٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
پەيوەندی گشتی

د.ساشا تۆقریچ: كوردستان ناوه‌ندێكی به‌هێزی‌ ناوچه‌كەیە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- هێمن هه‌وارمی و د. ساشا تۆریچ گفوگۆیه‌كی چڕیان سه‌باره‌ت به ‌گه‌لێك پرسی كورد و شه‌ڕی دژ به‌ داعش پێشكه‌ش كرد؛ د. ساشا ڕایگه‌یاند كه‌ كوردستان ناوه‌ندێكی به‌هێزه‌ له‌ ناوچه‌كه‌دا.

(هێمن هەورامی) بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی لە ڤیدیۆکۆنفرانسێکدا، لەگەڵ (د.ساشا تۆپریچ) بەرپرسی ناوەندی ترانس ئەلانتیک بۆ پەیوەندییەکان لەگەڵ کۆلێژی جۆن هوپکینس، لە ڕۆژی 14/1/2016 ئەنجامیان دا. سەرەتا هەورامی ئاماژەی بەو فەزا نوێیەی خۆڕهەڵاتی نێوەراست کرد، کە هاوکێشەکان شێوازی نێویان هەڵگرتووە و پەیوەندییەکانیش گۆڕانکارییان بەسەردا هاتووە. لەم دیدگایەوە کە خۆڕهەڵاتی ناوەڕاستی تێ کەوتووە و داعش بووە هۆی دەستپێکی کێشەکان، هەرێمی کوردستان بەسەرۆکایەتی سەرۆک (مه‌سعوود بارزانی) توانی هەڕەشەکانی تیرۆر ئاوەژوو بکاتەوە لە بەرژەوەندی جیهانی ئازاد، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو پلانە سیاسی و سەربازییەی سەرۆک بارزانی کەلە دوو ساڵی ڕابردوودا جێبەجێی کردووە، بووە هۆی ئەو سەرکەوتنە مەزنەی کە ئاستی دیپلۆماسی و سیاسی هەرێمی کوردستانی بردە ئاستێکی باڵاتر و لە ئانوساتیشدایە ببێتە دەوڵەت؛ هەورامی ڕایگەیاند ئەوەی ماوەتەوە بۆ پاراستنی برەودان بەم سەرکەوتنانە بدات، ئەرکێکە لەسەر شانی هەموو لایەنە سیاسییەکان و خۆڕاگری کوردستانیان. لە بەشێکی دیکەی قسەکانی بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی بە وردی باسکردن بوو لە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و دواپێشهاتەکانی شەڕی داعش و ڕەوشی ناوخۆی هەرێمی کوردستان. هەورامی ڕۆشنایی خستە سەر ئەو سەردانەی شاندی پارتی کە لە مانگی داهاتوودا دەچنە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.
دکتۆر (ساشا تۆپریچ) لە لایەن خۆیەوە سوپاسی گەلی کورد و، سەرکردایەتی هەرێمی کوردستانی کرد، کە هۆکارێکی سەرەکی بوون لە بەرگرتن لە تیرۆر و شکاندنیان لە ناوچەکەدا، کە لە هەمانکاتدا پەناگەیەک بووە بۆ چەند ملیۆن ئاوارە و زەختێکی ئابووری گەورەش، تۆپریچ هەرێمی کوردستانی بە ناوەندێکی بەهێز لە ناوچەکەدا زانی، کە لە وەها ڕەوشێکی نالەباردا پێشکەوتن و سەرکەوتنی تۆمار کردووە. هەروەها ئەوەشی ڕاگەیاند کە لە هەوڵدا دەبن بۆ هاوکارییەکی هەمەلایەنەی باشووری کوردستان.

سەنگەر هەورامی

 

هەواڵی پەیوەندیدار