هێمن هەورامى: قسەى پارتى لەسەر رێككەوتنى نێوان یەكێتیی و گۆڕان دواى ڕاگەیاندنى رێكەوتنەكە دەبێ

هەورامى لەسەرەتادا وتى پارتى دیموكراتى كوردستان لە ئێستادا كار لەسەر دوو پرەنسیپى چارەنووسسازدا دەكات، ئەوانیش پارستنى هەرێمى كوردستان و بەرە و سەربەخۆیى بردنى هەرێمەكە. هەورامى ئەوەشى وت، ڕاستە پارتى ستراتیژییەتەكەى ئەم دوو پرەنسیپەى داڕشتووە، بەلاَم كارى هەمەلایەنەى هەموو لایەنە سیاسییەكانە و دەبێ هەموو جیاوازییەكان وەلابنرێت و كارى لەپێشینەى هەمەلایەنە بێت. هەروەها هەندێك لایەن پرسی دیكەى لۆكاڵى دەوروژێنن بۆ بیرچوونەوەى ئەم پرسە نەتەوەییە و هێواشكردنەوەى پرۆسەكە، بەڵام وەڵامى ئەمەنە لەلایەن گەلەوە بە تووندى دەدرێتەوە.
دیوێكى دیكەى قسەكانى ئەو ئەندامەى سەركردایەتى پارتى قسەكردن بوو لەسەر رەوشى سیاسى نێوخۆ و پەیوەندى هەولێروو بەغدا و ولآتانى هەرێمى و نێودەوڵەتى، هەورامى لەسەر ئەم پرسانە ڕوانینى پارتى بەم جۆرە گەیاند، قیرانێكى بێ متمانەیى دیاردەیەكى نەشیاوە كە لە لایەن هەندێك لایەنەوە بۆ یاریكردن لەگەڵ سایكۆلۆژى تاك، تێكەڵ بە سیاسەتى خۆیان كرد. ئێستا خەریكە بەرەو نەریت دەڕوات، هەورامى ئەمەى بە مەترسى زانى. هەروەها لەسەر پرسى پێوەندى نێودەوڵتى و بەغدا وتى، شێك نەماوە بە نێوى عێراقەوە، بۆیە كاركردن بۆ عێراقى فیدراڵ مایە پووچییە، ١٣ ساڵى ڕابردوو ئەزموونێكى حاشا هەڵنەگرە. پێوەندى نێودەوڵتیشى وەها هەڵسەنگاند كە هەرێمى كوردستان تاكە نواندنى دەوڵەتێك دەكات لە دیپلۆماسییەت و سیاسەتى نێودەوڵەتیدا، ئەمەشى گەڕاندەوە بۆ قارەمانییەتى هێزى پێشمەرگەى كوردستان و سیاسەتى ئەقڵانەى سەرۆك بارزانى. سەبارەت بە رێككەوتنى یەكێتیی و گۆڕان هەورامى ڕایگەیاند، قسەى ئێمە دواى راگەیاندنى رێككەوتنەكەیان دەبێت.
سەنگەر هەورامى

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
