٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
پەيوەندی گشتی

"حکوومەتی کەنەدا ئۆفیسی خۆی لە هەولێر دەکاتەوە"

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر -KDP.info- ئەمڕۆ لە پیرمام بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی لە دوو دیداری جیادا پێشوازیی لە (زەینەب ئەلیڤان) بەڕێوەبەری كاروباری نێودەوڵەتی لە وەزارەتی دەرەوەی كەنەدا و (جۆرجی بوزستین) جێگیری سكرتێری گشتی بۆ كاروباری سیاسی یوئێن لە عێراق كردو دواپەرەسەندنەكانی هەرێمی كوردستان و ناوچەكەی لەگەڵیاندا تاوتوو كرد.

 

هێمن هەورامی بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوە و ئەندامی سەركردایەتیی پارتی پێشوازیی لە (زەینەب ئەلیڤان) بەڕێوەبەری كاروبارینێودەوڵەتی لە وەزارەتی دەرەوەی كەنەدا و (جۆرجی بوزستین) جێگیری سكرتێری گشتی بۆ كاروباری سیاسیی یوئێن لە عێراق كرد.

هەورامی سوپاسی و ستایشی 'سەركردایەتیی پارتی'ـی گەیاندە حكوومەت و گەلی كەنەدا و، ئەو ڕۆڵەی یوئێن كە دەیبینێت لە ناوچەكەدا و ئەو هاوكارییە لۆجیستكانەی كە بۆ هێزی پێشمەرگە و لێقەوماوانی دەستی داعش لە هەرێمی كوردستان كردوویانە، بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی ئەم بەدەمەوهاتنەی كەنەدای گەڕاندەوە بۆ دركپێكردنی مەترسیترین رێكخراوی تیرۆریستی كە خەریكە ئایندەی مرۆڤایەتی دەخاتە مەترسیییەوە، دەبێت جیهانی ئازاد هاوكار بێت بۆ لەناوبردن و سڕینەوەی ئەم رێكخراوە تیرۆریستییە. هەورامی لە نێو قسەكانیدا ئەوەشی دركاند كە دەبێت دەوڵەتانی ناوچەكە لەو بەرگە بێنە دەرێ و جۆری ستراتیژییەتی كاریان بگۆڕن، چونكە ئەمە بەرهەمی شكست و شاشبوونی دەوڵەتی سووریا و عێراق هەردووکیانە؛ ئاخر نابەرپرسانە مامەڵە دەکەن. هەر ئەمەشە وای كردووە كە سەركردایەتیی كوردستان و سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەرۆك (مەسعوود بارزانی) بڕیاری ریفراندۆمی لە هەرێمی كوردستان داوە، بۆ ئەوەی دوای ئەو خەباتە نەپساوەی گەلی كوردستان بۆ ئازادی سەربەخۆیی داویەتی ئایندەیەكی گەش بنیاد بنرێت و، چیدیكە خوێنی گەلی كورد بۆ هەڵەی دەوڵەتان نەڕێژرێت. ئەویش بڕیاری گەلە كە لە ئایندەدا هەرێمی كوردستان لە چ بەرێكدا خۆی بنوێنێت. هەورامی ئەوەشی ڕاگەیاند كە ئێمە تەواوكەری بڕیاری گەلین و نامانەوێت جارێكی دیكە ببینەوە بەشێك لە دەوڵەتێكی فاشل و شكستخواردوو.

 

لە بەشێكی دیكەی قسەكانی ئەو ئەندامی سەركردایەتی باسكردن بوو لە ڕەوشی نێوخۆی هەرێمی كوردستان و پەیوەندییەكانیان لەگەڵ حكوومەتی بەغدا و هەروەها داوای لە هەردوو میوانەکە كرد، كە كاریگەری لەسەر حكوومەتی ناوەندی دابنێن بۆ ئەوەی بەهاوكاری كێشەكان تێپەرێنین و بتوانین عێراق لە تیرۆریستان پاك بكەینەوە.

 

هەردوو شاندی میوان لەلای خۆیانەوە پاڵپشتی و پشتگیری خۆیان بۆ هەرێمی كوردستان و بەتایبەتی هێزی پێشمەرگە دووپات كردەوە كە بە هێزێكی نەبەزیوی ئازادیپارێز وەسفیان كردن؛ لەلایەكی دیكەوە سوپاسی حكوومەتی كوردستان و گەلی كوردستانیان كرد بۆ خۆڕاگرییان لەم ڕەوشە نالەبارەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار