"کورد هاوپەیمانی سەرەکیی ئەمەریکایە"

ئەمەریکا -KDP.info- دوو کۆنگرێسمەنی ئەمەریکایی جەخت لەوە دەکەنەوە کە هەرێمی کوردستان هاوپەیمانی سەرەکیی ئەمەریکایە و دەیشڵێن هەوڵ دەدەن وڵاتەکەیان زیاتر هاوکاری هەرێم بێ.
دووەم ڕۆژی مانگی شوبات لە واشنتۆندا، (هێمن هەورامی) بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی، لە دوو دیداری سیاسی گرنگی جیادا لەگەڵ هەر یەک لە ئەندامانای کۆنگرێس ئەمریکا، (ڕۆناڵد هەڵتگرین) و (جیف فۆرنبێری ) بە تێروتەسەلی باسی لە رەوشی ئەمرۆی کوردستان کرد و، تیشکی خستە سەر سەرکەوتنەکانی هێزی پێشمەرگە لە بەرەکانی جەنگ دژ بە تیرۆریستانی داعش و باسی بارودۆخی ئابووریی ئەمڕۆی هەرێم و پێداویستی پێشمەرگەی کرد.
پاشان هەورامی پرسی ڕیفراندۆمی وەک تەوەرێکی دیکەی دیدارەکەی ئەو دوو کۆنگرێسمەنەدا هێنایە بەر باس و داوای هاوکاری و پشتگیری زیاتری لە ئەمریکا و گەلەکەی بۆ داخوازییەکانی کوردستان کرد.
پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر و دوا سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا بەشێکی تری گفتوگۆکە بوو، دوایی هەورامی بارودۆخی نێوخۆی کوردستانی لە ڕوانگەی پارتییەوە بۆ شی کردنەوە. ئەو دوو کۆنگرێسمەنە بە بایەخەوە ڕۆڵی کوردستانیان هەڵسەگاند و، سەرکەوتنەکانی پێشمەرگەیان بە گرنگەوە باس کرد و، پێداگرییان لەسەر ئەوە کردەوە کە کوردستان هاوپەیمانی سەرەکییە بۆ ئەمریکا و، هەموو هەوڵیک دەدەن بۆ پشتیوانیکردنی زیاتری کوردستان.
سەنگەر هەورامی

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
