٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
پەيوەندی گشتی

هێمن هه‌ورامی: ئازادكردنی شنگال سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی سیاسی و سه‌ربازی بوو بۆ هه‌رێم

سەرچاوە: KDP.info

سوێد-KDP.info- بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی لە سیمینارێکی حزبیدا ڕایگەیاند: "ئازادکردنی شنگال کۆتایی نابێت، تا بستێک لە خاکی کوردستان بمێنێت دەجەنگین. هەروەها ئەوەشی وت کە پارتی ستراتیژییەتی یەکەمی لە هەلومەرجەدا لەناوبردنی تیرۆرە.
لە چوارچێوەی ئەو سەردانە دیپلۆماسییەدا کە هێمن هەورامی ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی لە بەریتانیا و سوید ئەنجامی دا، سیمینارێکی سیاسیی کراوەی بۆ ئەندامان و بەرپرس و کارگێرانی رێکخراوی ناوچەی سوێد ساز کرد.
21/11/2015 هەورامی لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتی بۆ سەرجەم کادیرانی ناوچەی سوید ئەنجام دا؛ لە سەرەتای کۆبوونەوەکەیدا بە وردی باسی لە هەموو ئەو هاوکیشە سیاسی و سەربازییانە کرد کە ئەمڕۆ لە ناوچەکەدا دەگوزەرێن و، هەرێمی کوردستانیش پێگەیەکی کاریگەری هەیە لەنێو هاوکێشەکاندا. هەروەها تیشکی خستە سەر دواپێشهاتەکانی نێوخۆی هەرێمی کوردستان لە ڕووی سیاسی و پەیوەندییەکانی لەگەڵ بەغدادا. ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی سەبارەت بە ڕەوشی شەڕی تیرۆر بە کادیرانی پارتی لە سوید ڕایگەیاند: "ئازادکردنی شنگال سەرکەوتنێکی گەورەی سەربازی و سیاسی بوو بۆ هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی سەرۆک بارزانی و ورەیەکی گەورەی بە پێشمەرگەی کوردستان بەخشی. هەروەها هەورامی ئەوەشی نەشاردەوە کە ئازادکردنی شنگال کۆتایی نابێت و بەردەوام دەجەنگین تا بستێک لە خاکی کوردستان مابێت لە ژێردەستی تیرۆریستان و ناحەزانی گەلی کورد."
سەنگەر هەورامی

هەواڵی پەیوەندیدار