٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
پەيوەندی گشتی

"پارتی پەڕاندنەوەی هەرێم لەم دۆخە نالەبارەی ناوچەكە بە ئەرکی لەپێشینەی خۆی دەزانێ"

سەرچاوە: KDP.info

 

هەولێر-KDP.info- ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی پێوەندییەکانی پارتی کوردستان لە سمینارێکدا دەڵێ، پارتی پەڕاندنەوەی هەرێمی كوردستان لەم دۆخە نالەبارەی ناوچەكە، بە ئەرکی هەرە بەرنگی خۆی دەزانێ.

 

لیژنەی ڕۆشنبیری بە هاوكاریی بەشی ئینگلیزی سیمینارێكی سیاسی ئەكادیمیکی بە ناونیشانی (هەرێمی كوردستان لە هاوكێشە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكاندا و بەربەست و هەڕەشەكان)ـی بۆ هێمن هەورامی بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕێك خست؛ مامۆستایان و قوتابیانی بەشی ئێنگلیزیی زانكۆی سەلاحەدینیش لەو سیمینارەدا بەشدار بوون.

 

هێمن هەورامی لە دەستپێكی سیمینارەكەیدا بە وردی باسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی كۆن و ئەو خەسڵەتانەیشی کرد وا ناوچەكەی بە ئێستا گەیاندووە؛ دیارە ئەو گۆرانکارییە بەهاری عارەبانیشی بە دووی خۆیدا هێنا و، جۆر و شكڵی حوكمڕانی گۆڕا؛ هەڵبەت ڕاستە دیكتاتۆری بەرەو پووكانەوە ڕۆیشت، بەڵام جێگیرەوەی ئەم دەوڵەتە دیكتاتۆرانە ڕێكخراوە تیرۆریستییەكان بوون كە تێكەڵەیەكن لە ئیسلامی سەلەفی و شۆفێنیزمە هارە (ڕادیکاڵ)؛ هەورامی ئەم گۆڕانەی بۆ پێگەی هەرێمی كوردستان لە نێوان دەرفەت و هەڕەشەدا شی كردەوە؛ هەورامی دەڵێ هەرێمی كوردستان ڕاستە ئێستا دراوەتە بەر هەڕەشەی سەربازی ئایدۆلۆژی، بەڵام دەرفەتگەلێكیشی بۆ ڕەخساوە، بۆ بەروڕووبوونەوەی هەڕەشە و قۆستنەوەی دەرفەت.

 پێی وایە دەبێت هەڕەشە بنبڕ بكەین و، ژیرانە بنواڕینە ئەو دەرفەتەی بۆ كورد هاتووەتە پێشەوە؛ دیارە ئێمەی پارتی ستراتیژییەکی سێ‌قۆناغەمان داناوە، هەتا هەم مەترسی بڕەوێنینەوە، هەمیش دەرفەت بقۆزینەوە.

 هەورامی ئەو خەونە ڕاستەقینەی سەرۆكی هەرێمی كوردستانی بۆ ئەو خەڵکە شی کردەوە وا هاتبوون بۆ سیمینارەكە، تا بزانن سەرۆکی کوردستان چ بەرنامەیەکی بۆ ئێستا و ئاییندەی هەرێمی كوردستان و گەلی كورد لە ناوچەكەدا هەیە؛ دیدگای پارتییش تەواوكەری ئەو ستراتیژییەتەیە كە جەنابی سەرۆك بارزانی هەیەتی بۆ ڕەواندنەوەی هەڕەشە و، قۆستنەوەی دەرفەت؛ دیارە ڕەچاوی ئەو پرسە سیاسی و، کیشە سەربازی و، تەنگژە ئابوورییەی ئێستایشی تێدا کراوە وا بەرۆکی کوردستانی گرتووە.

هەورامی هەموو ئەو پرسانەشی گەڕاندەوە بۆ ئەوەی كە پشتی ئەو ستراتیژییەتەی جەنابی سەرۆك بگرن كە هەرێمی كوردستان و گەلی كورد دەباتە قۆناغێكی دیكەوە. خۆی ئەو داعشە تیرۆریستەیش لەبەر چەند هۆكارێكی سیاسی و ئایدۆلۆژیک و، تیرۆرپەروەری، پەلاماری کوردستانی داوە؛ ئەو کاتەی وا سەرۆك بارزانی داوای لە پەرلەمانی كوردستان دەكرد بە ڕیفراندۆم، كوردستانیان، بە خەڵکی ناوچە داگیراکراوەکانی دەرەوەی هەرێمیشەوە پاشەڕۆژی خۆیان دیاری بكەن، ڕێک ئا لەو کاتەدا شۆفینیزمە عەرەبەكانی ناو داعش، داعشیان بەر دایە گیانی هەرێمی کوردستان.

 

هەورامی لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا ڕایگەیاند كە پارتی سوورە لەسەر ئەو ستراتیژییەی كە هەرێمی كوردستان ڕیفراندۆمەکەی بکات و هەموو پاڵپشتییەكی پارتییشی بۆ پرۆژە چاكسازییەكەی سەرۆك بارزانی ڕاگەیاند و، دەڵێ پێشمەرگەئاسا هەرێمی كوردستان بەرەو پێشەوە دەبەین..

سەنگەر هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار