كوردستان ڕۆڵی یهكلاكهرهوه له سڕینهوهی تیرۆردا دهبینێ

دهۆك-KDP.info- هێمن ههورامی له سمینارێكدا له 'سهنتهری ئاشتی و ئاسایشی مرۆڤ'ـی زانكۆی ئهمهریكاییانی له دهۆك ڕایگهیاند كه كوردستان ڕۆڵی یهكلاكهرهوه دهگێڕێ بۆ سڕینهوهی تیرۆر له ناوچهكهدا.
لە 19/1/2016 سەنتەرى 'ئاشتى و ئاسایشى مرۆڤ'ـەکەی زانکۆى ئەمهریکا لە دهۆک سیمینارێکی بە زمانى ئینگلیزى بۆ (هێمن هەورامى) بەرپرسى پێوهندییهكانی دەرەوەى پ.د.ک، ڕێک خستبوو لە ژێر ناونیشانى (ڕەهەند جیۆپۆلیتیکییەکانى کوردستان لە ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاستدا) بۆ مامۆستایان و قوتابیانى زانکۆى ئەمریکا.
هەورامى لە سەرەتاى سیمینارەکەیدا نەخشەى جیهانى لە ڕووى سیاسى و جیۆپۆلۆتیەوە ڕوون کردەوە، دواجار کاریگەرى سیاسەتى جیۆپۆلۆتیکى جیهان و ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاستى لەسەر کوردستان و ئەو ڕەهەندانەى کە کوردستان لە ڕۆژهەڵاتى ناوەراست هەیەتى کامانەن، هێمن هەورامى تیشکى خستە سەر ئەو گۆڕانکارییە خێرایانەى کە چەند ساڵێکە جیهانى لە قەبارەیەکەوە بۆ قەبارەى جیاوازتر دەبات. ئەمەش کاریگەرى لەسەر جیۆپۆلۆتیکى ناوچەکە دادەنێت، کوردستان لەم نێوەندەدا و بەپێى ئەم گۆڕانکارییانەى جیهان و بەتایبەتى ناوچەکە بەشێکى گەورەى بەر کوردستان کەوتووە، هەورامى ئەمەشى گەڕاندەوە بۆ ڕۆڵ و کاریگەرى کوردستان لە ناوچەکە، کە پاڕاستنى بڕیارى سەربەخۆییانە لە بەرژەوەندى دیموکراسى و پێکەوە ژیان لە ناوچەکەدا و ڕۆژئاواو ئەمهریکاش بۆ نێوەندگیرى و ڕاگرتنى باڵانسى مەزهەببازى و بلۆکبەندى لە ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست بە تاکە دەرچەى دەزانێت، بۆیە کوردستان لە واقعى ئێستاى ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاستدا ڕۆڵێکى ئێجگارى کاریگەر و گرنگ دەگێڕێت بە پشت بەستن بە مومارەسەکردنى دیموکراسییەت و ڕووبەڕووبوونەوەى تیرۆر کە تاکە هێزى زەمینى جیهانى ئازاد بوو توانى تیرۆریستانى داعش تێک بشکێنێت.
لە بەشێکى دیکەى سیمینارەکەدا بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى پارتى، باسى لەو ئاستە دیپلۆماسى و سیاسییەى هەرێمى کوردستانى کرد. هەورامى ڕایگەیاند ئێستا هەرێمى کوردستان لە ناوچەکەدا ڕۆڵى یەکلاکەرەوە دەبینێت بۆ سرینەوەى تیرۆر، سەرۆک (مهسعوود بارزانى) لەم نێوەندەدا ڕۆڵێکى گەورەى هەبووە و توانیویەتى هەرێمى کودستان بگەنێتە ئاستێک کە پێچەوانەى جاران پایتەختى وڵاتانى جیهانەوە لە هەولێر دەڕوانن.
سهنگهر ههورامی

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
