هێمن هەورامی: پارتی لێ ناگەڕێ هەرێم ببێتە بەشێک لە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە

هەولێر -KDP.info- هێمن هەورامی بۆ بەرپرسی نوێی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئاماژەی بە ئاڵۆزبوونی قه‌یرانه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و له‌و هاوكێشانەدا كرد و، ڕایگەیاند کە پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌كو گه‌وره‌ترین هێزی سیاسی هه‌رێم ڕێگه نادات هه‌رێم و گه‌لی كوردستان ببنه به‌شێك له‌و ئاڵۆزیانه.
هێمن هه‌ورامی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان، پێشوازی له مه‌ساكی وه‌تانابی به‌رپرسی نوێی نوێنه‌رایه‌تیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (یونامی) له هەرێمی كوردستان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هێمن هه‌ورامی جه‌ختی له گرنگیی كار و چالاكیه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له هه‌رێمی كوردستان كرد به‌تایبه‌ت له‌م كاته‌ی ئێستا كه هەرێمی كوردستان میوانداریی نزیكه‌ی دووملیۆن ئاواره‌ی عێراقی و سووری ده‌كات.
هه‌ورامی ئاماژه‌ی به بارودۆخی ئێستای هه‌رێمی كوردستان كرد و ڕونیكرده‌وه كه هه‌رێمی كوردستان ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین قه‌یران بووه‌ته‌وه كه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی خۆیه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه و، داواشی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد كه هاوكاری گه‌لی كوردستان و حكوومه‌تی هەرێم بن بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌و قه‌یرانانه.
هێمن هه‌ورامی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئیستا له 31% دانیشتووانی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وانه‌ن كه له 20 مانگی ڕابردوودا و له ئه‌نجامی شه‌ڕی داعش و شه‌ڕەکەی سووریا و گرژییه‌كانی دیكه‌ی ناوچه‌كه ڕوویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه، بۆیه داوای هاوكاری زیاتری مرۆیی وه‌ك پێداویستی ته‌ندروستی، په‌روه‌رده‌یی و پێداویستی ڕۆژانه‌ی دی له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد كه ئه‌وه‌ش بارگرانییه‌ك له‌سه‌ر شانی حكوومه‌ت و دانیشتووانی هەرێم كه‌م ده‌كاته‌وه.
هه‌ورامی ئاماژه‌شی به ئاڵۆزبوونی قه‌یرانه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان و له هاوكێشه‌كاندا كرد و ڕوونی كرده‌وه كه پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌كو گه‌وره‌ترین هێزی سیاسیی هه‌رێم ڕێگه نادات هه‌رێم و گه‌لی كوردستان ببنه به‌شێك له‌و ئاڵۆزیانه.
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی باسی له جیاوازییه نێوخۆیه‌كانی هەرێم كرد كه ئیستا وه‌ك قه‌یرانێكی دیكه نێوخۆی هه‌ژمار ده‌كرێت و ئاماژه‌ی دا كه پارتی دیموكراتی كوردستان له گه‌ڵ دیالۆگدایه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ ده‌ربازبوون له‌م قه‌یرانانه‌ی ئێستا و تیشكیشی خسته سه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێم و دۆزینه‌وه‌ی ڕێگاچاره‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری كێشه سیاسی و ئابورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ورامی باسی له‌و پێشنیارانه‌ش كرد كه جه‌نابی سه‌رۆكی هه‌رێم خستوونیه‌ته به‌رده‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به پرسی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمیشه‌وه.
هێمن هه‌ورامی سوپاسی نوێنه‌ری پێشوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سۆكۆڵ كۆندی كرد كه به‌سه‌ر كه‌وتوویانه و خه‌مخورانه بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكی پڕ له گرفت له كوردستان كاری كرد.
به‌رپرسی نوێی نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له هه‌رێمی كوردستان مه‌ساكی وه‌تانابی، ئاماژه‌ی به‌وه دا كه گه‌لی كوردستان ڕووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك گرفت بووه‌ته‌وه كه كه‌موێنه‌یه له مێژوی جیهاندا و به خۆشحاڵیشه‌وه تاكو ئێستا توانیویه‌تی سه‌ركه‌وتووانه ئه‌و كێشانه به‌ڕێ بكات.
مه‌ساكی وه‌تانابی به ناوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه سوپاسی گه‌ل و هه‌رێمی كوردستانی كرد كه هه‌موو هاوكارییه‌كیان پێشكه‌ش به ئاواره‌كانی هه‌رێم كردووه و كار ئاسانیشیان بۆ ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش كردوه بۆ گه‌یشتن به ئاوه‌راكان و به ئاگابوون له ژیان و گوزه‌رانیان.
مه‌ساكی وه‌تانابی ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به باشی له نه‌هامه‌تییه‌كانی گه‌لی كوردستان ده‌گات و د‌رك به‌و ئه‌ركه قورسه ده‌كات كه له‌سه‌ر شانی گه‌لی كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێمه و، داواش له سه‌رووی خۆیان و وڵاتانی ئه‌ندامی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ن كه هاوكاری زیاتر پێشكه‌ش به هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
وه‌تانابی ڕوونیشی كرده‌وه كه ئه‌مڕۆ هه‌رێمی كوردستان شه‌ڕی گه‌وره‌ترین و دڕه‌نده‌ترین ڕێكخراوی تیرۆریستی ده‌كات، بۆیه پێویسته نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و وڵاتانی جیهان پێزانینیان بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته مه‌ردانه‌یه هه‌بێت و ناكرێت قورسایی شه‌ڕێكی واگه‌وره و ئه‌و ژماره زۆره ئاواره‌یه له‌سه‌ر شانی و هه‌رێمی و گه‌لی كوردستان بێت.

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
