هێمن هەورامى: لە ساڵى ١٨٨٧ـیشەوە تا دامەزراندنى پارتى، ئامانج هەر ئازادى و سەربەخۆییی كوردستان بووە

ئۆسلۆ-KDP.info- هێمن هەورامی ڕایگەیاند، لە سەردەمى شێخ عوبەیدوڵاى نەهریەوە تا بە دامەزراندنى پارتى و ئێستاش بە سەرۆكایەتیی سەرۆك بارزانى ئامانجمان سەربەستى و سەربەخۆییى كوردستان بووە؛ گوتیشی كە دەبێت پێشمەرگەئاسا پاڵپشتى سەرۆك بارزانى بین لە پرسى ڕیفراندۆم و پرۆژەى چاكسازیدا.
ئێوارەى ١١/٣/٢٠١٦ لە ئۆسلۆى پایتەختى نەرویجدا، ناوچەى نەرویج و ڕێكخراوى ئۆسلۆى پارتى دیموكراتى كوردستان مەراسیمێكى جەماوەرى و شكۆداریان بۆ یادى ١١٣ ساڵەى لە دایكبوونى بارزانى نەمر ڕێك خستبوو بە ئامادەبوونی (هێمن هەورامى) ئەندامى سەركردایەتى و بەرپرسى پەیوەندییەكانى دەرەوەى پارتى؛ لەو مەراسیمەدا هەورامى وتارێكى تێروتەسەلى لەسەر خەسڵەتەكانى فكرى ڕێبازى بارزانى نەمر و پرسى كوردایەتى و سەرچاوەكانى ئەم ڕێبازە لە شێخ عوبەیدوڵاى نەهرى لە ساڵى ١٨٨٧ـەوە تا دامەزراندنى پارتى و دواتر مانێفێستبوونى لە شۆڕشى سەرانسەرى كە بە شۆڕشى ئەیلوول و بەردەوامى ئەم شۆڕشە تا سەربەخۆیى لەسەر دەستى سەرۆك (مەسعوود بارزانى). بەرپرسى پەیوەندییەكانى پارتى ئەم مانیفێستەى بەستەوە بە تەواوكاریی كارەكانى سەرۆك (مەسعوود بارزانی)ـیەوە كە بۆ پاراستن و بەرەوپێشەوەبردنى ئەم دەستكەوتانە ئێستا لە یەك كاتدا كار لەسەر چەندین پرسى گرنگ كە پەیوەستن بە ئایندەى گەلى كورد و هەرێمى كوردستانەوە لە ناوچەكەدا.
پرسى بەرەوسەربەخۆیی
هەورامى دواپەیامى سەرۆك (مەسعوود بارزانى) گەیاندە ئامادەبوانى ڕێوڕەسمەكە لەسەر پاراستنى كوردستان و بەرەو سەربەخۆیى بردنى، ئەمەش لە چوارچێوەى ڕیفراندۆم و گەڕانەوە بۆ بڕیارى گەلە؛ هەروەها لەسەر پرسى ناوچە كوردستانییەكانى دەرەوەى ئیدارەى هەرێمى كوردستان سەرۆك مسعوود بارزانى ڕایگەیاندووە كە ئەو ناوچانە بە خوێن گیراونەتەوە تەنها نیشتەجێبووانى ئەو ناوچانە بڕیار دەدەن بەشێك بن لە هەرێمى كوردستان یاخود هەر بڕیارێكى دیكە بدەن؛ هەتا ئەوكاتە هێزى پێشمەرگە دەمێنێتەوە و هیچ هێزێك نییە بڕیار لەسەر مانەوە و نەمانەوەى هێزى پێشمەرگە بدات.
لە بەشێكى دیكەى وتارەكەیدا هەورامى لەسەر پرسى ئێستاى كوردستان و پرۆسەى چاكسازى، سەرۆك (مەسعوود بارزانى) دەبێت چاكسازى بكەینە ئەولەوییەتى كارى ئێستامان بۆ ئەوەى ببێتە بناغەیەكى پتەوى دەوڵەتى سیستماتیكى و عەدالەتى كۆمەڵایەتى ببێتە ئەجنداى كاركردنمان لە هەرێمى كوردستان، هەورامى بە ئامادەبوانى ڕێوڕەسمەكەى ڕاگەیاند دەبێتە هەموومان پێشمەرگەئاسا پاڵپشتى سەرۆك بین لە پرۆسەى چاكسازى و بەرەو سەربەخۆى.
لە بەشێكى دیكەى قسەكانیدا هێمن هەورامى باسی پەیوەندیی پارتى و لایەنە سیاسییەكان و شەڕى داعش و، پەیوەندیی سیاسیی نێوان هەرێمى كوردستان و دەوڵەتانى ناوچەكەیش کرد.
سەنگەر هەورامى

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
