هێمن ههورامی: ههرێم ناچێته نێو هیچ جهمسهربهدنیێكهوه

ئهمهریكا-KDP.info- (هێمن ههورامی) دهڵێت، چونكه حكوومهت به ههڵبژاردن پێك هاتووه، بۆیه ناكرێ ههر به قسه بڕوات، بهڵام دهبێ دەکرێت حکوومەت هەڵبوەشێنرێتەوە، ئەندامانی پەرلەمان دەست لە کار بکێشینەوە و داوای هەڵبژاردنێکی تازە بکەین و، کێ بردیەوە پیرۆزی بێت و با حکوومەت پێکبهێنێت.
لە میانەی سەردانەکەیدا بۆ وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان (هێمن هەورامی) چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا ئەنجام دا و تێیدا لەسەر دواپەرەسەندن سیاسی و ئەمنی و ئابوورییەکانی کوردستان و پێگەی کوردستان لە هاوکێشە ناوچەییەکان و ئامانجی سەردانەکەی بۆ ئەمەریکا خستەڕوو.
(هەوارمی) لەو دیمانەیەدا باسی لە قەیرانی سیاسی و دارایی هەرێمی کوردستان لە نێوەندی ناکۆکییە سیاسیەکانی نێوان لایەنە سیاسیەکانی هەرێم کرد و ئاماژەشی بەوەدا کە پێویستە هۆکاری هەریەک لەم قەیرانانە بزانرێت و هەروەها بە قسە نابێت حکوومەت بڕوات و، چونكه خۆی بە هەڵبژاردن پێكهێندراوه و بە کودەتا نهبووه.
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دەڵێت: "دەکرێت حکوومەت هەڵبوەشێنرێتەوە، ئەندامانی پەرلەمان دەست لە کار بکێشینەوە و داوای هەڵبژاردنێکی تازە بکەین و، کێ بردیەوە پیرۆزی بێت و با حکوومەت پێکبهێنێت."
(هێمن هەورامی) ئاماژەشی دا ،کە پارتی دیموکراتی کوردستان براوەی یەکەمی هەڵبژاردن بووە و هێندەی قەبارەی خۆی بەرپرسیارێتیی ئەم ڕەوشەی هەرێمی لەسەرە و، هەر لایەنێکی تریش بەپێی قەبارەی خۆی و نابێت هیچ لایەنێک لە بەرپرسیارێتی رابکات.
(هەورامی) جهختی كردهوه، کە بە تۆمەتبارکردنی یەکتر و بە ڕاکردن لە بەرپرسیارێتی ئەم کێشانە چارەسەر ناکرێن، بەڵکو بە بڕیاردان دەکرێ لەسەر ئەوەی ئێستا کوردستان لە چ قۆناغێکدایە و، پێویستی بە چ چارەسەرێک هەیە و ئایا بەرەو کوێ بڕۆین؟ بەرەو سەربەخۆیی؟ ئەمەش پێویستی بە زەوینەسازی و یەکڕیزیی هەیە.
بەپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی ئاماژەیشی دا، هەرێم بەشێکە لە جەمسەربەندیی سیاسیی ناوچەکە، بەڵام هەرگیز نابێتە بەشێک لە جەمسەربەندیی ئایینزایی لە ناوچەکەدا و، کورد نابێتە بەشێک لە جەمسەربەندیی تورکیا لەسەر بنەمای ئایینزایی دژی ئێران و ناشبێتە بەشێک لە جەمسەربەندیی شیعە لەگەڵ ئێران دژی عەرەبستانی سعوودیا و تورکیا.
ئا/سهنگهر ههورامی

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
