كۆنسووڵى چین: چین ڕوانینى بۆ هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌یه‌كى باڵادایه

هه‌ولێر-KDP.info- تێڕوانینه‌كانى وڵاتى چین بۆ هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌یه‌كى باڵادایه و به ده‌رچه‌یه‌كى دیموكراسى له ناوچه‌كه‌دا ده‌یبینێ، بۆیه چین ستراتیژێكى تازه و ڕوونى هه‌یه به‌رانبه‌ر هه‌رێمى كوردستان. كۆنسووڵى چین له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى دیپلۆماسیدا وایگوت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه له پیرمام، به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه و ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیى پارتى (هێمن هه‌ورامى) و كۆنسووڵى چین (تان بانگلین) و جێگیره‌كه‌ی(جیان فان نینگ) و ڕاوێژكارى كۆنسووڵخانه‌ى چین، دواپه‌ره‌سه‌ندنه سیاسییه‌كانى ناوچه‌كه و جیهانیان تاوتوو كرد.
سه‌ره‌تا (تان بانگلین) به ناوى حكوومه‌تى چینه‌وه پیرۆزبایى ساڵى نوێى له گه‌لى كورد و هێزى پێشمه‌رگه و سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان (سه‌رۆك بارزانى) كرد و، دواتر به (هێمن هه‌ورامی)ی ڕایگه‌یاند، وڵاتى چینى و حزبى شیوعیى چینى ستراتیژییه‌تیان به‌رانبه‌ر هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌یه‌كى باڵادایه و هه‌رێمى كوردستان به ده‌ریچه‌یه‌ك ده‌زانن له دیموكراسیه‌ت و پێكه‌وه‌ژیان و له‌ناوبردنى تیرۆر له ناوچه‌كه‌دا.
(بانگلین) هه‌ر له‌م ڕوانگه‌یه‌وه گوتی، وڵاته‌كه‌مان هه‌وڵى كردنه‌وه‌ى كۆنسووڵخانه‌ى خۆى داوه و ده‌مانه‌وێت زیاتر په‌یوه‌ندییه‌كانمان پته‌وتر بكه‌ین و، له ئاینده‌شدا هه‌ماهه‌نگى زیاترمان ده‌بێت. كۆنسووڵ ئه‌مه‌یشى گه‌ڕانده‌وه بۆ موماره‌سه‌ى دیموكراسییه‌ت و پێكه‌وه‌ژیانى هه‌رێمى كوردستان له ناوچه‌كه‌دا. كۆنسووڵى چین سوپاسى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستانى كرد و خۆڕاگریى گه‌لى كوردیشى به گه‌شانه‌وه‌ى ئایندى گه‌لى كورد زانى.
لای خۆیه‌وه، به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى پارتى، ستایشى وڵات و گه‌لى چینى كرد، هه‌ر له‌م ڕوانگه‌یه‌وه بۆ زیاتر پته‌وتركردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا و له‌سه‌ر بانگێشتى فه‌رمى حزبى چینى، شاندێكى باڵاى پارتى بۆ زیاتر هه‌ماهه‌نگى و دیدار و ده‌وراتى تایبه‌ت سه‌ردانى وڵاتى چین ده‌كه‌ن.
(هه‌ورامى) ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاند: بۆ زیاتر ده‌ستكراوه‌یىی هه‌رێمى كوردستان بۆ گێڕانى ڕۆڵى زیاتر له ناوچه‌كه‌دا، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان داواى ریفراندۆمى كردووه. بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین زیاتر بره‌و به دیموكراسى و پێكه‌وه‌ژیان له ناوچه‌كه‌دا نیشان بده‌ین، ئه‌م ریفراندۆمه له كاتێكدایه كه هه‌رێمى كوردستان گیرۆده‌ى چه‌ندین كۆتوبه‌نده له ناو عێراقێكى پارچه‌پارچه‌كراودا، ئه‌مه‌ش له‌نگه‌رى زۆر له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتنى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌و سیاسه‌ته‌ى كه جیهانى ئازاد ئاڕاسته‌ى ده‌كات كردووه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى سه‌ركردایه‌تیى پارتى ڕۆشناى خسته‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ى داعش و سووریا، كه رۆژهه‌ڵاتى نێوه‌ڕاستى تووشى سه‌رلێشێواویى سیاسى و ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تى رۆژهه‌ڵاتنشینه‌كان كردووه، شكستى وڵاتانى ناوچه‌كه‌ش تادێت ئاگره‌كه خۆشتر ده‌كه‌ن، بۆیه پارتى دیمو‌كراتى كوردستان هه‌نگاوى جیددى ده‌نێ بۆ جێبه‌جێكردنى بانگه‌وازه‌كه‌ى (سه‌رۆك بارزانى) ده‌كه‌ن بۆ ئه‌نجامدانى ریفراندۆم، تا سه‌ربه‌خۆیانه بتوانین ڕووبه‌ڕووى تیرۆر و له‌ناوبردنى تۆتالیتاریه‌ت بینه‌وه له ناوچه‌كه‌دا.

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
