هێمن هەورامى: كاتی گهورهكردنی كێشهكان نییه

هەولێر-KDP.info- هێمن ههورامی رایدهگهینێ كه بۆ چارهكردنی كێشهكان پێویستیمان به دیالۆگ و لێكتێگهیشتن ههیه، نهوهك كێشهكان گهوره بكرێن.
ئەمڕۆ دووشەممە، (هێمن هەورامی) بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوەى پارتى دیموکراتى کوردستان، ڤیدیۆکۆنفرانسێکی لەگەڵ هەر یەک لە (ئینس ئۆرباک)ـى سکرتێری گشتی سەنتەری (ئۆلۆف پلمێ)ـى سوێدی و (فرێدریک ماڵم)ـى ئەندامی پەرلەمانی سوید و ئەندامی سەرکردایەتی پارتی لیبراڵی سوید و ئەندامی تۆڕی پێوەندییەکانی پەرلەمانی سوید ـ کوردستان و (مارتین لۆفبێری)ـى بەرپرسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی پارتی سۆشیالدیموکراتی سوید ئەنجام دا.
پاش پێڕاگەیاندنى سوپاس و پێزانینی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان و خەمخۆری و هاوکارییەکانیان بۆ گەلی کوردستان، هێمن هەورامی بە وردی باسی لەو گرفتانە کرد کە ئیستا ڕووبەڕووی هەرێمی کوردستان بووەتەوە، هەر لە شەڕی داعش و ڕووتێکردنى دووملیۆن ئاوارە و دروستبوونی گرفتی دارایی لە ئەنجامی بڕینی بەشە بوودجە لە لایەن حکوومەتی فیدراڵی و جیاوازیی سیاسى هێزە سیاسییەکانى هەرێمی کوردستانى.
لەگەڵ هەموو ئەم کێشە و گرفتانەیش، هەورامى باسى دونیابینى و ستراتیژى پارتى دیموکراتى کوردستانى کورد بۆ زاڵبوون بە سەر ئەو دۆخە نەخوازراوە و "هەرێمى کوردستان وەک هەموو سەردەمەکانى دیکە، ئەم سەردەمەیش بە سەرکەوتووییەوە تێپەڕ دەکات، چونکە هێزێکى ژمارە یەکى وەک پارتى دیموکراتى کوردستانى هەیە کە پێچەوانەى هەندێک لایەنى نابەرپرس و هەستنەکردوو بەم دۆخە لەبارە بۆ وڵاتەکەمان هاتووەتە پێشەوە، کار دەکات بە تایبەت لەسەر ستراتیژیی لەنێوبردنى ئەو تیرۆرە ڕێکخراوەى کە لە ناوچەکە هەیە کە ئەویش لەسەر خواست و پلانى سەرۆک بارزانى دامەزراوە بەوەى کە داعش بوەستێنرێت و دواتر تێک بشکێنرێت و لە کۆتاییدا پاشەکشە و لەنێو ببرێت."
بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوە ى پارتى دیموکراتى کوردستان، باسى چارەسەرى و سەرکەوتى دۆخە سیاسییەکەى نێو هەرێمى بۆ ئەو بەرپرسە سیاسییە سویدیانە کرد و گوتى: "لەم بارودوخەدا پێویستمان بە دایەلۆگ و لێکتێگەیشتن هەیە و پێویستە لایەنەکان بە هەستکردن بە پرسیاریەتی و خوێندنەوەی ژیرانە و واقعیانە بۆ ڕەوشی ناوچەکە و هەرێمەکەمان مامەڵە بکەن، نەک خۆشاردنەوە و گەورەکردنی کێشەکان بکەنە پلان و ئامانجیان. ئیمە وەک پارتی دیموکراتی کوردستان قوربانی زۆرمان داوە بۆ گەیشتن بەم ئەزموونە و بۆ پاراستنیشی هەمان قوربانیمان داوە کە باشترنیان پێکهێنانی کابینەی هەشتی حکوومەتی هەریم و خولی چواری پەرلەمانی کوردستان بوو."
(هێمن هەورامی) لە کۆتاییدا باسی لە پەیامی سەرۆکی هەریمی کوردستان بەڕێز (مەسعوود بارزانی) کرد بە بۆنەی ساڵی نوێى زایینییەوە کە تێیدا چەند چارەسەرێکی خستووەتە ڕوو؛ بەتایبەت لەسەر بنەمای گفتوگۆ بۆ چارەسەری جیاوازییە سیاسییەکان.
دواتر (ئینس ئۆرباک)، (فرێدریک ماڵم) و (مارتین لۆفبێری)، هەرسێانەکەیان سوپاسی خۆیان بۆ سەرۆک (مەسعوود بارزانی) و هێزی پێشمەرگە و گەلی کوردستان دووپات کردەوە کە توانیویانە ببنە هێزێک بۆ تێکشکاندنی گەورەترین دوژمنی مرۆڤایەتی و پەناگەیەکی ئارام بۆ لیقەوماوانی شەڕی مەزهەبی و تیرۆر لە ناوچەکە. دووپاتیان کردەوە کە "گەل و حکومەتی سوید وەک هەمیشە لەگەڵ گەلی کورددا دەبێت و هەموو هاوکاری و پشتگیرییەک پێشکەش دەکات بۆ سەرکەوتن بە سەر ئەو گرفتانەى کە ڕوویان تێ کردووە" و هەموو هەوڵێکی خۆشیان دەدەن بۆ ئەوەی هەرێمی کوردستان بە ئارامی بمێنێتەوە و بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ جیاوازییە سیاسییەکان و ئەوەشیان خستە ڕوو کە ماوەیەکی نزیک سەردانی هەرێمی کوردستان دەکەن تا لە نزیکەوە ئاگاداری ڕەوشی هەرێم بن.
سەنگەر هەورامى

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
