پارتى گه‌لى لیبراڵى سوید: جوامێریى سه‌رۆك بارزانى بێوێنه‌یه و پاڵپشتى ده‌بین بۆ پرسى سه‌ربه‌خۆیى گه‌له‌كه‌ى

ستۆكهۆڵم-KDP.info- له دیدارێكدا كه له په‌راوێزی كۆنگره‌ی حزبه‌كه‌یاندا بوو، سه‌رۆكى حزبى پارتیى گه‌لى لیبراڵى سوێد، به (هێمن هه‌ورامى)ی ڕاگه‌یاند، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان جوامێرییه‌كى بێوێنه‌ى هه‌یه و پاڵپشتى ده‌بین بۆ پرسى سه‌ربه‌خۆیى كوردستان.
ئه‌م لێدوانه‌ی سه‌رۆكى حزبى پارتیى گه‌لى لیبراڵى سوێد، له چوارچێوه‌ی گۆنگره‌ى حیزبه‌كه‌یدا بوو، كه پارتیی دیمو‌كراتى كوردستان ته‌نیا لایه‌نی كورد بوو له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و وڵاته بۆ كۆنگره‌كه بانگهێشت كرابوو.
شانده‌كه‌كى پارتیى دیمو‌كراتى كوردستان كه له گۆنگره‌ى پارتیى گه‌لى لیبراڵى سوێدى به‌شدار بوو (هێمن هه‌ورامى) ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى و به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى پارتى سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد. له په‌راوێزى گۆنگره‌كه‌دا (هه‌ورامى) دیدارێكى تایبه‌تى هه‌بوو له‌گه‌ڵ (یان بیۆركلوند)ـى سه‌رۆكى حزبى پارتیى گه‌لى لیبراڵى سوێدى؛ به‌رپرسى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى پارتى، سوپارسى (بیۆركلوندى) كرد بۆ ئه‌و بانگهێشته تایبه‌ته و رێز و سڵاوى سه‌ركردایه‌تى و (سه‌رۆك بارزانى) گه‌یانده ناوبراو.
سه‌رۆكى حزبى گه‌لى لیبراڵى سوێدى سه‌ڕه‌راى خۆشحاڵیى به به‌شداریى شاندى پارتى، سوپاس و پێزانینى حزبه‌كه‌ى بۆ ئه‌و ڕۆڵه جوامێرانه‌ى (سه‌رۆك بارزانى) و پێشمه‌رگه و گه‌لى كورد نیشان دا، بۆ ئه‌و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ی تیرۆریستانى داعش و، ئه‌و ڕۆڵه دیموكراتیه‌ى كه له ناوچه‌كه‌دا ده‌یگێڕن، هاوكات (بیۆركلوند) پشتیوانى خۆی و حزبه‌كه‌ى دووپات كرده‌وه بۆ هه‌ر هاوكارییه‌كى گه‌لى كورد كه پێویست بێت.
له به‌شێكى په‌یڕه‌وى گۆنگره‌كه‌دا كه په‌یوه‌ست بوو به داڕشتنه‌وه‌ى كۆمیته‌ى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى گه‌لى لیبراڵى سوێدى، (هه‌ورامى) ئه‌وه‌ى ڕاگه‌یاند، كه له خاڵێكى تایبه‌ت به كوردستان له سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌یاندا، پارتى گه‌لى لیبراڵى سوێدى پشتگیریى خۆى بۆ ناردنى ڕاسته‌وخۆى چه‌ك بۆ كوردستان و سه‌باره‌ت به پرسى سه‌ربه‌خۆى كوردستان پاڵپشتى خۆیان ده‌ربڕى.
ئه‌م پاڵپشتى و پشتگیریانه‌ى پارتییه سوێدییه‌كان بۆ گه‌لى كوردستان و پێشمه‌رگه‌ى كوردستان، ئه‌و په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌ى لێكه‌وتووه‌ته‌وه كه هه‌ردوو وه‌زیرى به‌رگرى و ده‌ره‌وه‌ى سوێد سه‌ردانى كوردستانیان كرد، ئه‌مه ئه‌و ئاماژه‌یه كه بایه‌خدانى زیاترى سوێده به هه‌رێمى كوردستان.
شیاوی گه‌تنه كه (هه‌ورامى) له‌میانه‌ى گرنگره‌كه‌دا چه‌ندین دیدارى هه‌بوو له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاره‌كانى گه‌لى لیبراڵ و گه‌وره‌به‌رپرسه‌كانیان.
سه‌نگه‌ر هه‌ورامى

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
