هەورامی: بەهێزکردنی پیوەندییەکانی نێوان کوردستان و ڕوسیا لە بەرژەوەندی هەردوو لادایە

هەولێر-KDP.info- هێمن هەورامی ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان و، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە، تیشکی خستە سەر ئەو سەردانیکردنەی موسکۆ و، ئەو دیدار و چاوپێکەوتنانەی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان کردیان. دەزگاکانی ڕاگەیاندنیش بە گرینگیەوە ئاماژەیان پێکرد و، بە وەچەرخانێکی گرنگ دادەنرێت لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەردوو لا.
هێمن هەورامی لە میانەی پێشوازی لە ڤیکتور سیماکۆڤ کونسووڵی گشتی ڕووسیا لە هەولێر و، ئیغور لیتفینۆف یاریدەری کونسووڵی گشتی، ئاماژەی بەگرنگی ئەو پەیوەندییانە کرد بۆ بەرەنگاربوونەی داعش و تیرۆر؛ هەروەها ڕووسیا وەک ناوەندێکی بڕیاری نێوەدەوڵەتی گرینگە بۆ هەرێمی کوردستان. هەر لەو ڕوانگەوە بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی، تێڕوانینی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ بایەخدان و، چۆنیەتیی بەرەوپێشبردن و هەماهەنگی زیاتر لە سەرجەم بوارەکان خستە ڕوو.
کونسووڵی گشتیی ڕووسیایش خۆشحاڵی خۆی بۆ سەردانی شاندی پارتی بۆ ڕووسیا دەربڕی و ئەو دیدار و چاوپێکەوتنانەی بە گرنگ و بایەخەوە باس کرد؛ تشکی خستە سەر گرنگی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو، ڕایگەیاند کە پتەوکردن و بەهێزکردنی پەیوەندییەکان، لەگەڵ کوردستان بەگشتی، و پارتی دیموکراتی کوردستان گرنگە بۆ ڕووسیا و لە بەژەوەندیی بەرەنگاربوونەوەی داعشە.
سیماکوڤ ڕایگەیاند کە بە هەموو شێوازێک لە هەوڵی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکاندا دەبێت.لە میانەی ئەو دیدارەدا چەندین بابەتی پەیوەندار بە ڕەوشی ئەمڕۆی کوردستان و ناوچەکە و، پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، ڕاو بۆ چوونیان لەسەر ئاڵوگۆڕ کرا.

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
