سه‌رۆك بارزانی: پێویسته شێوازی دیكه ئه‌زموون بكرێ.. ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ورووپا دژى سه‌ربه‌خۆییى كوردستان نین

هه‌ولێر-KDP.info- له باره‌ى ده‌نگۆى گوشارى وڵاتانى خۆرئاوا و ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر كورد (سه‌رۆك بارزانی) گوتى: ئه‌وان له واقیعه‌كه تێده‌گه‌ن و ره‌نگه بۆچوونیان له باره‌ى كاتى سه‌ربه‌خۆییه‌وه جیا بێت، ئه‌گینا هیچ لایه‌نێكى ده‌ره‌كى دژى سه‌ربه‌خۆیى و ئه‌و مافه‌ى گه‌لى كوردستان نییه.
(مه‌سعوود بارزانی) سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ئاسمانیی "ئه‌لجه‌زیره"ی قه‌ته‌ری، له باره‌ی رایگه‌یاندنی ئه‌نجامدانی ریفراندۆمه‌وه رایگه‌یاند، له دوو ئه‌زمووندا له‌گه‌ڵ عێراقدا، پێكه‌وه‌ژیان سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه، بۆیه پێویسته شێوازی دیكه ئه‌زموون بكرێت.
له میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی "لقا‌ء الیوم"ی ئه‌و كه‌ناڵه عه‌ره‌بییه‌دا، كه ئه‌مشه‌وی هه‌ینییه په‌خش كرا، (سه‌رۆك بارزانی) رایگه‌یاند، له كاتی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له‌ژێر چاودێریی كۆمه‌ڵه‌ی نه‌ته‌وه‌كان "عصبة الامم"، كوردان ده‌نگییان به مانه‌وه‌دا له‌گه‌ڵ عێراق، به‌و مه‌رجه‌ی شه‌راكه‌تێكی راسته‌قینه له‌گه‌ڵ عێراق بێته كایه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه نه‌هاته دی و سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو و گوتی: "له جیاتی شه‌راكه‌تی راسته‌قینه، ئه‌نفال و كیمیاباران و بۆردوومانكردنی كوردستان هاته ئاراوه".
هه‌روه‌ها گوتی: "دوای 2003 و له قۆناغێكی نوێ‌دا، ده‌ستووری نوێی عێراق نووسرایه‌وه، بۆ ئه‌و كاته و ئێستایش ده‌ستوورێكی زۆر باشه، ئه‌گه‌ر پابه‌ندی بن، به‌ڵام ده‌ستوو كاری پێناكرێت و ئه‌زموونی دووه‌میش شكستی هێنا".
پێویسته شێوازێكی دیكه ئه‌زموون بكرێت
(سه‌رۆك بارزانی) ئاماژه‌یشی دا، له ئێستادا پێویسته شێوازێكی دیكه ئه‌زموون بكرێت، بۆیه وا باشتره، ریفراندۆم ئه‌نجام بدرێت.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دووپاتیشی كرده‌وه، بانگه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، په‌یوه‌ندی به كێشه‌كانی ناوخۆی كوردستانه‌وه نییه و، رایگه‌یاند: "ریفراندۆم و سه‌ربه‌خۆیی له هه‌موو قه‌یرانه‌كان گه‌وره‌تره".
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له باره‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و كۆمارى ئیسلامیی ئێران رایگه‌یاند، كۆمارى ئیسلامى په‌یوه‌ندى هه‌یه به لایه‌نه‌كانه‌وه و، پێش رووخانى رژێمى به‌عس دۆستى به‌رهه‌ڵستكارانى عێراق بووه.
گوتیشى: ئێمه رازى نابین به ده‌ستتێوه‌ردانى ئێران له كاروبارى ناوخۆمان و كێشه‌شمان هه‌بووبێت، به له‌یه‌كتێگه‌یشتن چاره‌سه‌رمان كردووه.
ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ورووپا دژى سه‌ربه‌خۆییى كوردستان نین
سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستى توركیا له باره‌ى سه‌ربه‌خۆیى كوردستانه‌وه گوتى: هێشتا به شێوه‌یه‌كى راسته‌وخۆ ئه‌و پرسه له‌گه‌ڵ توركیا باس نه‌كراوه و ئه‌گه‌ر ئه‌وان روونكردنه‌وه‌یان بوێت ده‌یانده‌ینێ.
له باره‌ى ده‌نگۆى گوشارى وڵاتانى خۆرئاوا و ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر كورد (سه‌رۆك بارزانی) گوتى: ئه‌وان له واقیعه‌كه تێده‌گه‌ن و ره‌نگه بۆچوونیان له باره‌ى كاتى سه‌ربه‌خۆییه‌وه جیا بێت، ئه‌گینا هیچ لایه‌نێكى ده‌ره‌كى دژى سه‌ربه‌خۆیى و ئه‌و مافه‌ى گه‌لى كوردستان نییه.
هه‌روه‌ها گوتى: وڵاتانى ئه‌ورووپایش ره‌نگه تێبینیان له‌سه‌ر واده و كاتى راگه‌یاندنى سه‌ربه‌خۆییى كوردستان هه‌بێت، به‌ڵام دژى سه‌ربه‌خۆییى كوردستان نین.
له به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه‌دا، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان باسى له پرسى كورد له باكوورى كوردستان كرد و، گوتى: باشترین چاره ئه‌وه‌یه هه‌ردوولایه‌ن له‌سه‌ر مێزى دانوستان كۆ ببنه‌وه و، به ئاشتی ئه‌و كێشه‌یه چاره بكه‌ن.
له باره‌ی چاكسازییه‌كانی حكوومه‌تی به‌غدا و گۆڕانكاری له كابینه‌ی حكوومه‌ت رایگه‌یاند، پۆسته وه‌زارییه‌كان هیچ به‌هایه‌كییان نییه و پێشكه‌شكردنی ناوی كاندیدان بۆ حكوومه‌تی نوێ، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به ئێمه‌وه نییه و، جه‌ختی كرده‌وه: "پۆستی وه‌زاره‌تی گرینگی نییه، به‌ڵكو ناكرێت نه‌ته‌وه‌یه‌كی سه‌ره‌كی كه كورده له به‌غدا پشتگوێ بخرێت، كه بێگومان جێگای قه‌بووڵكردن نییه".
له باره‌ی قه‌یرانی داراییی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، (سه‌رۆك بارزانی) گوتی: "قه‌یرانی دارایی دوای په‌لاماره‌كانی داعش سه‌ری هه‌ڵدا، به‌ڵام به‌ر له‌و كاته‌ش، سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق، به‌شه‌بودجه‌ی هه‌رێمی بڕی".
گوتیشی: "له‌گه‌ڵ شه‌ڕی داعش، زیاتر له 1.5 ملیۆن ئاواره‌ی عه‌ره‌ب له هاتنه هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وه‌ش باری هه‌رێمی قورس كردووه، سه‌ره‌ڕای تێچووه‌كانی شه‌ڕی داعش".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، قه‌یرانی دارایی په‌یوه‌ندی به دابه‌زینی نرخی نه‌وت له بازاڕه جیهانییه‌كاندا هه‌یه و، ئه‌مه‌ش حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی گرتووه‌ته‌وه و خستوویه‌تییه دۆخێكی قورسه‌وه.
سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی ئازادكردنه‌وه‌ی مووسڵیش گوتی: "له‌وانه‌یه پرۆسه‌كه لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه بێت بۆ داعش، به‌ڵام خاڵی گرینگ قۆناغی دوای ئازادكردنه‌وه‌یه‌تی، به‌و پێیه‌ی ئایین و ئایینزا و نه‌ته‌وه‌ی جیاوازی تێیدایه و، جه‌خت له‌سه‌ر پاراستنی ئێزدی و كریستیانه‌كان ده‌كه‌ینه‌وه".
له باره‌ی گرژیه‌كانی نێوان پێشمه‌رگه حه‌شدی شه‌عبی له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم گوتی: "هیواخواز نین له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌ك گرژیمان هه‌بێت، به‌ڵام ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان، ناوچه‌ی كوردستانین، له‌و ناوچانه‌ش پێویستمان به هیچ هێزێك نییه و ته‌نها پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه ده‌بن".
سه‌باره‌ت به رزگاركردنى مووسڵ، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌ستكه‌وتێكى سیاسییه بۆ هه‌موو جیهان و ده‌ستكه‌وتێكى ئه‌منییه بۆ هه‌رێم، چونكه بوونى داعش له مووسڵ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى هه‌میشه‌ییه بۆ سه‌ر ئاسایشى هه‌رێمى كوردستان.
مه‌رج
سه‌باره‌ت به مه‌رجى به‌شداریكردنى كورد له پرۆسه‌ى رزگاركردنى مووسڵ، سه‌رۆكى هه‌رێم مه‌رجى كوردى ئاشكرا كرد و رایگه‌یاند، ته‌نیا مه‌رجمان ئه‌وه‌یه ده‌بێت رێككه‌وتن بكرێت له‌سه‌ر چۆنیێتیى به‌ڕێوبردن و پاشه‌ڕۆژی مووسڵ له دواى رزگاركردنى.
په‌یه‌ده
له باره‌ى لایه‌نه‌كانى رۆژئاواى كوردستانه‌وه، (سه‌رۆك بارزانى) سه‌رنجى بۆ ئه‌وه راكێشا كه، له سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكى شه‌ڕى سووریاوه دوو كۆبوونه‌وه‌ى فراوان له هه‌ولێر و یه‌كێك له دهۆك ئه‌نجام دراون له‌گه‌ڵیاندا و رێككه‌وتن واژۆ كراوه، گوتىشی: "په‌یه‌ده پابه‌ندى رێككه‌وتنه‌كان نه‌بووه".
هه‌روه‌ها گوتى: ئێمه به‌رده‌وام هاوكاریمان كردوون و، پێشمه‌رگه‌مان ناردووه بۆ هاوكاریكردنیان له كوبانی.
سه‌باره‌ت به داهاتووى په‌یوه‌ندییه‌كانیش (سه‌رۆك بارزانى) گوتى: پێویسته ره‌وشى ناوچه‌كه له‌بار بكرێت بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن و گه‌ل سه‌ركردایه‌تیی خۆى هه‌ڵبژێرێت، نه‌ك سه‌ركردایه‌تییه‌ك به پشتیوانیی ئه‌م و ئه‌و خۆى به‌سه‌ر خه‌ڵكدا بسه‌پێنێت و، خۆى بكاته ئه‌مرى واقیع.
چه‌ك
سه‌باره‌ت به پاشه‌ڕۆژی كورد له عێراقدا، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ى پشتڕاست كرده‌وه كه، هیچ رۆژێك كورد بیرى له‌وه نه‌كردووه‌ته‌وه چه‌ك هه‌ڵبگرێت له دژى به‌غدا.
كاتییه‌تى
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد، ئه‌مڕۆ باشترین كاته بۆ ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ به‌غدا كورد بچێته دانوستانى جیددییه‌وه نه‌ك سبه‌ى.
گوتیشى: ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌غدا به جیددى ئه‌و وتوێژه بكه‌ین و، ئه‌گه‌ر نه‌گه‌یشتینه مافه‌كانمان بێگومان راپرسى به مافى خۆمان ده‌زانین و، ئه‌و پرۆسه‌یه ئه‌نجام ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ى میلله‌ته‌كه‌مان بڕیارى خۆى بدات.



