"پارتى پێى وایە دیموکراسى تەنها ناوبەبەرداکرنى داموودەزگاکانى وڵات نیە، بەڵکو پراکتیزماکردنییەتى"

سوێد-KDP.info- لە میانەى سەردانە چەند ڕۆژییەکەى هێمن هەورامی، بۆ وڵاتى سوێد، پەیامى پارتىی دیموكراتی كوردستانی گەیاندە زۆربەى لایەنە سیاسییەکانى ئەو وڵاتە و پێیشی گوتن كه پارتى پێى وایە دیموکراسى تەنها ناوبەبەرداکرنى داموودەزگاکانى وڵات نیە، بەڵکو پراکتیزماکردنییەتى.
بەرپرسى پێوهندییهكانی دەرەوەى پارتىی دیموكراتی كوردستان (هێمن ههورامی) لە 19/11/2015 لەگەڵ مارتن لۆفبرگ سکرتێرى پێوەندى نێودەوڵەتى پارتىی سۆشیال دیموکراتى سوێد و سهرکان کۆسە پەرلەمانتارى سویدى لەپارتى سۆشیال دیموکرات کۆبوویهوه. هەروەها لە هەمان ڕۆژدا تۆڕى دۆستایەتى کورد لە پارتى سۆسیال دیموکراتى سوێدى پێشوازیان لە بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى پارتى کرد لە باڵەخانەى پەرلەمانى سوێد و کۆبوونەوەیەکى چڕوپڕیان ئەنجامدا، کە هەریەکە لە پەرلەمانتارانى سوێدى (ئاننا لێنا سۆرێنسۆن – ڕۆزا هێدین – شادییە حەیدەرى – لاوێن رێدار) ئامادەى بوون.
دواجاریش ئەو ئەندامەى سەرکردایەتى پارتى لەگەڵ سەرۆکى پارتى کریست دیموکرات و ژمارەیەک لە پەرلەمانتارى پارتى مۆدێرات و پارتى چەپى سویدى دیدار و کۆبوونەوەى ئەنجامدا، کە پێک هاتبوون لە ئوڵریکا کارلسۆن پەرلەمانتار و ئەندامى کۆمیتەى پێوەندییەکانى ئەووروپا و دیانا جەینس پەرلەمانتارى سوید و هانس لیندە لەپارتى چەپى سویدى.
هەورامى لەگست دانیشتنەکاندا بە ووردى و بەڵگەى پێویستەوە بارى (سەرنج، سیاسەت، هەڵوێست و بۆچوونى) پارتى بۆ روونکردنەوە لەسەر ڕەوشى نێوخۆى کوردستان و پرسى سەرۆکایەتى و ئامادەییى پارتى بۆ چارەکردنى گشت پرسەکان لە ڕێگاى گفتووگۆ و گەڕانەوە بۆ کوردستان نشیناندا و گوتی پارتى پێى وایە دیموکراسى تەنها ناوبەبەرداکرنى داموودەزگاکانى وڵات نیە، بەڵکو پراکتیزماکردنییەتى. کە پارتى هەمووکات ئامادهیه بەبێ مەرجى پێشوەختە لەگەڵ هەموو لایەنەکان کۆبێتەوە. لایەنە سوێدییەکان ڕەوایەتییان بە پارتیدا کە چارهكردنهكهی پارتی تەندروسته و هەڵگرى رەواییەتییە. هەروەها بەرپرسى پەیوەندییکان رەوشى سیاسى عێراق و ناوچەکە و دواپەرەسەندنەکانى شەڕى تیرۆر و سەرکەوتنەکانى هێزى پێشمەرگەى کوردستان لە بەردەوام شکست پێهێنانى تیرۆریستان روونكردهوه، هەروەها هەورامى سیاسەتى پارتى بۆ ئەو رەوشەى ناوچەکەى تێکەوتووە بۆ هەموو لایەنە سوێدییکان خستهڕوو.
شایەنى باسە هەموو ئەو لایەنانەى کە هەورامى لەگەڵیان کۆببووەوە بە حزبە فەرمانڕەوا و ئۆپزسیۆنەکانیشەوە، دید و تێڕوانینێکى هاوبەشیان هەبوو لە هاوکارى کردنى هەرێمى کوردستان و ئەو سوپاسگوزارییانەى کە ئاڕاستەى هەرێمى کوردستانیان کرد، لە بارەى خۆڕاگریان لە بەرامبەر تیرۆر و پەنادانى ئەو هەموو ئاوارەیە و نالەبارى داراییەوە، هەروەها پیرۆزباییان لە گەلى کورد و سەرۆکى هەرێم کرد کە وەکو فەرماندەى هێزە چەکدارەکانى هەرێمى کوردستان ڕاستەوخۆ لە ئازادکردنى شنگال سهرپهرشتیارو بهشدار و چاودێر بوو.
سەنگەر هەورامى

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
