هێمن هەورامی: گرنگه جیهانی ئازاد ئاوڕێك له گوزه‌ران و ژیانی گه‌لی كوردستان بداته‌وه

هەولێر-KDP.info- بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە میانەی كۆبوونەوە لەگەڵ دوو شاندی بیانیدائاماژەی بەوەدا كە گەلی كوردستان خۆی بڕیار لە پاشەڕۆژی خۆی دەدات و، پێویستە جیهانی ئازادیش ئاوڕێك لە ژیان و گوزەرانی گەلی كوردستان بداتەوە، ئەوەتا گەلی كوردستان بە نوێنەرایەتیی هەموو جیهان شەڕی تیرۆریستان دەكات.
هێمن هه‌ورامی به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان به جیاجیا چووە پێشوازی شاندێکی ئه‌مەریكایی و نه‌رویجییەوە؛ ئەو دوو شاندە به مه‌به‌ستی لیكۆڵینه‌وه و زانینی ڕه‌وشی ئیستا و لەمەولای كوردستان و ناوچه‌كه سه‌ردانی هه‌ریمی كوردستانیان كردبوو.
هێمن هەورامی سەرەتا لەگەڵ شاندی ده‌زگاری لیكۆڵینه‌وه‌ی هۆدسن ئینستیوت كه پێك هاتبوون له ئیریك براون و ساموێل تادرۆس كه به مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتیكی ئه‌كادیمی و، سیاسی له سه‌ر ڕه‌وشی ئێستا و داهاتووی هه‌ریم سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردبوو.
بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه گه‌لی كوردستان خۆی بڕیار له داهاتوی خۆی ده‌دات و نابیته به‌شێك لەو ئاڵۆزییه تایفی و مه‌زهه‌بیانه‌ی كه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا هه‌ن.
هێمن هەوەرامی جەختیشی لەوە كردەوە كە گه‌لی كوردستان بۆ به‌ده‌ستهێنانەوه‌ی مافه‌كانی خۆی له ڕابردوو، ئێستا و له داهاتوویشدا پشت به هێزی پێشمه‌رگه و گه‌لی كوردستان و دوسته‌كانی ده‌به‌ستێت و له خه‌باتیش به‌رده‌وام ده‌بیت بو به ده‌ستهێنانی ئازادی و ڕزگار بوون له‌و هەموو زوڵمه‌ی كه له مێژوی خۆیدا لێی كراوه و هه‌موو هه‌ولێكش ده‌دات بۆ پاراستنی ئه‌زمون و ده‌سكه‌وته‌كانی و به‌ره‌و پێشه‌وه‌بردنیان.
لە بەشێكی دیكەی چاوپێكەوتنەكانیدا هێمن هەورامی لە پێشوازی لە شاندێكی سیاسی پارتی دی كریستنه‌ی نه‌رویجی كرد كه پێكهاتبوون له ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی دی كریستینه تۆرێ ویهه‌لمه‌سن و كانگارگ ئاوكریست و سڤین ئۆلاڤ كه‌سایه‌تیی سیاسی و ئه‌كادیمی نەرویجی و جێگری به‌پرسی ڕێكخراوی دوستایه‌تی جیهانی كورد عارف باوه‌جی به‌پرسی په‌یوه‌ندیكانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی سوپاسی گه‌ل و حكومه‌ت و پارتییه سیاسیه‌كانی نه‌رویجی كرد كه هه‌موو كات هاوكاری گه‌لی كوردستانیان كردووە.
هەرامی ئاماژەشی بە خاڵی هاوبه‌شیش له نیوان هه‌ردوو گه‌لی گورد و نەرویجی كرد كە لە نێوان هەردوولادا هه‌یه له‌وانه لێبورده‌یی و باوەڕی پته‌و به پێكه‌و ژیان و داڵده‌دانی لێقه‌وماوان.
بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی و شاندی نەرویجی باسیشیان له ڕه‌وشی سه‌ربازی و ئابووری هه‌ریمی كوردستان وعێراق كرد .
هه‌ورامی ئاماژەی بەوەدا كە هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به بێ جیاوازی به‌رگری له‌تەواوی پێكهاته‌كانی عێراق كردووه و به‌رده‌وامیش ده‌بیت له شه‌ڕ بۆ تیكشكاندنی تیرۆریستان.
بەرپرسی مەكتەبی پەوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕوونیشی كرەوە كە گه‌لی كوردستان به نوینه‌رایەتیی هەموو جیهان شه‌ڕی تیرۆریستان ده‌كات بۆیه گرنگه جیهانی ئازاد ئاوڕێك له بارودۆخی گوزه‌ران و ژیانی گه‌لی كوردستان بداته‌وه هاوكاریه‌كانیان زیاد بكه‌ن.
هێمن هه‌ورامی گوتیشی هه‌موو ئازادخوازان ده‌بێت هه‌ست به مه‌ترسی تیرۆریستان بكه‌ن و هه‌وڵی لێكنزیكبوونەوە و هاوكاری زیاتر.

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
