هه‌ولێر-KDP.info- (سه‌رۆك بارزانی) له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌یه كه، به هۆی دووبه‌ره‌كی و لێكترازانیانه‌وه كوردی سووریا زیانبار بوون و، لێیشی ڕوون نییه داخوا له پاشه‌ڕۆژی ئه‌و وڵاته‌دا چ جاره‌نووسێكیان ده‌بێ، چونكه یه‌كگرتوو نین و هیچ لایه‌كیش ددان به كێشه‌كانیاندا نانێ.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان(مه‌سعوود بارزانی) رایگه‌یاند، ''هیچ نه‌ما له پێناو یه‌كیه‌تیی خاكی عێراقی عێراقدا نه‌یكه‌ین؛ ده‌بێ بیرمان بۆ ده‌ستوور ببه‌ینه‌وه كه، له دیباجه‌كه‌یدا هاتووه، پابه‌ندبوون به‌و ده‌ستووره‌وه زامنی پاراستنی یه‌كیه‌تیی عێراقه؛ له راستیشدا حكوومه‌تی عێراق پابه‌ندی ده‌ستوور نه‌بووه، بۆ ئه‌مه‌یش ده‌یان به‌ڵگه هه‌ن.''
هه‌ر پێوه‌ست به بنه‌ماكانی پێكه‌وه‌ژیان له نێوان گه‌لانی عێراقدا و پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا، له به‌رنامه‌ی ''بصراحة''ی كه‌ناڵی سكای نیوزدا كه سه‌عات یازده‌ی ئه‌مشه‌و په‌خش ده‌كرێ، (سه‌رۆك بارزانی) ڕایگه‌یاند، ''باشه بۆ ده‌بێ پێ له‌سه‌ر ته‌جرووبه‌یه‌كی شكستبردوو دابگرین؟، ئایا ڕه‌وایه جارێكی دیكه بۆ شه‌ڕ بگه‌ڕێینه‌وه، یاخوود وه‌ك برا پێكه‌وه بژیێن و گه‌له‌كه‌مان به ئاسووده‌یی بژیێ و به‌ره‌و ئاوه‌دانی و خۆشگوزه‌رانی هه‌نگاو بنێ، هه‌روه‌ها سه‌قامگیری بۆ ناوچه‌كه‌یش بێنینه ئاراوه؟.''
ده‌رباره‌ی پێوه‌ندییه‌كان و كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غدایش(سه‌رۆك بارزانی) ڕایگه‌یاند، ده‌بێ ڕاشكاو بم، كه بۆ رابردوو بگه‌ڕێمه‌وه، له 20ه‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو، ده‌وڵه‌تی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای شه‌راكه‌تی عاره‌ب و كورد پێك هات، به‌ڵام تا 2003 ئه‌وه‌ی بینیمان كیمیاباران و ئه‌نفال و وێرانكردنی شار و گونده‌كانی كوردستان بوو، دوای 2003یش ویستی یه‌كیه‌تیی عێراق هه‌بوو، له داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستووردا ڕۆڵمان بینی كه تێیدا ئه‌رك و مافی هه‌مووانی تێدا دیاری كرا، به‌ڵام دواتر بینیمان وه‌ك دوژمن له كورد ده‌ڕوانن و حكوومه‌تی به‌غدا بوودجه‌ی گه‌لی كوردستان بڕی.
ده‌بێ بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانمان گفتوگۆی جیدی له‌گه‌ڵ به‌غدا بكه‌ین، با بۆ سه‌ربه‌خۆییش بێ، ئه‌وكاته دراوسێیه‌كی باش ده‌بین.
له‌و پێناوه‌شدا داوا له كۆمه‌ڵگای ده‌ولی ده‌كه‌م ددان به سه‌ربه‌خۆیی كوردستاندا بنێن، ئه‌مه پاش ڕای خه‌ڵكی كوردستان دێ كه بڕیاری لێ بده‌ن.
هه‌ڵبه‌ته راستییه‌كه‌ی وایه كه هه‌ر دواخستنێكی بڕیاردان له چاره‌نووس ئاكامی باشی نابێ، ئه‌مه باوه‌ڕی منه، چونكه تا دێ كێشه كه‌ڵه‌كه ده‌بن و حكوومه‌تی عێراق به ده‌ستووره‌وه پابه‌ند نییه، باشه بۆ ده‌بێ وابه‌سته‌ی حكوومه‌تێكی فاشیل بین...
