''پارتى، له‌به‌رده‌م خه‌ونه‌گه‌وره‌كه‌ى كوردستاندا له‌مپه‌رى زۆرى تیكشكاندوون''

مانهایم، ئه‌ڵمانیا–KDP.info- (هێمن هه‌ورامی) ده‌ڵێ، (سه‌رۆك بارزانى) باوه‌ڕى به جیهانى ئازاد هێناوه كه ستراتیژیه‌تى كورد، ئه‌و ستراتیژییه‌یه كه جیهانى ئازاد به‌هێز ده‌كات، بۆیه پیشتگیرییه‌كى ئێجگار ئیجابى ده‌بینرێت بۆ پاڵپشتیى كورد له ناوچه‌كه‌دا؛ گوتیشی، ئه‌وان(پارتی) له هه‌وڵى گێڕانه‌وه‌ى ڕه‌وشى سیاسیى هه‌رێمن بۆ پێكه‌وه شاندانه به‌ر پێشهاته‌كان له‌گه‌ڵ گشت لایه‌نه سیاسییه‌كانى تر.
ئه‌م قسانه‌ی (هێمن هه‌ورامى) ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى كه هاوكات به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى پارتیییه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، له سیمینارێكى سیاسى كراوه‌دا بۆ ژماره‌یه‌ك له كادیر و پێشمه‌رگه دێرینه‌كان و ئه‌ندامانى پارتى سه‌ربه لقى (6)ـى ئه‌ورووپا بوون، كه لیژنه‌ى ناوچه‌ى فرانكفۆرتى پارتیی دیمۆكراتی كوردستان بۆی ساز دابوو.
(هه‌ورامى) سه‌ره‌تا باسى له ڕه‌وشى سیاسیى نێوخۆى هه‌رێمى كوردستانى كرد و ڕایگه‌یاند، پارتى له‌به‌رده‌م خه‌ونه گه‌وره‌كه‌ى كورددا له‌مپه‌رى زۆرى تێكشكاندوون، بۆیه ده‌بێت لایه‌نه سیاسییه‌كان د‌رك به‌و ڕه‌وشه ستراتیژییه بكه‌ن كه ئێستا بۆ باشوورى كوردستان هاتووه‌ته گۆڕێ، ده‌بێت هاوكار بن و ماندووبوونه‌كانى (سه‌رۆك بارزانى) نه‌كه‌نه قوربانیى ده‌ستكه‌وتى ته‌سكى حزبیانه‌ى خۆیان، خۆ گه‌ر ئێمه‌ش قبووڵى بكه‌ین، خه‌ڵكى كوردستان قبووڵى ناكات. بۆیه ئێمه له هه‌وڵى گه‌ڕانه‌وه‌ى ڕه‌وشى سیاسیى هه‌رێمین بۆ پێكه‌وه شاندانه به‌ر پێشهاته‌كان له‌گه‌ڵ گشت لایه‌نه سیاسییه‌كانى تر.
هه‌روه‌ها ستراتیژی كوردى بۆ ئه‌و ڕه‌وشه‌ى ناوچه‌كه‌ى تێكه‌وتووه ڕوون كرده‌وه، كه (سه‌رۆك بارزانى) باوه‌ڕى به جیهانى ئازاد هێناوه كه ستراتیژیه‌تى كورد ئه‌و ستراتیژییه‌یه كه جیهانى ئازاد به‌هێز ده‌كات، بۆیه پیشتگیرییه‌كى ئێجگار ئیجابى ده‌بینرێت بۆ پاڵپشتیى كورد له ناوچه‌كه‌دا، ئه‌م پیشتگیریانه‌ش نه‌خشه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ناوچه‌كه‌ى گۆڕیوه و په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ كوردستان، به ماناى پاڵپشتیى ئازادى و دیموكراسى و پێكه‌وه‌ژیانه له ناوچه‌كه‌دا.
قسه‌كانی به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى پارتى له به‌شێكى دیكه‌دا باسكردن بوو له‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ى (سه‌رۆك بارزانى) كه له ناوچه‌كه‌دا ده‌یگێڕێت و، سه‌ردانه‌كانى ئه‌م دوایه‌یشى بۆ وڵاتانى كه‌ندا و توركیا، به‌رئه‌نجامى باشى هه‌مه‌لایه‌نه‌ى لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
سه‌نگه‌ر هه‌ورامى

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
