٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
پەيوەندی گشتی

"پارتی هه‌موو چاره‌یێكى به‌ گفتوگۆ و دیالۆگ به‌لاوه‌ په‌سه‌نده‌"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  (هێمن هەورامی) دەڵێ، به‌شێكى گرینگ‌ له‌ ستراتیژیه‌تى ئاڕاسته‌كردنى سیاسه‌تى پارتى دیموكراتى كوردستان به‌ تایبه‌تى بۆ كێشه‌ نێوخۆییه‌كان، ئەوەیە کە هه‌موو چاره‌یێكى به‌ گفتوگۆ و دیالۆگ به‌لاوه‌ په‌سه‌نده‌.

(هێمن هه‌ورامى) به‌رپرسى مه‌كته‌بى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌روه‌ى پارتى دیموكراتى كوردستان لەگەڵ شاندێکى سه‌نته‌رى دیالۆكى مرۆیى له‌ هه‌ولێر کۆ بووەوە كه‌ پێك‌هاتبوو له‌ (بێتریس رۆگو) و (پاتریك هێنى)، تێیدا تاوتووى دیالۆگێكى مرۆیى و تێپه‌ڕاندنى ئه‌و ره‌وشه‌ سیاسى و سه‌ربازیانەیان کرد كه‌ ناوچه‌كه‌ى تێكه‌وتووه‌ و بووه‌ته‌ هۆكارى كاره‌ساتى مرۆیى.
ئا‌مانجى ئه‌م سه‌نته‌ره‌ نزیکكردنه‌وه‌ى لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانه‌ و گرتنه‌به‌رى رێگاى ئاشتیانه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كان، کە (هێمن هه‌ورامى) هه‌موو كێشه‌كانى له‌ دیتگاى پارتییه‌وه‌ بۆ شاندى میوان روون كرده‌وه‌ و، پێیڕاگەیاندن پارتى هه‌مووكات له‌گه‌ڵ دیالۆگو گفتوگۆدا بووه‌ بۆ چاره‌ى كێشه‌كان.
(هێمن هه‌ورامى) لە کۆبوونەوەکەدا، چۆنیەتیی پێكهێنانى كابینه‌ى 7ـی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانی خستەوە بەر باس، كه‌ به‌پێى ئیستحقاقاتى هه‌ڵبژاردن پارتى دیموكراتى كوردستان زۆرینه‌ى كورسییه‌كانى په‌رله‌مانى به‌ده‌ست هێنا، به‌ڵام بۆ هه‌ڵگرتنى به‌رپرسیاره‌تى و به‌شداریكردنى هه‌موو لایه‌نه‌كان، هه‌ندێكی مافى خۆى وه‌لاوه‌نا بۆ یه‌كریزى و ته‌باییى نیشتیمان، هه‌ر ئه‌مه‌ش وایكرد كه‌ هه‌رێمى كوردستان دوور بكه‌وێته‌وه‌ له‌ كێشه‌ى سیاسى، كه‌ كاره‌ساتى مرۆیى به‌ دوای خۆیدا ده‌هێنێت. بۆیه‌ پارتى دیموكراتى كوردستان هه‌موو چاره‌یێكى به‌ گفتوگۆ و دیالۆگ به‌لاوه‌ په‌سه‌نده‌، ئه‌وه‌یشى گوت، كه‌ ئه‌مه‌ به‌شێكى گرینگه‌ له‌ ستراتیژیه‌تى ئاڕاسته‌كردنى سیاسه‌تى پارتى به‌ تایبه‌تى بۆ  كێشه‌ نێوخۆییه‌كان.

هەواڵی پەیوەندیدار