(بارزانی) هاوكات ده‌ڵێ، گه‌یشتووم به‌و باوه‌ڕه‌ی چی دی پاشكۆی به‌غدا نه‌بین، ده‌بێ ڕێز له ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی بگرن، ئه‌وان شه‌راكه‌ت قه‌بووڵ ناكه‌ن و ئێمه‌یش پاشكۆیی قبووڵ ناكه‌ین. كه‌واته ده‌بێ بگه‌ین به تێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌یشه‌وه كه وڵات هه‌یه پشتیوانی له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكا، (سه‌رۆك بارزانی) ده‌ڵێ، زۆر وڵات هه‌ن كه پشتیوانی له سه‌ربه‌خۆییی كوردستان ده‌كه‌ن، هه‌ندێكیش هه‌ن جارێ نایانه‌وێ ئه‌و پشتیوانییه رابگه‌یه‌نن و هه‌ڵبه‌ت هه‌ندێكی دژیش هه‌ن.
له وه‌ڵامی ئه‌وه‌یشدا كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا دڵێ، له‌گه‌ڵ یه‌كپارچه‌یی عێراقدان، (سه‌رۆك بارزانی) گوتی، وڵاتی ئه‌ورووپایی دژ به سه‌ربه‌خۆیی كوردستان نین، به‌ڵام ڕه‌نگه له ڕووی كاته‌وه بۆ بابه‌تی سه‌ربه‌خۆیی جیاوازیمان هه‌بێ.
راسته كه لێیان ده‌پرسی ده‌ڵێن له‌گه‌ڵ یه‌كپارچه‌یی عێراقدان، به‌ڵام ئه‌وه ئێمه نین كه عێراق ناتوانێ به شراكه‌ته‌وه پابه‌ند بێ.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه، به لای منه‌وه ئه‌وه گرینگه كورد بگا به ئاواته‌كانی خۆی، جا كێ ده‌بێ سه‌ربه‌خۆیی راده‌گه‌ینێ، گرینگ نییه، گرینگ ئه‌وه‌ی ئه‌مه ده‌بێ بێته دی.
له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌یشدا كه ئایا په‌كه‌كه له پشت ته‌قینه‌وه‌كانی ئانكاراوه‌یه، چونكه له لایه‌ن ئافره‌تێكه‌وه ئه‌نجام دراوه و گوایه سه‌ر به په‌كه‌كه‌یه؟، (سه‌رۆك بارزانی) رایگه‌یاند، ''هێشتا ئه‌وه ساغ نه‌بووه‌ته‌وه كه چ لایه‌نێك ئه‌م كاره‌ی كردووه و هێشتا لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن، هه‌روه‌ها لێدوانی فه‌رمی بۆ ته‌مه‌تباركردن نه‌دراوه، به‌ڵام كه بێت و به به‌ڵگه‌وه بسه‌لمێندرێ كه په‌كه‌كه له پشت ئه‌م كرده‌ی ته‌قینه‌وه‌یه بووه، ئه‌وا تاوانێكی گه‌وره‌یه و سه‌ره‌تا دژ به گه‌لی كورده ئینجا مه‌ترسیی شه‌ڕی كورد و تورك له توركیادا دێنێته ئاراوه كه ئه‌مه‌یش كاره‌ساته.''
ده‌رباره‌ی دۆخی كورد له ڕۆژئاوای كوردستانش رایگه‌یاند، ''باوه‌ڕم وایه كه به هۆی دووبه‌ره‌كی و لێكترازانیانه‌وه كوردی سووریا زیانبار بوون. من هه‌ر له سه‌ره‌تای قه‌یرانی سووریاوه، وه‌ك دۆست و برایه‌ك بۆیان نه‌ك به واتای ده‌ستوه‌ردان له كاروباریان، چونكه ئه‌و ڕێیه به خۆم ناده‌م، له‌گه‌ڵ كۆی لایه‌نه سیاسییه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستاندا كۆ بوومه‌وه و پێمڕاگه‌یاندن كه یه‌كگرتوو بن، دواتر بڕیار بده‌ن له‌گه‌ڵ ڕژێم ده‌مێننه‌وه یان دژی ده‌وه‌ستنه‌وه؛ كه‌چی له راستیدا به هۆی كێشه‌ی قووڵیانه‌وه، هیچ ڕێككه‌وتنێكیان نه له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆندا هه‌یه، نه له‌گه‌ڵ ڕژێمدا تا بزان به چ پاشه‌ڕۆژێك ده‌گه‌ن. ئێستا نه ڕژێم و نه ئۆپۆزسیۆنیش ددان به هه‌بونی كێشه‌یه‌ك به ناوی كێشه‌ی كورد له سووریادا دانانێن، هه‌ربۆیه من نازانم كه به‌ره‌و كوێ هه‌نگاو ده‌نێن و به كوێ ده‌گه‌ن!.''
