ بكەین.

لەلایەن خۆیانەوە  هەردوو شاندى میوان سوپاسى كوردستانیان و هێزى پێشمەرگەى قارەمانى كوردستانیان كرد بۆ رووبەرووبوونەوەى تیرۆر و هیواى زیاتر بەرەو پێشوەچوونى هەرێمى كوردستانیان خواست.

 

هەواڵی پەیوەندیدار