٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
پەيوەندی گشتی

"داوای كرد شاندێكی پارتی سه‌ردانی هیندستان بكات"

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info-  (ڤیجای جوڵی) ڕێکخەری پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکانی پارتی بەهاراتیا جەناتیای حوکمڕانی وڵاتی هیندستان داوای كرد كه‌ شاندێكی پارتیی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی وڵاته‌كه‌ی بكات.

ئەمڕو چوارشەممە (هێمن هەورامی) بەرپرسی پێوەندییەکانی دەرەوەی پارتیی دیموکراتی کوردستان پێششوازی لە ڤیجای جوڵی ڕێکخەری پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکانی پارتی بەهاراتیا جەناتیا ی حوکمڕانی وڵاتی هیندستان کرد.
جوڵی خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ ئەم پێشوازییە گەرمە و شادمان بو بەوەی کە یەکەم پارتی سیاسی وڵاتەکەیەتی سەردانی کوردستان بکەن بۆ دروستکردنی پەیوەندی نێوان هەردولا و داوای کرد کە شاندێکی پارتیی دیموکراتی کوردستان سەردان هیندستان بکەن بۆ زیاتر بەهێزکردنی پەیوەندی نێوان هەردولا، هەروەها ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد کە کورد مافی خۆیەتی شانازی بە پاراستنی ناسنامە و وڵاتی خۆیانەوە بکەن دوای ئەم هەموو قوربانیە زۆرەی کە گەڵی کورد داویەتی، هەروەها ناوبراو هیوای ئەوەی خواست هەردولا بتوانن ئاستی پەیوەندییەکان لە هەموو بوارەکانی ژیانی هەردوو وڵات بەرەوە پێشتر ببەن و پەرە بە  بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی خەڵکی کوردستان و وڵاتی هیندستان بدرێت کە هەردولا خاوەن بەهای هاوبەشن لە ڕوبەڕۆبۆنەوەی داگیرکاران و تیرۆریستان و سەقامگیری ناوچەکە و باشترکردنی گوزەرانی خەڵکی هەردولا.
لە لای خۆیەوە هێمن هەورامیش ئامادەیی پارتیی دیموکراتی کوردستان دەربڕی بۆ سەردانی وڵاتی هیندستان و هەنکاو بەرەو قوناغێکی نوێی پەیوەندییەکان بنێن. 
لە کۆتاییدا ڤیجای جوڵی خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگەی کوردستان و ڕوڵی سەرۆک بارزانی بەرزنرخاند لە شەڕی دژ به‌ تیرۆریستانی داعشدا.

هەواڵی پەیوەندیدار