٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
پەيوەندی گشتی

بەریتانیا لە پشتیوانیکردنی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- وڵاتی شانشینی یەکگرتووی بەرتیانیا بە بایەخەوە دەڕوانێتە بارودۆخی کوردستاندا و، پشتگیری هەوڵەکانی چاکسازی و قەیرانی دارایی دەکات.

 لە میانەی پێشوازیکردنی هێمن هەورامی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی لە ئەنگیس مەکی سەرکونسوڵی بەریتانیا لە هەولێر و خاتوو پالیکە بهاسین بەرپرسی سیاسی، باس لە دوا پێشهاتەکانی کوردستان و ناوچەکە کرا؛ هەورامی ئاماژەی بە هەوڵەکانی چاکسازی و ڕووبەرووبوونەوەی قەیرانی دارایی کرد، باسی لە دوا هەوڵەکانی سەرۆک بارزانی لەم بوارە کرد، هەروەها باسی لەدوا سەرکەوتنەکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە محوەری خازەر کرد.

سەرکونسوڵی بەریتانیایش هیوای خواست کوردستان هەنگاوی گرنگ بنێت بۆ چاکسازی و زاڵبوون بەسەر قەیرانی داراییدا و، بەریتانیا لەم بوارە هاوکاری کوردستان دەبێت؛ ئەوەشی خستە ڕوو کە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە بایەخەوە دەڕواننە ئەم بابەتەدا. 

سەرکونسوڵی بەریتانیا دووپاتی کردەوە وڵاتەکەیان پشتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەر نادات لە جەنگی دژ بە تیرۆردا.

هەروەها باس لە پەیوەندییەکانی نێوان حزبە کوردستانییەکان و بەغدا و، و چۆنیەتی چارەسەکردنی گرفتەکانیش کرا. 

هەواڵی پەیوەندیدار