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان زۆرتر ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی ڕۆژئاوای كوردستان هه‌ڵوه‌سته‌ی كرد و گوتی، باوه‌ڕم وایه ئامانجێكی روونیان نییه، ئایا له‌گه‌ڵ ڕژێمدا ڕێك ده‌كه‌ون یاخوود ئۆپۆزسیۆن، ئه‌مه هێشتا ڕوون نییه و ئه‌وانش ددان به كێشه‌یه‌كدا نانیێن. چونكه په‌یه‌ده و حكوومه‌تی سووریا ڕێككه‌وتنیان نییه، ئه‌وا فیدراڵی چۆن ڕاده‌گه‌ینرێ، كه من حه‌ز ده‌كه‌م بێته دی، كه‌واته ده‌بێ له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆندا ڕێككه‌وتنیان هه‌بێ كه نیانه. ئه‌گه‌ر بێت و ڕێككه‌وتنی سیاسی هه‌بێ له نێوانیاندا هه‌بێ، توركیا ناتوانێ به‌رهه‌ڵستی بكات.
ده‌رباره‌ی ناوچه‌یه‌كی ئارامیش له سووریادا گوتی، ئه‌مه پرسێكه پێوه‌ندی به‌و والاتنه‌وه هه‌یه كه ڕۆڵ له پرسی سووریادا ده‌گێڕن و ته‌نیا پرسێكی وتركیایی نییه.
هیوام وایه كه كشانه‌وه‌ی له‌پڕی ڕووسیا كاریگه‌ریی باشی هه‌بێ له كۆتاییهێنان به قه‌یرانی سووریا.
له‌باره‌ی ڕۆڵ و پێگه‌ی ڕووسیایشه‌وه ڕایگه‌یاند، ڕووسیا ده‌وڵه‌تێكی زلهێزه و كاتێ گوێمان له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ده‌بێ كه ده‌ڵێ بڕوایان به سیستمی فیدڕالی هه‌یه، ئه‌مه كه بۆ راگه‌یاندن نه‌بێ ئه‌وا هه‌ڵوێستێكی باشه و پێشوازی لێ ده‌كه‌ین، به‌ڵام هێشتا لای من یه‌كلا نه‌بووه‌ته‌وه.
ده‌رباره‌ی شه‌ڕی ڕزگاركردنی مووسڵیش ڕایگه‌یاند، مووسڵ تایبه‌تمه‌ندیی خۆی هه‌یه و، شه‌ڕی مووسڵ شه‌ڕێكی سیاسییه سه‌ره‌تا، بۆیه ده‌بێ پلان و ستراتیژ هه‌بێ بۆ پاش گرته‌وه‌ی مووسڵ، ئه‌مه پرسێكه به لای منه‌وه هی ئه‌وه‌یه هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بكرێ.
ڕزگاركردنی ته‌نیا ڕزگاركردنی شارێك نییه، ئه‌وانه‌ی تێیدا به‌شدار ده‌بن، كه سه‌ره‌تا ده‌بێ خه‌ڵكی مووسڵ ڕۆڵی سه‌ره‌كی ببین.
(سه‌رۆك بازرانی) هه‌روه‌ها گوتی، باشتر وایه تێگه‌یشتن هه‌بێ له نێوان شیعه و سوننه‌دا هه‌بێ، ئه‌گه‌رنا پێم وایه كاره‌سات ڕوو ده‌دات، ده‌بێ هاوپه‌یمانان ڕۆڵ ببینن و سوپا ده‌بێ ڕۆڵی هه‌بێ. ئه‌سته‌مه به لایه‌نێك مووسڵ ڕزگار بكرێ، بۆیه پێویستی به هه‌ماهه‌نگیی هه‌موان هه‌بێ، گرینگه حه‌شدی شه‌عبی و حه‌شدی وه‌ته‌نی ڕێكبه‌كه‌ون له‌و باره‌وه.
جیاوازییه‌كانی شیعه و سوننه چ كاریگه‌ریێكی به‌سه‌ر ئێوه‌وه هه‌یه، له راستیدا ده‌مانه‌وێ له یه‌ك ئاستی ێوه‌ندیدا بین له‌گه‌ڵ هه‌ردوو لادا و به هیچ شێوه‌یه‌ك نامانه‌وێ ثێكه‌ڵ به كێشه‌كانیان بین.
دووپاتیشی كرده‌وه كه، ئێستا عێڕاق دابه‌ش بووه، ئه‌مه واقیعه، هیچ پێوه‌ندییه‌كی به ئێران و عێراقه‌وه نییه. تا بیانه‌وێ ده‌ست له كاروباری وه‌ربده‌ن.
