كونسووڵی ئه‌رده‌ن: هیوام پێشكه‌وتنی زیاتری هه‌رێمی كوردستانه

هه‌ولێر-KDP.info- كونسووڵی ئه‌رده‌ن له هه‌ولێر له دیدارێک له‌گه‌ڵ (هێمن هه‌ورامی) به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌كانی پارتیی دیموكراتی كوردستاندا رایگه‌یاند كه، هیوا ده‌خوازێ هه‌رێمی كوردستان زیاتر پێش كه‌وێ.
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی سه‌ردانی کونسووڵخانه‌ی ئه‌رده‌نی له هه‌ولێر کرد و ده‌ستبه‌کاربوونی كونسووڵ (وه‌لید قه‌زاز)ی لێ پیرۆز کردن.
هه‌ورامی به ناوی سه‌رکردایه‌تی پارتییه‌وه پیرۆزبایی ده‌ستبه‌کاربوونی له قه‌زاز کرد و هه‌موو جۆره پشتگیرییه‌کی ته‌واوی پارتی بۆ ناوبراو ده‌ربڕی.
به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی پارتی باسی ئه‌و که‌شوهه‌وا سیاسییه‌ی ناوچه‌که کرد و، دیدگای پارتیی له‌و باره‌یه‌وه بۆ ڕوون کرده‌وه و ڕایگه‌یاند که پارتی دیموکراسییانه له کۆی کیشه نێوخۆییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ده‌ڕوانێت و ده‌بێت چاره‌ی کیشه‌کان کوردستانیان به‌شێکی گرینگ بن له بڕیاردانی سیاسی‌دا؛ هه‌روه‌ها هیوای خواست وڵاتی ئه‌رده‌ن هاوکار بێت بۆ له‌ناوبردنی داعش و چاره‌کردنی کێشه‌کانی ناوچه‌که و ستراتیژییه‌تی هاوپه‌یمانیه‌ته‌کاندا له‌ناوبردنی داعش خاڵی سه‌ره‌کی بێت.
كونسووڵی ئه‌رده‌نیش سوپاسی 'هه‌ورامی'ـی کرد و پیرۆزبای سه‌رکه‌وتنه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی کرد له ته‌واوی به‌ره‌کانی شه‌ڕدا و به تایبه‌تی شنگال، هه‌روه‌ها هیوای به‌ره‌وپیشوه‌چوونی زیاتری بۆ هه‌رێمی کوردستان خواست.
هه‌ردی هه‌ورامی

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
