بهشداربووانی كۆنفرانسی 'چاتههمهاوس'ـی بهریتانیا پیرۆزبایی ئازادكردنی شنگال له كوردستان دهكهن

بهریتانیا -KDP.info- له بهریتانیا له میانی كۆنفرانسی 'چاتههمهاوس'ـدا كه نوێنهری پارتیی دیموكراتی كوردستان هێمن ههورامی به فهرمی بانگهێشت كراوه، ئامادهبووانی كۆنفرانسهكه به بۆنهی ئازادكردنی شنگالهوه پیرۆزباییان بۆ كوردستان نارد.
دەسپێکى کۆنفرانسى تایبەتى چاتهەم هاوس لە 16/11/2015 لە لەندەنى پایتەختى بەریتانیا دەستى پێکرد، کە وا پێدەچێت یەک ڕۆژ بخایەنێت. لەسەر بانگهێشتى فەرمى پەیمانگاى شاهانەى بەریتانیا بۆ لێکۆڵینەوەى نێودەوڵەتى ڕۆژههڵات.کە نزیکەى 100 کەسایەتى سیاسى و ئەکادیمى ئەورووپا وخۆرهەڵاتى ناوەڕاست بەشدارن، هێمن هەورامى ئەندامى سەرکردایەتى و بەرپرسى پەیوەندییەکانى دەرەوەى پارتى بانگهێشتى کۆنفرانسەکە کراوە.
کۆنفرانسەکە تایبەتە بە ئەورووپا و دۆخى گۆڕدراوى دراوسێکانى، لەسەر دۆخى ئێستاى جیهان و ڕەوشى ناوچەى خۆڕهەڵاتى ناوەڕاست و شەڕى تیرۆر و ئەو لێشاوەى کۆچبەران، هەروەها سیاسەتى ئەورووپا بەرامبەر خۆرهەڵاتى ناوڕاست و ۆوسیا و باکوورى ئەفریقا.
ئەم دۆخانەى سەرەوە لە چەندین پەناڵدا گفتوگۆیەکى چڕوپڕى لەسەر کراوە، بۆ ئەوەى ئەورووپا بکاتە ئەو چارەسەرەى کە چارەى ڕیشەى بۆ کێشەکانى ناوچەکە.
ئەم کۆنفرانسە لە کاتێکدایە کە ئەوروپاى ڕاچڵەکان لە نزیکبوونەوەى تیرۆر لە گەردەنى ئەورووپا، ژمارەیەکى زۆر لە ئەکادیمیە ناسراوەکانى ئەورووپا و نوێنەرى وەزارەتى دەرەوەى بەریتانیا ئامادەى بوون.
هەورامى لە چوارچێوەى کۆنفرانسەکەدا چەندین دیدار و گفتووگۆى جیاوازى لەگەڵ بەشداربوانى کۆنفرانسەکە کردوو، پێى ڕاگەیاندن کە گەلى کورد بە هاوکارى دۆستەکانى توانیوییەتى ئەو هەڕەشەیەى کە پاریسى لە 13 نۆڤەمبەردا هەژاند ڕاگڕێت، بەڵام دەبێت وڵاتانى ئەووروپا هاوکار بن بۆ بنبڕکردنى. هەروەها ئەو لایەنانەى بەشداربوو لە کۆنفرانسەکە ئامادەبوون، پیرۆزباییەکى گەرمیان لە کوردستان و پێشمەرگە و سەرۆک بارزانى کرد بە بۆنەى ئازادکردنى شەنگالەوە.
سەنگەر هەورامى

__2024_04_30_h19m28s8__HK.jpg)

__2024_04_07_h16m10s32__ER.jpg)