هاوكات رایگه‌یاند، نابێ كوردستان ببێ به شانۆی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی جیاوازیی وڵاتان تێیدا. ئێران ده‌توانێ ڕۆڵی باش له‌م پرسانه‌دا ببینێ، توركیایش به ئاستی خۆی.
توركیا به‌رژه‌وه‌ندی هه‌یه و ده‌یه‌وێ بیپارێزێ، جا ئه‌مه له ڕێگای تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش بێ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق، یان كه‌ڵك له دۆخه‌كه وه‌ربگرێ، به‌ڵام بابه‌تی ئه‌وه‌ی مووسڵ ویلایه‌تێك بێ له توركیا ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی واقیعه.
ده‌رباره‌ی پرسی چاكسازییش له هه‌رێم، (سه‌رۆك بارزانی) ڕایگه‌یاند، حاشا له هه‌بوونی گه‌نده‌ڵی له زۆرێك له دامه‌زراوه‌كان ناكه‌م، به‌ئلم دابه‌زینی نرخی نه‌وت، كێشه‌ی گه‌وره‌ی بۆ دروست كردووین. بڕیاری یه‌كلاكره‌وه هه‌یه كه چاكسازیی قووڵ بكرێ، گه‌نده‌ڵی بنه‌بڕ ده‌كه‌ین وه‌ك چۆن به‌ره‌وڕووی گه‌نده‌ڵی ده‌بینه‌وه.
ته‌حه‌دای هه‌ر وڵاتێكی دراوسێ و دنیایش ده‌كه‌م هه‌ر شتێكی تایبه‌تم لێیاندا هه‌بێ. با درێخی نه‌كه‌ن و بیخه‌نه ڕوو. هه‌موو هه‌وڵكیش ده‌ده‌م و هه‌موو پشتیوانیێكی ئه‌و ده‌ستانه‌ش ده‌كه‌م كه چاو‌دێر ده‌بن به‌سه‌ر چاكسازییه‌وه.
له وه‌ڵامی ئه‌وه‌یشدا كه هه‌ڵبژاردنی دابێ له كاتی خۆیدا ده‌كرێ، ڕایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه وه‌ك ئێستا بێ و باری له‌ناكاو و دۆخێكی خراپ نه‌یه‌ته پێش، له كاتی خۆیدا هه‌ڵبژاردن ساز ده‌ده‌ین.
له‌باره‌شه‌وه كه له شه‌ڕی داعش پێشمه‌رگه چی ئه‌زموون كردووه، (بارزانی) گوتی، پێشمه‌رگه شاره‌زایی گه‌وره‌یان له‌و شه‌ڕه‌ی داعشدا به‌ده‌ست حێناوه. به تاكتیكه‌كانی داعشانیان زانی و به چه‌كی نوێ و باشیش كله شه‌ڕ ئاشنا بوون.
داعش دژ به ژیان و ڕووناكی و كۆی باوه‌ڕ و به‌هاكانی مرۆڤایه‌تییه، ئێمه ئه‌وه له داعش تێگه‌یشتووین.
كۆتاییهاتنیشی پێویستی به هه‌ماهه‌نگی و جه‌نگێكی راسته‌قینه هه‌یه له‌گه‌ڵ داعشدا، ده‌بێ له ڕووی فیكریشه‌وه به‌ره‌وڕووی ببنه‌وه ده‌نا له شوێن و ناوچه‌ی دیكه وا گه‌شه ده‌كه‌ن، ده‌بێ وه‌ك ئێمه دژ به داعش بجه‌نگن.
پێوه‌ست بابه‌تی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و چۆنه‌یتیی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكه‌وه، (سه‌رۆك بارزانی) رایگه‌یاند، من دژی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكم له په‌رله‌مان، به‌ڵام له ده‌نگدانی راسته‌وخۆدا هه‌ر كه‌س بیباته‌وه من پشتیوانی ده‌بم و ڕێز له ئیراده‌ی ده‌نگده‌ری كوردستان ده‌گرم، جا با له حزبی به‌رهه‌ڵستكاریش بێ.
ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه سه‌رۆك له چیی رابردوو په‌شیمانه، (سه‌رۆك بارزانی) رایگه‌یاند، من هه‌میشه چاوم له پاشه‌ڕۆژی گه‌له‌كه‌مه، هه‌رچه‌نده له‌وه‌ی كردوومه په‌شیمان نیم، به‌ڵام ددان به‌وه‌دا ده‌نێم كه ئه‌گه‌ر بۆ رابردوو بگه‌ڕێینه‌وه، من له پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و كۆی بابه‌تی سه‌رۆكایه‌تی په‌شیمانم، هه‌ڵبه‌ته ده‌بوایه من پۆستی فه‌رمی و ده‌وڵه‌تیم نه‌بێ.