هێمن هەورامى: هەر بڕیارێكى سیاسى لە دەرەوەى پارتى بدرێت، پێچەوانەى ڕەوتى نیشتمانییە

ئاکرێ -KDP.info- هێمن هەورامی ڕایگەیاند کە هەر بڕیارێكى سیاسى لە دەرەوەى پارتى بدرێت، پێچەوانەى ڕەوتى نیشتمانییە و پێگەى هەرێمى كوردستان لەق دەكات، چونكە پارتى بەشێكى گرنگى نێو بڕیارى سیاسى و خاوەن پێگەیەكى پتەوى هەرێمى و نێودەوڵەتییە. هەروەها پرسى ڕیفراندۆم و پەیوەندى نێوان هەولێر و بەغدا، گەیشتووەتە ئاستێك ئیدى كاتى بڕیاردان هاتووە و گەل سەرپشكە. ئەمانە ئەو پەیامانە بوون كە هێمن هەورامى لە سیمینارێكى حزبیدا ئاماژەى پێ داون.
سیمینارێكى سیاسى بەرفروان بۆ كادیرانى لقى ٩ و هەریەكە لە ناوچەكانى بەردەڕەش و خازر و بۆتان لەلایەن هەر سێ ناوچە ناوبراوەوە ڕێك خرابوو بۆ (هێمن هەورامى) ئەندامى سەركردایەتى و بەرپرسى پەیوەندییەكانى دەرەوەى پارتى.
هەورامى لە سەرەتاى سیمینارەكەیدا بە وردى تیشكى خستە سەر ئەو پەرەسەندنە سیاسییانەى كە لە نێوخۆى هەرێمى كوردستان و ناوچەكەدا هاتوونەتە ئاراوە، ڕۆڵى كادیرى پارتى لەم هەلومەرجە سیاسییەدا شیكردەوە لە چۆنیەتىی ڕووبەرووبوونەوە و كاركردن تێیدا. بەرپرسى پەیوەندییەكانى پارتى سەبارەت بە شەڕى تیرۆر و پەیوەندى دیپلۆماسى هەرێمى كوردستانى لە چەند ساڵى ڕابردوو ئێستادا خستە ڕوو وتى، بە قارەمانیەتى هێزى پێشمەرگە و، دروست سیاسەتكردنى سەرۆك بارزانى بە شێوەیەكى بەرچاو توانراوە پێگەى هەرێمى كوردستان بسەلمێنرێت و بپەرێتەوە بۆ هەرێمێكى كارئەكتەرى ئەساسى نێو هاوكێشە سیاسییەكان. بەشێكى دیكەى قسەكانى هەورامى خستنە ڕووى دیدگاى پارتى بوو، بۆ كادیرانى ئامادەبووى ڕوونكردەوە، ڕوشى سیاسى نێوخۆى هەرێمى كوردستان، دیدگاى سەرۆك بارزانى و پارتى زۆر لە بانى ئەو ڕەوشەوەیە كە لایەنە نێوخۆییەكان كارى بۆ دەكەن و ستراتیژییەتە گەورەكەى پارتى بۆ هەندێك هاشوهووشى لۆكاڵى لە كارە سەرەكییەكەى ناكەوێت، هەروەها دەبێت هەموو لایەنە كوردستانییەكان ڕەچاوى پێگەى پارتى دیموكراتى كوردستان بكەن، ئەوجا سیاسەتى خۆیان دابرێژن، چونكە كاركردن پێچەوانەى ستراتیژییەتى پارتى كاركردنە دژى ئەو ڕەوتە دروستە نیشتمانییەى كە بزووتنەوەى ڕزگارى خوازى كوردانى لەسەر دامەزراو ئەو هەموو قوربانییەى لە پێناوداوە.
بەشێكى دیكەى سیمینارەكە و قسەكانى هەورامى، لەسەر پرسى ڕیفراندۆم و پەیوەندى نێوان هەولێر و بەغدا بوو، كە هەورامى پێى وایە ئیدى كاتى بڕیاردان هاتووە و گەل سەرپشكە.
سەنگەر هەورامى

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
