٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
پەيوەندی گشتی

"پارتی بانگهێشت كرایە چین"

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر -KDP.info-  پارتی فه‌رمانڕه‌وای چین بانگهێشتێكی فه‌رمیی پێشكه‌ش به‌ پارتی دیموكراتی كوردستان كرد تا شاندێكی پارتی بچێته‌ چین و، به‌م نزیكانه شاندێكی پارتی ده‌چن‌ بۆ ئەوێ.

لە بەرئەنجامى ئەو سیاسەتەى کە پێوه‌ندییەکانى دەرەوەى پارتى دیموکراتى کوردستان لە کارى دیپلۆماسی و سیاسەتى دەرەوەى خۆیدا لەگەڵ پارت و ناوەندە سیاسى و ئەکادیمییەکانى جیهاندا دەیکات، پارتى کۆمۆنیستى فەرمانڕەواى چین بانگهێشتى شاندێکى باڵاى پارتى دیموکراتى کوردستانى کردووە، کە ڕۆژى 19/1/2016 بەرەو پەکینى پایتەختى چین بەڕێ دەکەون تا 30/1/2016 لەوێدا دەمێننەوە.
هێمن هەورامى ئەندامى سەرکردایەتى و بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى پارتى بۆ تاوتوێکردنى بەرنامەى سەردانەکە میواندارى شاندەکەى کرد، کە بە سەرۆکایەتى (ڕێبوار  یەڵدا) ئەندامى مەکتەبى سیاسى و چەند ئەندامێکى سەرکردایەتى و کۆمەڵێک لە کادیرانى پێشکەوتووى پارتى پێک دێ.

هەورامى بە شاندى ناوبڕاوى ڕاگەیاند کە پتەوکردنى پەیوەندى دیپلۆماسى لەگەڵ ئەحزابە جیهانییەکان ئەو پاڵپشتییە کە هەرێمى کوردستان لە ناوچەکەدا دەهێڵێتەوە و، بەهێزترى دەکات، ئەم بانگهێشتەش لە کاتێکدایە کە ناوچەکە توشى شکستێکى سیاسى بووه‌تەوە و، کوردستانیش ڕۆچنەیەکە بۆ بنیاد نانەوە، بۆیە پێویستە کادیرانى پارتى جیهانبینانە تر و، کاراتر بن لە ڕوانینیان لە هاوکێشەکان. ئەمەش ئەو ئەرکە قورسەیە کە لەسەر شانى پارتییەکانە، جونکە پارتى هەڵگرى درووشمى دەوڵەتە و سەرۆکەکەى گەورەترین تەحدیاتى تیرۆر و ڕادیکاڵى ناوچەکەی بەرپەرچ داوەتەوە. ئەمە تەنها ڕوانگەیەک نییە لە هەولێرەوە بێت، بەڵکو وڵاتانى ناوچەکە و جیهانیش درکیان بەم راستییە کردووە، بۆیە بانگهێشتى لەم جۆرە و کۆبوونەوەیان لەگەڵ گەورە بەرپرسانى پارتى کۆمۆنیستى چین و وەرگرتنى ئەو ئەزموونەى کە پارتێکى فەرمانڕەواى وەکو پارتى کۆمۆنیستى چین و چاو لە ئەزموون و جۆرى فەرمانڕەواىی بۆ ئێستاى کوردستان زۆر پێویستە.
سه‌نگه‌ر هه‌ورامی

هەواڵی پەیوەندیدار