٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
پەيوەندی گشتی

یەکێتی ئەورووپا بە گرینگەوە دەڕوانێتە ئارامی و سەقامگیری کوردستان

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- هێمن هەورامی ئاماژەی بە گرنگیی ڕزگارکردنی مووسڵ لە چەکدارانی داعش کرد، و ئەوەی خستە ڕوو کە پێش ڕزگارکردنی ئەو شارە پێویستە ڕێککەوتنێکی سیاسی هەبێت، نەکا پێکهاتەکانی ئەو شارە دیسان تووشی نەهامەتی ببن؛ دیارە مووسڵ چەندین پێکهاتەی نەتەوەیی و ئایینی جیاواز لە خۆ دەکرێت.

 

لە میانەی پێشوازیکردنی هێمن هەورامی ئەندامی سەرکردایەتی و، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی، لە پاتریک گەیسەن، نوێنەری یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق، باسی لە دوا پێشهاتە سیاسی و ڕەوشی کوردستان و ناوچەکە کرد، ئاماژەی بە سەرکەوتنەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کرد لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش.

 

لە تەوەرێکی دیکەی دیدارەکە باسی لە ڕەوشی سیاسی ناوخۆی کوردستان و پەیوەندیی نێوان پارتی و لایەنەکانی دیکە کرد، ئاماژەی بەوە کرد کە پارتی هەوڵ دەدات سەرجەم ناکۆکییەکان بە دیالۆگ چارەسەر بکات کە ئەمەش لە بەرژەوەندیی کوردستاندایە. پەیوەندییەکانی بەغدا و هەولێریش ڕاوبۆچوونی لەسەر ئاڵوگۆڕ کرا و، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی ئاماژەی بەوە کرد کە وەفدێکی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوو لا. سەبارەت بە پرسی ڕیفراندۆمیش ئەوەی خستە ڕوو کە لەگەڵ بەغدا بە گفتۆگۆ و دیالۆ ئەو کارە دەکرێت.

 

 پاتریک گەیسەن، ئاماژەی بە گرنگیی ئارامی و سەقامگیری کورستان دا، کە یەکێتیی ئەوروپا بە بایەخەوە دەڕوانێتە بارودۆخی کوردستاندا؛ هەر لەم ڕوانگەیەوە ئاماژەی بە ڕۆڵی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان کرد لە جەنگی دژ بە داعشدا. هەروەها ئەوەی خستە ڕوو کە ئەوان پشتگیری لە پرۆسەی چاکسازی دەکەن لە کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار