هێمن هەورامی: ڕێکەوتنەکەی 2013ـی پارتی و گۆڕان ههڵوهشاوهتهوه و چاوهڕێی ڕێككهوتنی تازهین

ههولێر-KDP.info- هێمن ههورامی ڕایدهگهیهنێ كه ئهو ڕێككهوتنامهیهی لهگهڵ گۆڕاندا پارتی ههیبووه ههڵوهشاوهتهوه و چاوهڕێی ڕێككهوتنێكی تازهین.
بۆ تاوتوێکردنی دواپێشهاتەکانی هەرێمی کوردستان و ناوچەکە، هێمن هەورامی ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازی لە (پاتریک گەیسن) بەڕێوەبەری ئۆفیسی هەماهەنگیی یەکیەتیی ئەورووپا لە هەرێمی کوردستان کرد.
هەورامی لە سەرەتای دانیشتنەکەی لەگەڵ گەیسندا سوپاسی وڵاتانی ئەورووپا کرد کە بەردەوام هاوکاریی هەرێمی کوردستان دەکەن؛ ئینجا دواپەرەسەندنەکانی ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە دیدگای پارتییەوە بۆ خستە ڕوو. هەورامی سەبارەت بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند کە پارتی وەک حزبێکی خاوەننفوز دەڕوانێته ئەو بزووتنەوەیە، بەڵام ڕێکەوتنەکەی ساڵی 2013ـی نێوان پارتی و گۆڕان، لە لای پارتی هەڵوەشاوەتەوە و چاوەڕێی ڕێکەوتنی تازە دەکەین، چونکە پارتی بە لەبەرچاوگرتنی ڕەوشەکە نەرمییەکی زۆری نواند بەرامبەر گۆڕان، بەڵام بە داخەوە ئەوان ئەمەیان قۆستەوە و بۆ مەرامی حزبەکەی خۆیان بەکاریان هێنا، پارتییش لێیان قەبووڵ ناکات، چونکە دیدگای پارتی وەهایە کە حزب بۆ خزمەتی گەل هاتووە نەک گەل بەکار بێنی بۆ مەرامێکی تەسکی حزبیانە.
لە بەشێکی دیکەی دانیشتنەکەیاندا بەرپرسی مەکتەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی سەبارەت بە ئەو ڕەوشە نێودەوڵەتییەی هاتووەتە گۆڕی، هەورامی ستراتیژییەتی کورد لەگەڵ ئەو لایەنەیە کە داعش لەناو بەرێت نەک ئەو بلۆکبەندییە مەزهەبی و هەرێمییەی کە لە گۆڕێدایە، سەرۆکی هەرێمی کوردستانیش بە ڕوونی لە هەموو پەیوەندییەکانیدا ئەمەی خستووەتە ڕوو.
پاتریک گەیسن لەلای خۆیەوە زۆر سوپاسی هێزی پێشمەرگەی کرد و بۆ خۆڕاگیری و بەزاندنی داعش لە هەموو بەرەکانیدا، هەروەها هاوکاری پێویستی وڵاتانی ئەورووپای بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و هێوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ هەرێمی کوردستان خواست.

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
