باڵیۆزی كرواتیا له عێراق: پێشمه‌رگه ئومێدی دنیایه

هه‌ولێر-KDP.info- باڵیۆزی كرواتیا له عێراق له دیدارێک له‌گه‌ڵ هێمن هه‌ورامی به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتیی دیموكراتی كوردستاندا ده‌ڵێ، پێشمه‌رگه ئومێدی دنیایه.
ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی (١٩/١٢/٢٠١٥)ـی زایینی، (هێمن هەورامی) به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارتیی دیموكراتی كوردستان، پیشوازی له (یۆركۆ فوكه‌یس)ـی باڵیۆزی كرواتیا کرد كه به مه‌به‌ستی كۆتاییهاتنی بەرپرسیاریەتەکەی له عێراق گەیشتبووە هەرێمی کوردستان. هه‌ورامی، پاش سوپاس و پێزانینی (سه‌رۆك بارزانی) و سه‌ركردایه‌تی پارتی سەبارەت بە هاوكارییەکانی كرواتیا هەر له سه‌رتای دروستبوونی شه‌ڕی تیرۆرستانی داعشەوە و گوتی: "گەلی کوردستان وەک گەلێکی ئاشتیخواز دڵخۆشە بە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لەگەڵ گەلانی ئازادیخواز و خاوەن کەرامەتی ئینسانی" و ئامادەیی کوردستانیشی دەربڕی لە پتەوترکردنی پەیوەندییە سیاسی و ئابووری و سەربازییەکان. له لای خۆشیه‌وه فۆكه‌یس، پرسه و سه‌ره‌خوشی خۆی بۆ كه‌سوكاری شه‌هیدانی ده‌ستی تیرۆر به گشتی و شه‌هیدانی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو ڕاگەیاند و هیوای زوو چاكبوونه‌وه‌ی بۆ برینداره‌كان خواست. دواتر سوپاسی گه‌لی كوردستان و سه‌رۆك بارزانی كرد بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنی هێزی پێشمەرگە و تێکشکاندنی تیرۆرستانی داعش و حەوانەوە و جێکردنەوەی زیاتر له دووملیۆن ئاوارە كه له ده‌ستی تیرۆر لە ناوچه‌کانیان هه‌ڵهاتوون. ئەم باڵیۆزەی وڵاتی کرواتیا باسی ئارامی كوردستانی کرد کە بووته جێگایه‌ی متمانە و گۆڕانکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست كه ئیستا دنیای ئازاد به شانازییه‌وه وەک هاوپه‌یمان لەگەڵیدان و گوتی: "هێزه نه‌برده‌كه‌ی، هێزی پێشمه‌رگه جێگه‌ی ئومێدی دنیایە لە تێكشكاندن و له ناوبردنی ده‌وڵه‌تی تیرۆرستی داعش، بۆیە حكومه‌ت و گه‌لی كرواتیا بە شانازیدەزانێت کە به‌رده‌وام بێت له هاوكارییه‌كانی و هیوادارم منیش وه‌ك هاوڕێ و دڵسۆزێكی گه‌لی كورد قبوڵ بكه‌ن و دڵنیاتان ده‌كه‌مه‌وه كه ئیوه هاوڕێیه‌كی باش و به‌سودتان له كرواتیا هەیە." هێمن هه‌وارمی سوپاسی فۆكه‌یسی كرد كه له ماوه‌ی كاركردنی له عێراق هیچ كه‌مته‌رخه‌میی نه‌كردوه له هاوكاری هه‌رێمی كوردستان و هیوای سه‌ركه‌وتن و سه‌لامه‌تی له ئه‌رك و بەرپرسیاریەتی داهاتووی بۆ خواست.

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
