كۆنسووڵی رۆمانیا: هه‌رێمی كوردستان و یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا هه‌مان هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییان له‌سه‌ره

هه‌ولێر-KDP.info- كۆنسووڵی رۆمانیا له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیانه‌ی كه رووبه‌ڕووی گه‌لی كوردستان بوونه‌ته‌وه به هه‌مان ئه‌و مه‌ترسیانه‌یه وێنا كرد كه به‌ره‌وڕووی رۆمانیا و یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا ده‌بێته‌وه؛ ئه‌و ده‌ڵێ، به‌لایانه‌وه گرینگه كه هه‌ماهه‌نگیی زیاتر هه‌بێت بۆ له ناوبردنی ئه‌و مه‌ترسیانه.
ئه‌م قسانه‌ی كۆنسووڵی ڕۆمانیا له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا بوو له‌گه‌ڵ (هێمن هه‌ورامی) په‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، كه بۆ ئاگاداربوون بوو له دواپه‌ره‌سه‌ندنه سیاسییه‌كان.
(هێمن هه‌ورامى) كه له‌گه‌ڵ كۆنسووڵى ڕۆمانیادا دواپه‌ره‌سه‌ندنه سیاسییه‌كان و پرسى ریفراندۆمیان تاوتوو كرد، هه‌ردوولایش پاشه‌ڕۆژی هه‌رێمى كوردستانیان به‌سته‌وه به بڕیارى كوردستانیانه‌وه له رێگه‌ى ریفراندۆمه‌وه.
(هێمن هه‌ورامی) له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گوتی، له سه‌ره‌تای شه‌ڕی داعشه‌وه حكوومه‌تی رۆمانیا به به‌رده‌وامی هاوكاریی گه‌ل و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی كردووه. له دواهاوكارییشدا ئه‌و بڕیاره بووه كه له چه‌ند حه‌فته‌ی رابردوودا له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌وه په‌سه‌ند كرا بۆ ناردنی تیمێكی سه‌ربازی تایبه‌ت بۆ به‌شداریكردن له هاوپه‌یمانیه‌تیی نێوده‌وڵه‌تیدا بۆ شه‌ڕی دژی تیرۆر و مه‌شقكردن به هێزی پسَشمه‌رگه.
ئه‌م بریاره‌ی په‌رله‌مان و حكوومه‌تی ڕۆمانیا ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت كه جیهان هه‌ست به‌و مه‌ترسیانه ده‌كات و ده‌یه‌وێت به‌شدار بێت له تێكشكاندنی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی كه له‌سه‌ر ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه. بۆ ئه‌مه‌یش سوپاسی كۆنسووڵی رۆمانیای كرد بۆ ئه‌و هاوكاریانه‌ی كه پێشكه‌ش به هه‌رێمی كوردستان كراوه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی رومانیاوه.
دواتر به وردی باسی له ره‌وشی ئیستای ناوچه‌كه كرد و ئه‌و گاریگه‌ریانه‌ی كه له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌ن شیی كرده‌وه و، ره‌وشی نێوخۆی هه‌رێمی كوردستان ته‌وه‌رێكی تر گفتوگۆكان بوو. به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی پارتی گوتی، پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌موو خه‌باتی خۆی بۆ ئازادی و سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان بووه، به‌رده‌وامیش ده‌بن له‌و رێڕه‌وه تا به ئامانج ده‌گه‌ین. رێگه‌ش نادات هیج لایه‌نێك ئه‌م ئه‌زموون و ده‌ستكه‌وتانه بخاته مه‌ترسییه‌وه.
(هێمن هه‌ورامی) زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م پرسه دوا و گوتی، ده‌رگای ئێمه كراوه‌یه بۆ دیالۆگ له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسیه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفت و جیاوازیه‌كانمان، هه‌موو لایه‌كیش ده‌بێت رێز له ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان بگرێت و، هه‌وڵ بدات به‌شێك بێت له كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ینه‌تییه‌كان و نه‌ك دروستكردنی كێشه و گرفتی زیاتر بۆ هه‌رێمی كوردستان.
هاوكات(میهاتا ئێنێ) كۆنسووڵی رۆمانیا، ڕایگه‌یاند، حكوومه‌تی رۆمانیا خوشحاڵه به‌و په‌یوه‌ندییه‌ی كه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه‌تی و، كار ده‌كات بۆ گه‌شه‌سه‌ندنی و چوونه نێو قۆناغێكی نۆێی په‌یوه‌ندییه‌كانمان كه له‌سه‌ر بنه‌مانی به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردولابێت له هه‌موو بواره‌كاندا.
كۆنسووڵی رۆمانیا ئه‌و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسیانه‌یشی كه روبه‌ڕوی گه‌لی كوردستان بوونه‌ته‌وه به هه‌مان ئه‌و مه‌ترسیانه‌یه وێنا كرد كه به‌ره‌وڕووی رۆمانیا و یه‌كیه‌تیی ئه‌ورووپا ده‌بێته‌وه، ئه‌و ده‌ڵێ، به‌لای ئێمه‌وه گرینگه كه هه‌ماهه‌نگی زیاتر هه‌بێت بۆ له ناوبردنی ئه‌و مه‌ترسیانه.
(میهاتا ئێنێ) ڕاشیگه‌یاند، حكوومه‌تی رۆمانیا به‌رده‌وام ده‌بێت له پێشكه‌شكردنی هاوكاریی مرۆیی بۆ هه‌رێمی كوردستان و، له‌نێو هاوپه‌یمانه‌تیی نێوده‌وڵه‌تیشدا به‌شدار ده‌بێت و له ماوه‌یه‌كی نزیكدا حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی بریار ده‌دات له ئه‌رك و شوێنی ئه‌و هێزه تایبه‌ته.

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
