"پێشمەرگە لاوەكانی كوردستان پارێزەری ئازادی و كەرامەتی لاوانی جیهانی ئازادن"

هەولێر-KDP.info- (هێمن هەورامی) لە پێشوازی سەرۆکی یەکێتیی لاوانی ئەورووپا دەڵێ، پێشمەرگە لاوەكانی كوردستان پارێزەری ئازادی و كەرامەتی لاوانی جیهانی ئازادن.
ئەمڕۆ لە پیرمام (هێمن هەورامی) بەرپرسی پەیوەندیەكانی دەرەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی لە (خاڤیر هۆرتادو میرا) سەرۆكی یەكێتیی لاوانی ئەوروپا و (فەلاح حسن) جێگری یەكێتیی لاوانی جیهان كرد.
بەرپرسی پەیوەندییەكانی دەرەوەی پارتی دوای بەخێرهێنانی شاندەكە، جەختی لەو پەیوەندیە كردوە كەلە نێوان ڕێكخراوەكانی یەكێتیی لاوانی جیهان و یەكێتیی لاوانی ئەورووپا و یەكێتیی لاوانی دیموكراتی كوردستان كردەوە كە بوونەتە پردی پێوەندیی نێوان لاوان جیهان و ناساندنی سیاسەتمەدار و دیپلۆماتكارە گەنجەكان بەیەكتر. هەر لەم ڕوانگەشەوە تواندراوە لێكتێگەیشتنێكی باشتر دروست ببێت و كار پێكەوە بكەن بۆ هەماهەنگی و هاوكاری زیاتر یەكتر و زاڵبوون بە سەر گرفت و جیاوازییەكاندا.
هەورامی لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا، داوای هەماهەنگییەکی زیاتری كرد لە نێوان ڕێكخراوەكاندا بۆ ناساندنی دۆزی ڕەوای گەلی كوردستان و هەوڵ بدرێت لەو ڕێگەوە هاوكاری زیاتر بۆ گەلی و هیزی پێشمەرگەی كوردستان دەستەبەر بكرێت. ئەو ناسناوەی كە ئێستا جیهانی تەنیوە و لە چوارچێوەی ئازایەتی و بەرخۆدان و خۆنەویستی ناسراوە، ئەویش پێشمەرگەیە. هەورامی ئەم توانا و ئازاییەتییەی گەڕاندەوە بۆ بەشێكی پێشمەرگە لاوەكانی كوردستان كە خۆنەویستانە قەڵغانن بۆ گشت لاوانی جیهانی ئازاد و پاراستنی خاك و كەرامەتی كوردستانیان و گەشاندنەوەی ئایندەیەكی ڕوون بۆ لاوانی داهاتوو.
خاڤیر هۆرتادو میرا لەلایەن خۆیەوە سوپاسی و پێزانینی خۆی و ڕێكخراوەكەی سەبارەت بەو هەڵوێستە مەردانەی گەلی كوردستان و سەروك بارزانی و هێزی پێشمەرگەی كوردستان كە لە شەڕێكی سەختی تیرۆردا نواندویانە. (هۆرتادو میرا) پێشمەرگەی كوردستان نموونەی ئازایەتی و پارێزگاریە لە ئازادی و پاراستنی گەلانی ناوچەكە بە هەموو پێكهاتە و جیاوازەكانیانەوە. ئێمەی لاوان بەڕاستی شانازی دەكەین بەو هێزەوە كە بەشێكی ئەو لاوانەی لەبەرەی جەنگدان لە دژی دڕەندەترین تیرۆریست دەجەنگن. ئێمە دڵنیاییتان پێ دەدەین كە هەموو هەوڵ و كوششێكی خومان دەكەخەینە گەڕ بۆ پەیداكردنی پشت و هاوكارییەکی زیاتر بۆ گەل و هێزی پێشمەرگەی كوردستان.

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
