پارتی مۆدێراتی سوێد: كوردستان له جیاتی جیهانی ئازاد شه‌ڕی دژ به تیرۆر ده‌كات

سوێد-KDP.info- پارتی مۆدێراتی سوێد له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ هێمن هه‌ورامیدا ڕایگه‌یاند کوردستان له باتی هه‌موو جیهانی ئازاد شه‌ڕی تیرۆر ده‌كات و قوربانییەکی زۆریشی داوه.
له چوارچێوه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی کاره دیپلۆماسیه‌کانی پارتی، (هێمن هه‌ورامی) ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی و به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی ده‌گاته وڵاتی سوید و چه‌ندین دیداری سیاسی و دیپلۆماسی ده‌کات.
به گه‌یشتنی هه‌ورامی بە سوێد له‌گه‌ڵ کادیرانی ناوچه‌ی پارتی له سوید سه‌ردانی نوێنه‌رایه‌تی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کرد، گفتوگۆیه‌کی چڕ‌وپڕ له باره‌ی کاروچالاکه‌کانیان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌کانی حکوومه‌تی هه‌رێم له‌و وڵاته‌دا کرد.
دواجار هه‌ورامی دیدارێکی سیاسی له‌گه‌ڵ کیریستین لوندگرینی په‌رله‌مانتاری سوێد و گوته‌بێژی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی سه‌نته‌ر پارتی، له میانه‌ی ئه‌و دیداره‌دا هه‌ورامی په‌یامی سیاسی پارتی گه‌یانده پارته سوێدییه‌کان؛ پاشان به وردی باسی ڕه‌وشی سیاسی و ئه‌منی ناوچه‌که‌ی کرد و هه‌ڵوێستی پارتیی له‌و باره‌وه بۆ ڕوون کردنه‌وه و لونگرین سوپاسی 'هه‌ورامی'ـی کرد بۆ شیکردنه‌وه‌کانی و ستاییش و پێشکه‌وتنه‌کانی کوردستانی کرد و هیوای سه‌رکه‌وتنی زیاتری بۆ گه‌لی کورد و، هێزی پێشمه‌رگه خواست.
هه‌ر لەو ڕۆژەدا به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانی پارتی له‌گه‌ڵ مارگریتا سێدێرفێڵت په‌رله‌مانتاری پارتی مۆدێرات و ئه‌ندامی کۆمیته‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه کۆبووه‌وه، دوای شیکردنه‌وه و هه‌ڵوێستی پارتی له‌باره‌ی پرسگه‌له‌که‌ی ناوچه‌که و ڕه‌وشی نێوخۆی کوردستان له‌لایه‌ن 'هه‌ورامی'ـیه‌وه.
سێدێرفێڵت، به 'هه‌ورامی'ـدا سڵاوی بۆ گه‌لی کور ناردوو، ڕایگه‌یاند که کورد له‌باتی هه‌موو جیهانی ئازاد شه‌ڕی تیرۆر دەکا و قوربانی ده‌دات. بۆیه هه‌مووکات جێگای ڕێزن.
هه‌ردی هه‌ورامی

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
