"ئەزموونە ساواکەی گۆڕان لە حکوومەتداریدا، بەرەو ئۆپۆزسیۆنبوونیان دەباتەوە"

ههولێر-KDP.info- هێمن هەورامى لە کۆبوونەوەیەکدا ڕایگەیاند، ئێستا دووفاقى لە هیچ لایەنێکى سیاسیی هەرێمى کوردستان قهبووڵ ناکرێت و، هەر لەو کۆبوونەوەدا ئامۆژگارییەکى ئاڕاستەى گۆڕان کرد کە، ببنەوە بە ئۆپۆزسیۆنەکەی جاران؛ چونکە بەو دوو ساڵ حکوومەتدارییە کرچوکاڵەیاندا دیارە باشترە ببنە ئۆپۆزسیۆنێکى چالاک.
ئەمڕۆ لە پیرمام (هێمن ههورامی) بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوە و ئەندامى سەرکردایەتیى پارتى پێشوازى لە (ئەنگەس مەککى) کونسووڵى بەریتانیا له ههرێم کرد بۆ وەرگرتنى دوا پەیڤى پارتى لەسەر کۆى پرسە سیاسییە ناوخۆییەکان و هاوکێشە سیاسى و سەربازییەکانى ناوچەکە.
ئەو ئەندامەى سەرکردایەتیی پارتى وردەکارانی ڕەوشى نێوخۆى هەرێمى کوردستان و پێوەندى لایەنە سیاسییەکان بۆ کونسووڵى بەریتانیان شی کردەوە و گوتى لە هەموو سەردەمێک گرنگتر ئەم ساتەوەختانەیە کە کورد یەکدەنگ و یەکگوتار، لەگەڵ کۆى کێشە هەرێمییەکان و نێودەوڵەتییەکان بڕوات و سیاسەتى دووفاقى لە هیچ لایەنێک قبووڵ ناکرێت، چونکە ئەو جۆرە سیاسەتانە ڕێڕەوى ستراتیژییەتى کورد هێواش دەکاتەوە. هەروەها ئەوەشى درکاند کە پارتى لەگەڵ دیالۆگ و گفتوگۆیە لەگەڵ هەموو لایەنە سیاسییەکانى هەرێمى کوردستان و ئامۆژکارى پارتى بۆ گۆڕانیش ئەوەیە کە چاوێرێکى کوردییانەى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بکات، چونکە دوو ساڵەى ڕابردووى حکوومەتداریان سەلماندى کە ئەزموونى حکوومەتدارییان ساوایانییە و هێشتا پێوەیستیان بەوەیە لە چوارچێوەى ئۆپۆزسیۆندا بنواڕنە دەستەڵات، تا لە ئایندەدا بتوانن لە چوارچێوەى دیموکراسییەتدا نەک چەند وەزارەتێک بەڵکو حکوومەتیش بەرێوەبەرن.
هەورامى لە بەشێکى دیکەى قسەکانیدا باسى لە پەیوەندییەکانى نێوان هەولێر و بەغداد کردوو هەڵوێستى پارتى لەوبارەیەوە بۆ کونسووڵ روونکردەوە، هەروەها مەسەلەى سووریا و شەڕى تیرۆر بەشێکى دیکەى گفتوگۆیەکەى پێک دەهێنا و بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى پارتى لەوبارەیەوە ستراتیژییەتى کورد، گەڕانەوەى ئارامى و سەقامگیرییە بۆ ناوچەکە و کورد هەمووکات فاکتەرێکى ڕزگارکەربووە و ڕۆڵى هەییە لە ئاڕاستە کردنى ناوچەکەدا لە ئاییندەدا.
ئەنگەس مەککى سوپاسى هەورامىی کرد بۆ شیکردنەوەى دواپێشهاتەکان و بەردەوامى حکوومەتى بەریتانیاى بۆ هاوکارى کردن و پاڵپشتى لە هەرێمى کوردستان دووپات کردەوە، مەککى بە سەرسوڕمانەوە باسى لە حکوومەتى هەرێمى کوردستان کردوو گوتى، کەم حکوومەت هەیە بتوانێت وەکو حکوومەتى هەرێمى کوردستان بەرگەی تەنگژە بگرێت، بۆیە ئەمە جێگاى شانازیی هەموو لایەکە.
سهنگهر ههورامی

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
