"سه‌رۆكی هه‌رێم و هێزی پێشمه‌رگه خزمه‌تێكی گه‌وره‌یان به مرۆڤایه‌تی كردووه"

هەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی (۲٠۱٦/۲/۱۸)ی زایینی، (هێمن هه‌ورامی) به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، پێشوازی له (فوتوشی ماتسوموتۆ) سه‌فیری كاربه‌ڕێكه‌ری ژاپۆن له سووریا و (سو وه‌ته‌نابی) سكرتێری باڵیۆزخانەی ژاپۆن له به‌غدا کرد كه به مه‌به‌ستی ئاگاداری له گۆڕانكاری و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه له ڕوانگه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە سەردانی هەرێمیان کردبوو.
هه‌ورامی، پاش به‌خێرهێنانی شاندە ژاپۆنییەکە، سوپاسی گه‌ل و حكوومه‌تی ژاپۆنی كرد بۆ ئه‌و هاوكارییه مرۆییانه‌ی کە پێشكه‌شی هه‌رێمی كوردستان و ئاواره‌كانی كردووه. پرسی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ته‌وه‌ره‌ی سه‌ره‌كی گفتوگۆکەی هەردوو لا بوو کە لەو چوارچێوەیەدا هه‌ورامی داكۆكی له‌وه كرد كه پرسی كورد پرسێكی نه‌ته‌وه‌یی و سیاسییه و ناكرێت ئه‌م پرسه بچووك بكرێته‌وه و به مه‌به‌ستی ئه‌جیندای تایبه‌ت به لاڕێدا ببرێت و "هه‌وڵه‌كانی جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی بۆ یه‌كخستنی وتار و هه‌ڵوێستی سیاسی لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردانی ڕۆژئاوا كه له چه‌ند ساڵی ڕابردودا، هۆکارێکی گرنگ و فاکتەرێکی ستراتیژی بوونە بۆ کاراکردنی دەنگی کوردان لەو پارچەیە" و باسی ئه‌و هاوكاریانه كرد كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌ش به برایانی ڕۆژئاوای كردووه هەر له ناردنی پێشمه‌رگه بۆ ڕزگاركردنی كۆبانی و هاوكارییه هه‌مه‌جۆره‌كان بۆ ڕۆژئاوا كوردستان. به‌رپرسی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان باسی ئەو ڕێژە زۆرەی ئاوارەکانی کرد لە هەرێم کە زیاتر له ٢٥٠هه‌زار کەسن و گوتی: "چ حکوومەت و چ دانیشتووانی هه‌رێم هه‌موو هاوكارییه‌كمان پێشكه‌ش كردوون و ئەمەشمان بە ئه‌ركێكی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی خۆمان زانیوە و ده‌زانین و به‌رده‌وام ده‌بین له حەواندنەوەی ئەو خوشك و برایانەمان و پارتی دیموكراتی كوردستان كار ده‌كات بۆ دروستکردنی یه‌كڕیزیی ناوماڵی كورد و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی كوردستان و ئه‌م داوایه‌شمان له له لایه‌نه سیاسییه‌كانی ڕۆژئاوای كوردستان كردووه كه یه‌كڕیز و یه‌كگوتار بن تا بتوانن ده‌ستكه‌وتی نه‌ته‌وه‌یی زیاتر به‌ده‌ست بێنن."
دواتر (فوتوشی ماتسومۆ)، سوپاسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستانی كرد بۆ ئه‌م پێشوازییه و گوتی: "حكوومه‌تی ژاپۆن به‌رده‌وام ده‌بێت له هاوكاریکردنی لێقه‌وماوانی ناوچه‌كه و هه‌موو هه‌وڵێكی خۆشی ده‌خاته گەڕ بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگایه‌ك بۆ لێكنزیككردنه‌وه لایه‌نه جیاوازه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌رڕاست به مه‌به‌ستی سه‌قه‌ماگیری و ئاشتی له ناوچه‌كه."
ئەو نوێنەرە ژاپۆنییە باسی لەوە کرد کە سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان خزمه‌تێكی گه‌وره‌یان به مرۆڤایه‌تی كردووه به تێكشكاندنی تیرۆریستان، كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش به ئه‌ركی خۆی ده‌زانێت به‌شدار بێت له ئاوه‌دانكرنه‌وه و هاوكاری ئه‌و هێزه‌ی كه گیانی هه‌زاران كه‌سی پاراستوه و پێویسته هه‌وڵی دوزینه‌وه‌ی میكانیزمێك بده‌ین بۆ چاره‌کردنی كێشه و گرفته‌كان.

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
