نوێنه‌ری پارتی، هه‌ڵوێستى سه‌رۆك بارزانى گه‌یانده ڕه‌وه‌ندى كوردانى رۆژئاوا له رووسیا

مۆسكۆ-KDP.info- له چوارچێوه‌ى سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ رووسیا، (هێمن هه‌ورامى) ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى و به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى پارتى، چه‌ندید دیدار و كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجام دا، له نێویشیاندا به جودا له‌گه‌ڵ قوتابیانى باشوورى كوردستان كه بۆ خوێندنى باڵا له رووسیان و جڤاتى كوردانى سووریا له رووسیا كۆ ده‌بێته‌وه.
(هه‌ورامى) له هه‌ردوو دانیشتنه‌كه‌یدا به وردى قسه‌ى له‌سه‌ر ئه‌و پرسه په‌یوه‌ستانه كرد كه له ناوچه‌كه‌دا هه‌ن و پێوه‌ستن به گه‌لى كورده‌وه؛ هه‌ڵوێست و ستراتیژیه‌تى (سه‌رۆك بارزانى) و پارتى دیمو‌كراتى كوردستانی له‌و باره‌یه‌وه خسته‌ڕوو. هاوكات بابه‌تی ڕێكخراوی داعش و په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و په‌یوه‌ندى نێوان حزبه سیاسییه كورده‌كان، ئه‌و مژارانه بوون كه كه قسه‌یان له‌باره‌وه كرا.
له دیداریاندا، (هه‌ورامی) هه‌روه‌ها یه‌كهه‌ڵوێستیى كوردی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى تیرۆردا به‌رز نرخاند، به‌ڵام ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌ركردایه‌تیى پارتى ئاماژه‌ى دا كه، هێزه كوردییه‌كان ده‌بێت رێز له سنوورى كارى سیاسى و سه‌ربازییان بگرن، هه‌روه‌ك پێشمه‌رگه‌ى كوردستان بۆ پاراستنی و ه‌برگرتن له داعش چووه كۆبانێ، تا كاتى پێویست بوو و، دواجار گه‌ڕایه‌وه هه‌رێمى كوردستان، هه‌ڵه‌بته ده‌بێت هێزه‌كانى دیكه‌ش هه‌مان هه‌ڵوێستیان هه‌بێت، گه‌ر پێچه‌وانه‌ى ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى پێشمه‌رگه بن، ئه‌وا پێشمه‌رگه ئه‌م پرسه یه‌كلا ده‌كاته‌وه.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ولێر و به‌غدایش، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی سه‌ركردایه‌تیی پارتی گوتى، ئێمه له رێگاى ئاشتییه‌وه كار بۆ ئارامیى پاشه‌ڕۆژی هه‌رێمى كه‌ردستان و عێراق ده‌كه‌ین، ئه‌ویش به گه‌ڕانه‌وه بۆ گه‌ل، ئه‌مه‌شى به دیموكراسیترین چاره‌سه‌ر زانى بۆ ئه‌و كێشانه‌ی له عێراق هه‌ن.
پرسى رێكخستنه‌وه و بره‌و و بایه‌خدان به ره‌وه‌ندى كورد له رووسیا، بیروڕا گۆرایه‌وه، (هێمن هه‌ورامی) پێیوابوو كه، ده‌بێت له ده‌ره‌وه‌ى حزبیدا كار له‌سه‌ر دیپلۆماسییه‌ت و دانانى كاریگه‌رى لۆبى له‌سه‌ر هه‌ر بڕیارێكى چاره‌نووسساز كه په‌یوه‌ست بێت به گه‌لى كورده‌وه.
سه‌نگه‌ر هه‌ورامى

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
