شاندێکی ئەمەریکا هیوای وایە ناوچەکە چاو لە کوردستان بکەن
__2016_05_15_h15m49s37__HK.jpg)
هەولێر-KDP.info- ئەندامێكی سەركردایەتیی پارتی لە دانیشتنێكیدا لەگەڵ شاندێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، بە ڕاشكاوانە وتی چوونەوەمان بۆ بەغدا پیوەستە بە جێبەجێكردنی داخوازییەكانی كوردەوە. ئەمەش ئەو بڕیارەیە كە هەموو لایەنە كوردەكان لەسەری رێكەوتوون. هەر لەو دانیشتنەدا نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا نیگەرانی وەزارەتەكەی لە هەمبەر ئاڵۆزییەكانی بەغدا دەربڕی و هیوای خواست ئەزموونە دیموكراسییەكەی كوردستان بگوازرێتەوە بۆ ناوچەكانی دیكەش.
هێمن هەورامی بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی لە پیرمامدا چووە پێشوازی (ئیلزابێز كوبل) بەرپرسی دۆسییەی سیاسی كارووباری عێراق لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا و، (ئالسین دیەس) بەرپرسی كاروباری سیاسی لە كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێرەوە. هەورامی بە وردی تیشكی خستە سەر دواپێشهاتە سیاسی و سەربازییەكانی ناوچەكە و ستراتیژییەتی هەرێمی كوردستانیشی لەو بارەیەوە بۆ شاندی ناوبراو خستە ڕوو.
هەروەها دیدگای پارتی بۆ ئەو كێشانەی نێوان هەولێر و بەغدا و گەڕانەوەی ئەندام پەرلەمانەكانمان بە پێش مەرجی دەبێت و وابەستەی چارەسەركردنی داخوازییەكانی كوردە لە بەغدا.
بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی باسی ڕاپرسییەکەی هەرێمی كوردستان و ناوچە كوردەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستانیش کرد و، گوتی سیاسەتمان ئەوەیە ڕاپرسییەکە بکەین و لەگەڵ بەغدایشدا لەسەر بنەمای دۆستایەتی گفتوگۆ بکەین.
ئیلیزابێز خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم دیدارە دەربڕی و، ئاماژەی بە ئەو هەڵوێستە گرنگەی كوردان كرد لە بەغدا و، هیوای خواست ئەو پێشكەوتنە دیموكراتیکەی هەرێمی كوردستان كار بکاتە سەر ناوچەكە؛ گوتیشی خەمی ئاڵۆزییەکەی بەغدایان هەیە.
هەر لەمیانەی دیدارەكەیاندا تیشك خرایە سەر چەندین بابەت و پرسی سیاسی و سەربازیی پەیوەست بە كوردستان و ناوچەكەوە.

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
