٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
پەيوەندی گشتی

هەورامی: شاندێکی کوردستان بۆ چەندین پرس و لەسەروویشیانەوە ریفراندۆم، دەچێتە بەغدا

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info- هێمن هەورامی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە میانەی پێشوازیکردنی لە سەرکونسووڵی هۆڵەندا (جۆن ڤان دێر زاندا)، رایگەیاند کە شاندێکی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات بۆ گفتۆگۆ و دیالۆگ لەسەر چەندین تەوەری گرنگ لە سەروویانەوە پرسی ڕیفراندۆم.

 

 سەبارەت بە دوا پێشهاتەکانی سیاسی کوردستان و تێڕوانینی پارتی لەمەڕ ئەو ڕووداوەکان، هێمن هەورامی ئەوەی خستە ڕوو کە بەرپەرچدانەوەی تیرۆریستانی داعش و، ئەو چاکسازییەی سەرۆک بارزانی ڕایگەیاندووە، لە سەرووی ئەرک و بایەخی پارتی دیموکراتی کوردستانەوەیە، هەروەها جەختی لەسەر سووربوونی پارتی بۆ سەقامگیری و تەبایی و پێکەوەژیان لە کوردستان دووپات کردەووە؛ لە تەوەرێکی دیکەی ئەو دیدارەدا هەورامی باسی لە گرنگیی پاکردنەوەی شاری مووسڵ کرد لە داعش. سەبارەت بە پەیوەندییەکان لەگەڵ حکوومەتی ناوەند بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە ڕایگەیاند کە پێویستە بۆ ئەو مەبەستە ڕیککەوتنەکان لەسەر بنەمایەکی نوێ بێت بۆ زامنکردنی مافەکانی گەلی کورد و، بۆ ئەم مەبەستەش شاندێکی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات بۆ گفتۆگۆ و دیالۆگ لەسەر چەندین تەوەری گرنگ لە سەروویانەوە پرسی ڕیفراندۆم.

 

سەرکونسووڵی هۆڵەندا لە دیدارەکەدا گەلێ دڵی خۆش بوو؛ پشتیوانیی حکومەتەکەیشیانی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردووە، بە تایبەتی لە بواری سەربازی و مەشقکردنی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و، پێداویستییە مرۆییەکان و، ئاماژەی بەوەیش کرد کە حکوومەتی هۆڵەندا بە نیازە بایەخ بە کەرتی کشتوکاڵی کوردستان بدات.

هەواڵی پەیوەندیدار