"لە ئاست پڕۆژە نیشتمانییەکەی پارتیدا چ لەمەپەر بنێنەوە هەر بچووکە"

هەڵەبجە-KDP.info- لە كۆبوونەوەیەكی جەماوەریدا لە هەڵەبجە، ئەندامێكی سەركردایەتیی پارتی پێی وابوو ئەو لەمپەرانەی لایەنە سیاسییە ناوخۆییەكان بۆ پارتییان ناوەتەوە، زۆر بچووكە لە ئاست پرۆژە نیشتمانییەكەی پارتی و، پارتی گرەو (تەحەدا)ی زۆر لەوە گەورەتری بردووەتەوە. هەروەها سەبارەت بە ڕیفراندۆم ئەوەی بە كادیرانی پارتی لەو سنورەدا ڕاگەیاند كە ئەركی سەرشانتان قورستر دەبێت، چونكە ئێوە هەڵگری ستراتیژییەتی بەرەو سەربەخۆیینە. ئەوە قسەی هێمن هەورامی بوو لە كۆڕە جەماوەرییەکەی هەڵەبجەدا بە ئەندامان و لایەنگرانی پارتیی گەیاند.
لقی ١٢ پارتی دیموكراتی كوردستان لە پارێزگای هەڵەبجە كۆڕێكی بەفراوانی سیاسی جەماوەریی بۆ (هێمن هەورامی) ئەندامی سەركردایەتی و بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی ڕێك خستبوو؛ کۆمەڵە كادیر و لایەنگرێکی زۆری ئەو دەڤەرەی پارتی هاتبوون بۆ كۆڕەکە.
هەورامی سەبارەت بەو گشتپرسییەی كە خەمی پارتییە، دەڵێ دەبێت ستراتیژییەتیشمان هەبێت بۆ پراكتیزەكردنی. هەر ئەمەشە وای كردووە كە لەمپەر لە بەردەم پارتیدا دروست بكرێت لەلایەن هەندێك لایەنی سیاسی، بەڵام پارتی لەمپەری زۆر لەوە گەورەتری تێپەڕاندووە و میللەت بە مەنزڵ دەگەیێنێت.
هەروەها ئەوەشی بە كادیرانی ئامادەبوو گەیاند، كە دەبێت پێشمەرگەئاسا نەوەستن بۆ گەیاندنی هەرێمی كوردستان بەو ئامانجە، چونكە ئەمە ئەو سیاسەتەیە كە پارتی لەسەر دامەزراوە و لە تەمەنی سیاسیی پارتیدا بە مەراحلی پێویستدا تێپەڕیوە تا كۆتایی بەردەوام دەبێت.
بەشێكی دیكەی قەسەكانی هەورامی باسكردن بوو لەسەر ئەو ڕەوشە سیاسی و دیپلۆماتیکەی ئێستای هەرێم و دەرفەت و هەڕەشەكانی بۆ ئامادەبووان شی كردەوە، پێی وابوو هەر لەو سۆنگەشەوە پارتی سوورە لەسەر بەرەو سەربەخۆیی لە ئێستادا. هەروەها باسی پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدا و شەڕی تیرۆریستانی داعش و سەركەوتنە یەك لە دوای یەكەكانی پێشمەرگە قارەمانەكانیشی كرد.
سەنگەر هەورامی

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
